KURDISTANPOST
بەڵێن رەواندوزیی
ژن کوشتن
Sunday, 20/05/2018, 1:30
3671
بینراوە
پیاو!
کە خۆت لە دامێنی ژنێکی
بەخۆشت ئەڵێی پیاو؟!
هەر ژنە ئەبێ بە دایك و
سێبەری بەر خۆرەتاو
چۆن دەستت ئەگرێ
مینای پیرۆزی ژنێك بشکێنی
بیکەی بە خانووی ڕووخاو
لە لایەکیان بۆ تێرکردنی
حەزو ئارەزوو ئەیپەرستی
لە لایەکی تریش
بە بیانووی شەرەف و گوومان
ئەیکەی بە پەندو
بتێکی شکاو
بەڵێن ڕوندزی
2018-5-19
بەڵێن رەواندوزیی
© 2019- Kurdistanpost