بەڵێ ئەوە خودی جوولەکەیە، لە پشتەوە و لەسەر شانۆی جیهانی سیاسی و ئەدەبی و هونەری ئەم تراژیدیا و یادەوەرییانەی بەرز و زیندوو ڕاگرتووە. ئەم کارەشیان لە ڕێی نووسین و بڵاوکردنەوەی هەزاران هەزار کتێب و وتار و لێکۆڵێنەوە و بابەتی تری جۆڕاوجۆر،سازکردنی هەزاران فلیم و کردنەوەی سەدەها مۆزەخانە و نمایشکردنی سەدان شانۆگەریی و پێشکەشکردنی سەدەها جۆر چالاکی تر. ئەوە سیاسیی و ڕۆشنبیر و پیاوی دەوڵەتی ئیسرائیلە، بەردەوام جەخت لەسەر ئەم کارەساتە و دەرئەنجام و دیمەنە دڵتەزێن و سامناکەکانی دەکەنەوە. وەک دەزانین مێژووی مرۆڤایەتی تژییە لە ڕووداوی ناخۆش و خوێناوی و دڵتەزێن، لێ هیچیان هێندەی هۆلۆکۆست بەو گەورەیی و چەسپاوییە بەرجەستە نەبوون.
هەڵبەت ئەم وتانە بۆ ئەوە نین لە بەها و نرخی ژیانی تاڵ و پڕ لە چەرمەسەریی جوولەکە کەم بکەمەوە، بەڵکو تەواو بە پێچەوانەوە، گەرەکمە ڕێز لەو ئەقڵ و وزە و هێزە بگرم، کە خۆی کردۆتە قەبەڵی پاراستن و هێزی بەرز ڕاگرتنی ئەم بەسەرهاتە.
هێژای گووتنە، ئاماژەش بەوە بدەین ئەم میتۆدی بیردکردنەوە و کارکردنەی جوولەکە لەسەر ئەم دۆسییە، بکرێتە نموونەی باڵا و سەرمەشق و کوردیش بۆ مەینەتی و کوێرەوەرییەکانی خۆی پەڕۆیەک لەم وانە و بەسەرهاتە بۆ ئەزموونەکەی خۆی دادڕێت.
بە هیوای بایەخدانی زیاتر بە مەرگەساتی کورد لە هەموو قۆناغە مێژووییەکان دا، بەتایبەت ئەنفال و شەنگال و ڕوداوە دڵتەزێنەکانی تری مێژووی قوربانی و بندەستی و خوێناویمان.