ئەو پزیشکارانەی کە دڵیان زیاتر بۆ نەخۆش و زانست لێدەدات

Thursday, 31/05/2018, 18:42

2322 بینراوە


هەموو ساڵێک لە رۆژی۱۲/٥کەرۆژی لە دایک بوونی  پزیشکیار خاتو "فلورێنسە نایتینگالێس " لە پارێزگای هێدمارک خەڵاتی پزیشکیاری دەبەخشەڕێتە ئەو پزیشکیارانەی کە کارێك دەکەن کە سودمەند بێ . 
خەڵاتی ئەم  ساڵ مێژووییە لە بەر ئەوەی کە بۆ یەکەم جار خەڵاتی رێزلێنان دابەشكرا.
خەڵاتەکە پێشکەش بە پزیشکیار و پرۆفیسۆر "یان کۆرە هۆمێلڤۆل" دەکرێ کە یەکەم پرۆفیسۆرە لە بارەی دەرونزانی و پزیشکیاری لە پارێزگای هێدمارک. هەروەها ئەو خەلاتە پێشکەشی ئەو پزیشکیارانە دەکرێ کە کارێک دەکەن جێ دەستیان دیارە لە بارەی پزیشکاری ، یان رێنوێنی قوتابیانی کۆلیجی پزیشکیاری بەجۆرێک کە داهێنان و بیرکردنەوەی نوێ بەکار دەهێنن زۆر بوێرانە بۆ ئەوەی کوالیتێتی پزیشکاران بەهێز بکەن. 
ئەم ساڵ خەڵاتەکە پێشکەش کرا بە پزیشکیار خاتو "ئیرێنا تێپەداڵن " لە بەشی دیالیزە لە خەستەخانەی ئەلڤەروم  ،چونکە ئەو زۆر دڵسۆزانە کاری بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی گورچیلەیان هەیە و هەروەها کاری کردووە بۆ کەسو کاری ئەو نەخۆشانە. 
ئەو کاری کردووە بۆ پێشکەوتنی زانیاری لە بارەی بەشی دیالیزە  ، یەکێک لە وانە  دەسپێکردنی جۆرێک لە دیالیزە لە بەشی Elverum کە پێی دەڵێن ؛خۆ دیالیزە کردن؛کە نەخۆش  خۆی دیالیزە  دەکات .کە ئەوەش  باری تەندروستی و دەرونی نەخۆشەکانی دیالیزە باشتر دەکات نەخۆش هەست دەکات کە زیاتر بەسەر نەخۆشیەکەیدا زاڵە. 
هەوەها پزیشکیار "تێپەداڵن "
یارمەتی ئەوەی داوە کە دیالیزە کردن لە ماڵی نەخۆشەکان بە دەست و زانیاری خۆیان بکرێ. ئاوات و ئامانجی سیستمی تەندروستی نۆرویژ ئەوەیە کە دەبێ رێژەی سی ( ۳٠) لە سەدی ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە دیالیزە هەیە لە ماڵەوە نەخۆشەکە بە دەستی خۆی دیالیزە بکرێ و پارێزگای هێدمارک نزیکی ئەو رێژەیە بووە. 
"تێپەداڵن " دەرسی دیالیزە بە قوتابیانی پزیشکیاری دەدات  و هەروەها رێنوێنی باش و بە سود و نوێ بۆ قوتابیان و کارمەندانی نوێی پزیشکیاری و کارمەندانی کاتی پزیشکیاری دروست کردووە. 
پزیشکیاری پرۆفیسۆر " یان کۆرە هۆمێلڤۆل" کاریگەری  بەرزی هەبووە لە بارەی پشکنینی جیهانی لە بارەی تەندروستی دەرون زانی. ئەو دامەزرێنەری خوێندنی باڵا بووە لە بارەی تەندروستی دەرونی و خوێندنی ماستێر لە کۆلیجی پزیشکیاری پارێزگای هێدمارک.
"هۆمێلڤۆل " هەروەها نووسەرێکی ناسراوە کە کتێبەکانی وەرگێراونە سەر زۆر زمان. بۆ نمونە  کتێبی (Helt ,ikke stykkevis og delt)" بە تەواوی  ،نەوەک پارچە و بەش و بەش کراو" حەوت جار چاپ کراوەو و وەرگێراوەتە سەر زۆر زمان. 

تێبینی و هەڵوێستی من لە سەر خەڵاتەکە:
من لە بەشی دیالیزە لە نەخۆشخانەی ئەلڤەروم وەک پزیشکیاری دیالیزە کار دەکەم. خەڵاتکراو پزیشکیار خاتو " ئیرێنا تێپەداڵن " هاوکاری منە. جێگای شانازی یە کە هاوکارێکێم لە شوێنی کاری من ئەو خەڵاتە بە نرخەی پێشکەش کرا. 
هەوەها من وەک ئەندامی سیاسی فەرمی شارەوانی هامار ( سەر بە حیزبی کرێکاران / سوسیاڵ دێموکرات)  لە پارێزگای هێدمارک زۆر سوپاسی پزیشکیار خاتو " ئیرێنا تێپەداڵن " دەکەم بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی نوێی پزیشکیاری لە بەشی دیالیزە کە بەشێکی تایبەتیە و زانستیەکی زۆر و نوێی پێویستە. 

هەوەها پزیشکیار و پرۆفیسۆر " یان کۆرە هۆمێلڤۆل" شایەنی ئەو خەڵاتە بە نرخە بوو. بەرێزیان لە بارەی تەندروستی و زانیاری دەرونی چالاکی بەرز و بە سودی کردووە. زۆر کتێبی باشی لە بارەی زانستی دەرونیدا نووسیوە.
لە کانگای دڵمەوە پیرۆزبایی لە هەر دوو خەڵاتکراوان دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان ئاواتەخوازم. 

ژێر نووسی وێنەکەی سەرەوە
ئەو دوو کەسەی ناوەندێ بریتین لە پزیشکیار خاتو ئیرێنا تێپەداڵن و پزیشکیار و پرۆفیسۆر یان کۆرە هۆمێلڤۆل.ئەو دووانە خەڵاتیان پێشکەش کرا.
وێنەی لای چەپ خاتو لیڤ ئۆدبێهەر کارمەندی کۆلیجی پزیشکیاریە. وێنەی لای راست خاتو بێنتە ئیرێنا ئۆلەند، ئەندامی بەرێوەبەرایەتی یەکیەتی پزیشکیارانە لە پارێزگای هێدمارک
ئەم نووسراوە لە رۆژنامەی ئۆستلەندیگن رێکەوتی ۲٤/٥/۲٠۱۸ بە زمانی نۆرویژی نووسراوە
من وەرمگێراوەتەوە سەرزمانی کوردی.

 عوسمان کەوکەبی شاد
ـ ئەندامی فەرمی شارەوانی هامار ( سەر بە حیزبی کرێکاران/ سوسیاڵ دێموکرات)
رێکەوتی ۲۷/٥/۲٠۱۸ زاینی
شاری هامار / وڵاتی نۆورویژ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە