ئەوانەی کە خۆیان لە عەرەب بە عاقڵ و تێگەیشتووتر دەزانن

Sunday, 05.20.2018, 11:13

1157 بینراوە


لەناو ئێمەی کورددا کەم نیین کە عەرەب بە کەرو گا دەچوێنن و خۆمان لێ بۆتە ئەنشتاین و سوکایەتیی و فشقایەتی بە عەرەب ئەکەن، گەڵتەی تەواویشیمان پێیان دێت. ئەوان بە دەشتەکی و عەگاڵ لەسەر و دشداشەی سپی، کە هەر لەگەڵ حوشتر و داری خورما و بیابانەکان زیاتر نایانبینین، پێیان دەڵێین پێ پەتی و بێ مێشک و هیچی تریان پێ ناڵێین. لەبەرانبەر ئەوەدا خۆمان ئەوەندە لا موهیم و روناکفیکر و ڕۆشنبیر و تێگەیشتوو دەزانین، کە لەوانەیە بێزمان نەیەت خۆمانیان لەگەڵدا بەراوورد بکەین. نوکتەیان لەسەر دروست دەکەین و پێیان رادەبوێرین. ئەمە بە کورتی بیرکردنەوە و تێگەشتنی زۆربەمانە کاتێک باسی عەرەب دێتە پێش و ئێتر ئەوان کەر و ئێمەش بلیمەت....
دوای ڕوخانی سەدام لە ٢٠٠٣ و نەمانی حکومەت لە عێراق ، کورد دەرفەتی ئەوەی بۆ هەڵکەوت دەوڵەوتی سەربەخۆ دروست بکات. کەچی ئەوەندەمان زانی هەردوو دزە گەورەکە بە هەڵپە هەڵپ خۆیان گەیاندە (بریمەر)ی حاکمی سەربازی کاتی ئەو کاتەی عێراق، لێێ پاڕانەوە کە چەند پلە و پۆستیك و چەند سەفتە دۆلارێکیان بدەنێ لەبەرانبەر ئەوەی کورد دەوڵەوت بنتیات نانێ و جارێکی تر عێراق دروست ئەکەنەوە.

لە پرۆسەی ئەم جارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق (٢٠١٨)دا ڕێژەی بەشداربوانی هاوڵاتیانی عەرەب بە(سونە و شیعە)وە لە ٣٠% تێ نەپەڕاند، کەچی لای خۆمان جارێکی تر هەڵپەی خەڵک بۆ بەردەم سندووقەکانی گەوجاندن و سەرلێشێواو کردن لە زۆر شوێن بەتایبەتی ناوچەی زەرد لەسەدا ٨٠ تێپەڕاند. کەواتە ئەم جارەش کورد ڕەوای دایەوە بەو پرۆسەیە و عێراق جارێکی تر توانی نوێنەران لە پەرلەمان کۆبکەنەوەو حکومەت دروست بکەن.

گەر تەنها بەراوردێك لە نێوان ڕۆشنبیرە عەرەبەکان و کوردەکاندا بکەین، بۆمان دەرئەکەوێت، کە چۆن ئەوانەی لای خۆمان لەهەوڵی ئەوەدابوون خەڵکی هان بدەن بۆ دەنگدان بەتایبەتی لەنێوەندی نووسەر و هونەرمەندان وەکو (ئاسۆس هەردی و تاقمەکەی دەوروبەری، کامیار سابیر کە هێرشی ناشرینی کردە بایکۆت، ماهیر حەسەن، ئەحەی جۆڵا و کاك مستەفا) چەندانی تر، کە چۆن خەڵکیان تووشی گومڕایی و سەرلێشێواوی کرد و ناردیانن بۆ دەنگدان، لەبەرانبەرادا ڕۆشنبیرەکانی عەرەب بەو جۆرە نەبوون و داوای بایکۆیان کرد.





(دەنگدراوە: 6 . زۆرباشە: 4/5)