سەرکزێک لای مەلا

Saturday, 05.26.2018, 21:50

3987 بینراوە


ئەم دەسەڵاتی کوردییە، وایان کردووە، کە کورد کەسێتی خۆی بدۆڕێنێت، سەری لێتێکدەچێت  و خۆی نادۆزێتەوە، دەبێتە مرۆڤێکی سەرکز و لای بەرپرسێک شکۆی خۆی دەشکێنێت، سەری شٶڕ دەکاتەوە، تەنیا پێڵاوەکانی ئەو دەبینێت کە سەری خۆی لە ئاستیدا دەنووشتێتەوە، بەتایبەتی لای ئەو مەلایەی لە بنەچەدا خۆی سەرکرز بووە.
مەلا بەختیار، کە بە پڕکردنەوەی زیاتر لە دە کاسێت بەدەنگی خۆی لە گوندی یاخسەمەر وەک پاکانە و پەژیوان بوونەوە لەئاڵای شۆڕش، تۆمارکراون.
سەرکز لە ئاست کۆمەڵێک گەنجی پێشمەرگەی شاخ لە زیندانەکەی یاخسەمەر تەنها بۆئەوەی سوکایەتی پێنەکەن.
سەرکز بەرامبەر قۆناغی گەنجێتی خۆی لەخانەقین.
سەرکز بەرامبەرماڵی بارزانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی ١٩٨٩ دوای ئازادکردنی تەنها بۆ ئەوەی ئازوقەی بارەگاکەی بۆدابین بکەن
سەرکز بەرامبەر پاڤێڵی زاوای. سەرکز تا ئەوئاستەی هێندە سادیبوو بەتکا و ڕجا برای عەرەبی چاوڕەشی بانگهێشت دەکرد بۆشەوانی سوری دژبەسروشتی مرۆڤایەتی .. هتد.
ئاخر سەرکز تۆیەک خۆت بەگەنچ دەزانی چۆن دەبێت ئاوها لەسەر قەنەفەیەکی پۆخڵی ئە م مەلایە سەرکزانە دابنیشیت؟
تۆسەیری جلوبەرگەکەی خۆت و قۆنەرەکانی مەلات کردوە ؟ ئایا بەراوردت کردوە کە تەنها نرخی یەک تاک لەپێڵاوەکەی زۆرگرانترە لەپۆشاکەکەی بەرت؟
ئاخر بەووردی سەیری بیرۆکەی ئەوت کرد لەکارەبای هەمیشەیی لەئاوی سارد لەسپلیت لەموراسیلەکانی لەئۆتۆمۆبیلە گران بەهاکانی؟ 
کەهاتیتە ژورەوە بۆلای سەیری سکرتێرە نەشمیلەکانت کرد چۆن وەک پورەی هەنگ هەنگوینیان لەلێودەباری؟ 
دەی سەرکرزی سۆسیال - دیموکرات کەچوونە دەرەوە هەریەکەی چەند ٢٥ دیناری سوری پێدان ؟ ئەی پێتانی نەوت کەی ئامادەیە جارێکی تربتان بینێتەوە؟ یاخود پێێ ووتن بای بای تاهەڵبژاردنێکی تری پڕلەساختەکاری و دزی و فزی؟
هەی سەرکرز ئەم نوسینەم بۆتۆیە چونکە لەناخەوە ئازاردەکێشم تۆی گەنج بوارت نەبوو سەیرێکی ژورەکانی تری مەلابکەیت یاخوود بچیتە تەوالێتەکەی تابزانیت ئەوبۆنەی مەلا دوای خۆبەتاڵکردنەوەی دەیڕیژێت بەهەمووژیانت پارەی عەترێکی وات پێنابێت بیپرژێنیتە سەردەمولێوە کزەکەت.
سەرکرز بەراوردی ئەم وێنانەی من بکە بزانە مەلاکەی تۆ لۆگۆی یەکێتیەکەتی ساڵی ٢٠١٣ لەکوێ دانابوو ڕێک بەرامبەر قۆنەرەکانی وئەوەی ئەمڕۆش کەتۆی سەرکز  بەدیاریەوە وەک قوتابیەکی تەمبەڵ لەحزوریدا نوشتابویتەوە دەزانی ئەوە من بووم بەنوسینێک لەکوردستان پۆست مەلام ناچارکرد لۆگۆی یەکێتیەکەت بەرزباکاتەوە بۆسەر تەپڵەکەکەی بەردەمی ؟ 
سەرکز ئەی لەخۆت پرسی خێرە مەلای ژن داگیرکەر بۆلەم کاتەدا ئێوەی سەرکز بەسەردەکاتەوە؟ دیارە نازانیت پێشت نالێم بۆ تائەوکاتەی تۆی سەرکرز سەرت بڵندەکەیتەوە کەی ئەوە خۆت بڕیاردەدەیت هەی سەرکز.
وێنەی یەکەم ساڵی ٢٠١٣ مەلابەختیار لەبیرۆی خوی لەمەکتەبی ساسی _ سلێمانی
وێنەکانی دواتر ئەمرۆ ٢٦-٥-٢٠١٨ لەهەمان بیرۆی پێشوو لەگەڵ گروپێک سەرکز بەناوی کۆمەڵەی گزنگی کوردستان .
ساڵی ٢٠١٣
وێنە تازەکەنی ئەمڕۆ ٢٦-٥ لەهەمان بیرۆی مەلا




(دەنگدراوە: 9 . زۆرباشە: 4/5)