ئاسایشى ئاومان لە کوێدایە؟

Wednesday, 06/06/2018, 19:38

2215 بینراوە


ئەگەر ئێمە بمانەوێت باسێک لە ئاسایشى نەتەوەیى هەر کیانێک یان هەرێمێک بکەین (هەرێمى کوردستان) ئەوا دەبێت باگراوندێکى زانستیمان هەبێت بە سەرجەم پێکهێنەرەکانى ئاسایشى نەتەوەیى ، لە بەر ئەوەى کورد وەتەنى بەیەک چاو سەیرکردن لە ئاسیاشى نەتەوەیى دەکەوینە هەلەیەکەوە دەرچوون بە زیانێکى کەم دەچێتە خانەى مەحال بوونەوە.
هەر بۆیە کۆمەلگا بە بێ جیاوازى پێویستى بە سەرجەم پێکهێنەرەکانى ئاسایشى نەتەوەبى هەیە چونکە وەکو جەستەیەکە نەبوونى یەکێک لە ئەندامەکان دەبێتە هۆى ئیفلیج بوون جەستەکە ئیدى چ لە رووى سیاسی بێت یان لە رووى سەربازى یان لە رووى ئابوورى.
هەر ئەمەشە وا لە سەرانى ئیدارى کۆمەڵگا دەکات لە ئەنجامدانى هەر کارێکدا هەنگاوەکانى سێ ئەلقەى تایبەت بەخۆى هەبێت کە ئەلقەى یەکەم ناو دەبرێت بە ئەلقەى ئاسایش وە ئەلقەى دووەم ناو دەبرێت بە ئەلقەى بەرژەوەندى و ئەلقەى سێیەم ناو دەبرێت بە ئەلقەى ئامانجەکان ، بە دیوەکەى تردا کاتێک ئەلقەى ئاسایشى نەتەوەى لە پرۆژەکەدا جێگیرکرا ئەوا بەرەو ئەلقەى بەرژەوەندیەکان هەنگاو دەنێت لەم ئەلقەیشەوە بەرەو ئامانجە نەتەوەیەکان هەنگاو زیاتر دەنێت. ئەوەى منیش زیاتر مەبەستمە دەپرسم ئایە سەرانى سیاسى کورد لە ماوەى چارەکە سەدەیەک زیاتر لە پرۆسەى حکومەتدار لە باشوردا رەچاوى پەیڕەو کردن لە ئاسایشى نەتەویان کردووە یان ئاسایشى خێلگەرى؟
چونکە لە لاى هەمووان روونە لە جیهانى ئەمرۆدا بە پێى گۆڕانکاریەکان ، ئاسایشى ووزە گرنگى تایبەتى پێدەدرێت چ لە سامانى نەوت و کانزاکان ، وە با بڵێین چ لە ئاسایشى ئاودا ، کە ئێستا رایەک هەیە کە دەلێن جەنگى داهاتوو ، جەنگى ئاو دەبێت چونکە کێشەى ئاو یەکێکە لە کێشە هەرە گرنگەکان و زۆر ململانێى نێو دەولەتى لە سەر ئەم مەسەلەیە دەکرێت بە تایبەتى تر لەو رووبارانەى کە هاوبەشن وەکو دیجلە و فرات. وە ئەو دەولەتانى کە ئاویان لە ژێر دەستادیە بەکارتێکى بەهێز بەکاریى دەهێنن بەرامبەر نەیارەکانى هەر وەک تورکەکان دەڵێن ئاو دەخورێتەوە نەوەک نەوت ، ئەمیش لە ڕێگاى دروست کردنى بەنداوە بە سەرجەم جۆرەکانیەوە دەبێت کە ئێستا لە تورکیادا بە ناوی پرۆژەى گاپەوە ئەنجام دەدرێت بەڵام لە عێراق و کوردستان کە ئەقلیەتى نەوتى بەڕێوەى دەبات هیچ کات ئەوەندەى لە خەمى فراوانکردنى کێلگە نەوتیاکاندا بوونە نیو هێندە لە خەمى بینیاتنانى ژێرخانێکى بەهێزى ئاویدا نەبوونە هەرچەندە باشتر دەزانن ڕۆژێى دێت نەوت بە کۆتا بێت بەڵام بۆ ئاو لە گەڵ کۆتا بوونى مرۆڤدایە هەر بۆیە دەپرسین لە کار بەدەستانى ئەم هەرێمەى خۆمان لە ماوەى چارەکە سەدەیەک لە پرۆسەى حکومەتداریداتان هەر پلان پلانتانە کوا پلانیى ستراتیجیتان لە بوارى بوژانەوەى کەرتى ئاویدا بەنمونى پڕۆژەى بەنداوى بێخمە لە کوێى ئەو پلاننەتانا بووە کە وەتاکو ئێستا هەر بە پیلانەکانى ئێوە بەردێک نەخراوەتە سەر بەردێکى ئەو پڕۆژەیەیى کە بە گاپى کوردستان و عێراق ناودەبرا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە