حیزبی بوون

Thursday, 31/05/2018, 19:59

3523 بینراوە


سادەترین کرداری مرۆڤ پەیوەستبوونە بەحیزبێک - ڕێکخراوێک یان بەبزاڤێکەوە بەڵام ئەوەی زۆرقورسە چۆن لەوحیزبی بوونەت خۆت قووتاربکەیت کاتێک بزانیت سەرانی بڕیاردەری حیزب وەک مەکۆی جۆڵا لەمسەرەوە دەتبات بۆئەوسەر بەپێی چنینی بەرژوەندیەکانی.
حیزبیە هوشیاریەکان بۆئەوە کارناکەن تاببنە سەمامی برغوی مەکینەی فڵانە سەرکردە دژ بەفلانی هەمان سەرکردەی حیزب بەڵکو ئەمان حیزب لەپێناسە سادەکەیدا وەک ئامڕازدەبینن نەک ئامانج کاتێکیش هەستیان بەمەترسی بەئامانجگرتنی حیزبی بینی لەلایەن هەندێک بەناوسەرکردەوە دەبێت بوێرانە نەک هەرڕیزەکانی ئەوحیزبە بەجێ بهێڵن بەڵکو نەفرەت بارانیشی بکەن.
بڕێک لەسەرانی باڵای حیزبە دزو گەندەڵەکان بەدرێژایی تەمەنیان سوجدە بۆ سکرتێرو سەرۆکەکانیان دەبەن بەخاتری ئەوەی لەترسی گٶچانە ڕزیوەکەی سکرتێری یەکەم یاخوود لۆچی پاڵتۆی سەرۆکە خائینەکەیاندا بەدەستیان هێناوە وەک قومار نەیدۆڕێین ئەم سپڵی لاورگانەی حیزب زۆر ئەستەمە بەخواستی خۆیان وازهێنانی خۆین لەحیزب ڕابگەیەنن تەنها ئەوکاتە سەریان بەرقەبری ئەلحەدی حیزب دەکەوێت کاتێک لەڕاگەیاندەکانەوە دەیبیستن بەئەمری ئەندامانی میراتگرانی بنەماڵەی سکرتێر بەپەڕۆیەکی پیس فڕێدراونەتە دەرەوەی حیزب.
پێش هەڵبژاردنەکانی بەناوپەڕلەمانی عێراق لە ١٢ی ئایاری ئەمساڵدا بنەماڵەی تاڵەبانی وەها فوویان لەکۆسرەت ڕەسوڵ کردبوو ناویان نابوو سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان تابەستنی کۆنگرە ئەم داماوە شاخاوییە نەخۆشە گوناحە لەخۆشیاندا خۆی لەسەرقاچ نەدەگرت کاتێک بەخۆی زانی بنەماڵەی تاڵەبانی وەک دوپشکی عەربەت پێوەیاندا جاهەرکەسێک دووپشکی عەربەت پێوەی بدات یان دەبێت خۆی پیس بکات یان دەبێت بچێتەوە بۆلای قاپی خودا.
دواهەواڵیش دوای هەڵبژاردنەکە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ٣٠-٥-٢٠١٨ تەنها چەند کاتژمێرێک پێش یادی ٤٣ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی بنەماڵەی تاڵەبانی فرمانی دەرکردنی سێ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەرکرد کەبریتین لەجەمیل هەورامی وعەدنانی حەمەی میناو بەرزانی ئەحمەدکوردە بەتۆمەتی کارکردنیان بۆلیستی هاوپەیمانی کەدکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆکی لیستەکەبوو.
لەناو بزووتنەوەی گۆڕانیشدا هەمان میتۆدی کاری سیاسی خەریک بوو خۆی بخەمڵینێت ئاخر بەچ پێوەریک ڕەوایە مەسعود حەیدەرێکی جزمەئاسا کرایە ئەندامی پەڕلەمانی عێراق گەرخاڵی منداڵەکانی کاک عوسمانی حاجی مەحموود نەبوایە لەگەڵ ڕێزم بۆ بێگەردی و خەباتی نەپساوەی ئەم پیاوە بێمنەتە تێکۆشەرە بەس ئەوەی بینرا بەڵگەی حیزبی بوونی مەسعود حەیدەر بوو لەپەنای ئەمدا و دوایش بینیمان چلۆن پێگەی کاک عوسمانی حاجی مەحمودی بەکارهێنا بۆ تێرکردنی بەرژەوەندیە پیسەکانی خۆی.
کەسی بوێری حیزبی نابێت چاوەڕێی ئەوە بکات فلانە سەرکردە کەی خۆی ویستی بیباتە سەرەوە و کەی بێزاریش بوو لێی بیکاتە ئاردی ناودڕک تەنها و تەنها ئەوکەسایەتیانە دەوانن ببنە ئەندامی مل کەڵی خاوەن ئیرادەی سیاسەت وحیزب کەخەڵکی بەشمەینەت و ناڕازای هەم تەسکیەیان بکات هەم ئاراستەشیان بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە