دوبارە هەرەشە لەسەر ژیانی پیشمەرگەی دیرین و چالاکوانی مەدەنی یوسف عوسمان هەیە

Sunday, 27/05/2018, 8:29

4893 بینراوە


یوسف عوسمان عەزیز ٣٤ سالە بێ کۆلنەدان لەبەرەی خەلکە و بەردەوام نارەزایەتی و هیزی ئوپزسیون لەکوێ بیت ئەو بەشداری دەکات و تائیستا زیندانی بەعس و پارتی و یەکیتی  هەر سیکی بینیوە  ، لەگەرمەی خۆپیشاندانەکانی شاری هەولیر روبەروی سوکایەتی وئازاردانی بەدەستی پیاوەکانی دەسەلات بۆوە ، کەجی لەبری ئەوەی داوای لیبوردن لەم پیشمەرگە دیرین و بەردەوامە لەخەبات لەبەرەی گەل بکریت کەجی ئیستا بەجدی بەدواوەن کەدوبارە ئازاری بدەن  بۆیە ئیمە لیرەدا ئەو جەند پرسیارەمان ئاراستە کرد و دۆسیەکەشی لەتەک هاوریکانی لەکۆلەخۆمان دەکەین  و بەوردی چاودیری دەکەین
سەرەتا دەکرێت کەمیک خۆت بناسینێ ؟

یوسف عوسمان عەزیز ، ناسراوم بە دکتۆر کرمانج 
ڕۆژ و شوێنی لە دایک بوونت ؟
١٩٦٢/٧/١ ھەولێر
پیشەکەت ؟ 
دەرچوی کۆڵێجی زانستم بەشی بایۆلۆجی ، خاوەن بروانامەی ماستەرم .
شوێنی کارکردنت ؟
دیوانی وەزارەتی تەندروستی بەشی کاروباری تەندروستی .
کورتەیەکی ژیانت ؟
لە ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندیم بە پێشمەرگایەتی کردوە وەک دکتۆری شۆڕش دژی دیکتاتۆریەت ، لە ساڵی ١٩٨٦ بەدەستی بەعس گیرام بۆ ماوەی ساڵێک و دوومانگ لە ئەمنی ھەولێر
( زیندانی سیاسی کوردستانم ) 
لە ساڵی ١٩٩٥ بۆ مانگێک و دوانزە ڕۆژ  پاراستن و ئاسایشی مەسیف زیندانی کرامەوە بە پسولەی خاچی سووری نێو دەوڵەتی ئازاد کرامەم
لە ٢٠١٠ لە سەر رەخنە یەکێتی لە کۆیە زیندانی کردمەوە
لەگەڵ ٣٢ کەس لە ساڵی پار لە خۆپیشاندانەکان کە دکتۆر موحەمەد کەیانیشی تیا بوو ، پارتی ئێمەی زیندانی کردەوە .
کێ هەڕەشەی لێکردوی ؟ 
لە خۆپیشان دانەکانی شوباتی ئەمساڵ بۆ مووچە ، کە سەرتاسەری کوردستانی گرتەوە من لە ھەولێر لە تەک خەڵکی نارازی و مامۆستای بێ مووچە لە ھەولێر کە بۆ تەکەم جار بوو بەو شێوەیە بکرێت ، سەرپەرشتیاری تۆڕی ناڕەزایتەکانی تەندروستی بووم بۆ مووچە بەدەر لە بیرو بۆ چوونی سیاسی .
لە ڕۆژی ٢٠١٨/٣/٢٦
لە ناو حەوشەی دیوانی وەزارەتی تەندروستی لە کاتی ڕێگرتنمان بۆ خۆ پیشان دان لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دیوانی وەزارەت بە ناوی دکتۆر دارا و حیمایە و شۆفێرەکەی لێمان بووە شەڕ و بەڕێوەبەرێکی تریش بە ناوی مەحمود یونس کە لە ھەمان کات بەرپرسی کۆمیتەی حەوتی یەکێتیە لەبەرچاوی دکتۆرەکان و فەرمانبەران و ئەو دەمەی کە وەزیریش لەوێ بوو بەربوونە گیانم و برینداریان کردم .
برینداریەکەت چی بوو ؟
سەر و لووت و گوێیان بریندار کردم ، ڕاستیەکەی منیش دەستەو وەستان نەبووم بەس زۆر بوون نەم توانی بەرگری لە خۆم بکەم . بە ڕاپۆرتی پزیشکی و ئەشیعە و پۆلیس لامە .
مەترسی لە سەر ژیانت ھەیە ؟
وا ھەست دەکەم گومانم لە کەسانێک ھەیە و زوو تریش ئەو ھەڕەشانەم بۆ ھاتوە لام پارێزراوە و لە خۆپیشاندانەکابیش ناوم لە لیستی ٣٢ کەسەکەی ھەولێرە گوایە تێرۆرست و موخەریبی ترسناکین لە ١٧ مین کەس باسم دەکەن .
کێن ئەونەی ھەڕەشەت لێ دەکەن ؟ 
وەک بڵاوم کردۆتەوە لە ێەکاونتی فەیسبووکەکەم و برادەرانم ئەو کەیسەیان گەیاندۆتە بەر دەستی لایەنە جیھانیەکانی مافی مرۆڤ ، من لە ئێستا لەوە ترس لەسەر گیانم ھەیە کە پارتی و یەکێتی نەبادا بۆ شکانی یەک سوود لە ئازاردانی من وەربگرن ، کە بێ خۆ پارێزین .
سکاڵات تۆمار نەکردوە ؟ 
لە پۆلیسی خانەقا لە ھەولێر تۆمارم کردوە ، بەس بڕوامان بە مسداقیەتی پۆلیس و ئاسایش نیە ، خۆیان دەزگای گوماناوی و بەشێکن لە تۆقاندن .
ئیستا خەریکی چیت ؟
داوای مۆڵەتی سێ مانگ بە مووچەم کرد لە وەزیر کە حەقی خۆمە بە خدمەی مەدەنی کە ٣٢ ساڵ خزمەتم ھەیە ، نەیدامێ ووتی بڕۆ لە دکتۆر دارا وەربگرە کە شەڕت لەگەڵ کردوە ! ووتم لە سەر مافی گشتی ئەوان بە حزوری تۆ شەڕیان پێ فرۆشتیمە .
ئێستاش وام پێ باش بوو ، پانزە ڕۆژە نەچوومەوە تە دەوام و نازانم چی دەبێ !؟
چیت ماوە ؟ 
سوپاس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە