فەلاح مستەفا بناسن کە چ کەسێکە (بەشی سێیەم)

Monday, 04/06/2018, 22:29

2716 بینراوە


ئێمە برٍیارمانداوە بەردەوامدەبین لە نووسینی رٍاپۆرت لەسەر کارە دزیًوو ناشیرنەکانی فلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، هەر جارەو باس لە کیًشەیەکی ناو فەرمالگە دەکەین بۆ ئەوەى رٍای گشتی و حکومەتى هەریًم بۆیان رٍوون بیًتەوە کە ئەم کەسە شایستەى ئەم شویًنە نیە و تا ئیًستا نەیتوانیوە هیچ خزمەتیًک بە بەرژەوەندیەکانى گەلی کوردستان بکات.
لەم نووسینەماندا باس لە چاوچنۆکی فلاح دەکەین کە کەسیًکی زۆر و ماددی و هەلپەرست و سووکە. بەم دواییانە لەسەرەتای سالًی 2018 وە هاوکاریەکى ماددی کە برٍەکەى (75) ملیۆن دینارە لەلایەن بەرٍیًز سەرۆکی حکومەت بۆ کارمەندەکانى فەرمانگەی پەیوەندیەکانى دەرەوە تەرخان کراوە چونکە بارى ژیان و گوزەرانیان زۆر خراپ بووە بە هۆی رٍەفتارە گەندەلًکارەکانى ئەم نا شەریفە. 
فەلاح هەموو مانگیًک بە ئارەزووی حۆی ئەم هاوکاریە دابەش دەکات و غەدریًکی زۆر گەورە لە کارمەندەکانى دەکات. یەکەم مانگ لە نووسینگەی خۆی دابەشی کردوە لەلایەن بەرٍیًوەبەری نووسینگەکەی خۆی کە ناوی هاوژین فەرهادەو خزمی نزیکیەتى. هەندیًک لە کارمەندەکان وویستوویانە تەماشای لیستی ناوەکان بکەن بەلًام هاوژین خان لیً یان تورٍە بووەو رٍیًگای پیًنەداون. ئەمەش بووە جیًگای رٍەخنەى توندی فەرمانبەران چونکە بەشی دارایی هەیە و پیًویستە لەویً دابەش بکریً هەرچەندە ئەوانیش پیاو ئالًقە لە گویً ى  فلاح مستەفان.
بۆ مانگى دووەم لەبەر رٍەخنەی توندی فەرمانبەران لە بەشی دارایی دابەش کرا بەلُام فلاح هەریەکی برٍی (500000) پیًنج سەد هەزار دینارى لیً برٍین بەبیً هیچ هۆکاریًک و ئەویش بۆ ناو گیرفانە گەرم و گورٍەکەی، سەرەرٍای نارٍەزایەتیەکى زۆری فەرمانبەران.
بۆ مانگى سیُهەم، ژووری مێورەکەی خۆی چۆلًکرد بۆ دابەشکردنی ئەم هاوکاریە کە بەرامبەر نووسینگەى خۆیەتى بۆ ئەوەى لە نزیکەوە ئاگادار بیًت لە دابەش کردنەکە و هۆکاریًکیش بیًت بۆ کارمەندەکانیش بۆ ئەوەى ناڕەزایەتی دەرنەبرٍن. ئەمە چاوچنۆکی ئەم بوودەلًەیەیە کە ژووری مێوەرەکەی خۆی لە نزیک نووسینگەکەی خۆی داناوە چونکە زوو زوو بانگى دەکات بۆ تێویرکردنی کۆبوونەوەکانى بەلًام لەبەر گەندەلًی و دەست کەوتی ماددی کردی بە ژووری دارایی. بۆ رٍاستی ئەم مەسەلەیە ئەنجوومەنى وەزیران یان دیوانی چاودیًرى دارایی یان دەستەی دەستپاکی دەتوانن بە شیًوەى نهیًنی یان ئاشکرا لیژنەیەک بنیًرن بۆ فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بۆ بەدواداچوون لەم بابەتە.
بۆ مانگی چوارەم هەموو کارمەندەکان زۆر نارٍازی بوون و پیًیان وابوو ئەنجوومەنى وەزیران یان دیوانی چاودیًرى دارایی یان دەستەی دەستپاکی بەدواداچوون بۆ ئەمەکیًشەیە دەکات بەلًام هیچیان نەکرد لەبەرئەوە بە ناچارى وەریانگرت تەنها هەندیًک کارمەند نەبیًت کە تا ئیًستاش وەریان نەگرتووە.
شایانی باسە بەرٍیًز سەرۆکی حکومەت ئەم هاوکاریەى ناردووە بۆ ئەوەى بە عادیلانە دابەش بکریًت بەسەر کارمەندەکاندا بەلًام فلاح بە ئارەزووی خۆی دابەشی دەکات و بەشی زۆری بۆ خۆیی و خزم کەسە نزیکەکانى خۆیەتى، بۆ نموونە:
سهام جبلی برٍی (3000000) سیً ملیۆن دینار و هیچیش ناکات.
بیزا (2500000) دوو ملیۆن و پیًنج سەد هەزار دینار کە بە گریًبەست دامەزراوەو ئەم هاوکاریە نیگریًتەوە.
چایچیەکەی فلاح یەک ملیۆن دینار وەردەگریًت دووقاتی زووربەی بەریوەبەرەکان وەردەگریت.
هاوژین فرهاد ملیۆن و نیویک.
هەموو ئەوانەى سەر بە فلاحن پارەی زۆریان دەداتیً و زۆرینەش مەغدور دەکریًن. داواکارین لە بەرٍیًز سەرۆکی حکومەت دەکەین بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکات لە ریگای لیژنەیەکی پاکەوە ئەم هاوکاریە دابەش بکریت.
لە راپۆرتی داهاتوودا لەسەر بوودجەی نوینەرایەتیەکان دەکەین و ناوی ئەوانەى کە گەندەلًیان کردووە بلًا ودەکەینەوە بۆ ئەوەى لیپرسینەوەیان لەگەلًدا بکریًت و دلًنیاتان دەکەینەوە وازیان لیًناهیًنین تا بەسزای خۆیان دەگەن و دەیان کەین بە پەندو عیبرەتی زەمانە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە