کوردایەتیی، دوو گوێچکەی بە عەمالەت رواوە!

Saturday, 02/06/2018, 13:17

1839 بینراوە


کوردستانپۆست ئەم نووسینەی کامیار سابیر لە ئەرشیفی خۆی دەپارێزێت، کە کوردایەتییە ساختەکەی پارتی و یەکێتی بە کوردەوە دەبەستێتەوە، کە ئەوان بازرگانی پیوە دەکەن. هەموو نووسینەکانی ئەم کابرایە کەم تا زۆر وشەی کوردایەتیی تێدەئاخنێت و زیرەکانە لە رێگای خیانەتی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتییەوە هێرشێک دەکات و جنێوێک بە کورد دەدات.
----------------------------
زۆر بە یەقیینەوە، بە یەقیینی فیکریی و مەعریفییەوە، جەخت لەوە دەکەمەوە، هیچ کەسێ لە ناو کورددا نادۆزیتەوە کەمێک ویقاری سیاسیی، فیکریی و مەعریفیی هەبێت و چەمکی کوردایەتیی بە چەمکێکی عەقڵانیی و واقیعیی و بگرە سیاسییش لەقەڵەم بدات! هەموو ئەوانەی بەکاری دەهێنن، لە نوخبەوە بۆ عەوام، هەر ئەوەندەی خەڵکی ئەم گوندە لە فاشیزمی کوردایەتیی و ناسیۆنالیزمی طائیفیی تێگەیشتوونە!
سەیرکەن، مونەوەرەکان و عومدەکانی کوردایەتیی وایان لە خەڵك گەیاندووە کە مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراقدا، جاشایەتیی، نۆکەرایەتیی و عەمالەتە، بەڵام بۆ خۆیان، عەمالەت و نۆکەرایەتیی بۆ دەوڵەتێکی تر دەکەن کە بە هەموو قانونە نێودەوڵەتییەکان، دەبێتە هێزی داگیرکار و دەبێ وەکو دەستدرێژیی بۆ سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق سەیر بکرێ؟ کەچیی کوردایەتیی لە رێگەی ئیخوانیزم، طائیفییەت، طەریقەت، موسڵمانییەتیی، چاکە و بەربانگی رەمەزانەوە، دەعوەتی ژاندرمەکانی سوپای تورکیا دەکەن...
تەخوینەکانی کوردایەتیی، بە رادەیەک کارییگەرن کە زۆرکەس ناوێرن هەر زمانیش هەڵبهێننەوە و باسی کوردایەتیی بکەن( بە باش و بە خراپ)، بەڵام گەنجان و نەوەی نوێ( مەبەستم لە لیستی نەوەی نوێ نییە، بەڵکو مەبەستم لەو نەوە نوێیەی دوای راپەڕیینە)، دەتوانن، سەری ئەم فاشیزمە سیاسیی و کولتوورییە، سەری ئەم فاشیزمە ئابوورییەی کە چەتەگەریی ئابووریی و عەمالەتی ئابووریی لە ویلایەتێکی رەیعییدا، بەرجەستە کردووەتەوە، بخەنەوە ناو زێرابەکانی ناسیۆنالیزمی پڕ لە مورتەزیقەیی و پڕ لە عەمالەتی ناسیۆنالیزمە طائیفییە نەژادییە پرۆکسییەکە( سەر بە تورکیا)وە کە هەر لە بناغەوە، لە چلەکانەوە تا ئێستا، دوو گوێچکەی بە عەمالەت رواوە...
عاقیبەت، چەند شەرافەتمەند و ئاسوودەن، ئەوانەی نەکەوتنە ناو گاڕانی کوردایەتییەوە و دوای کەرەکەری ریفراندۆم نەکەوتن؟ چەندییش سەرگەردان و شەرمەزارن ئەوانەی( نەتەوەییەکان، ئیسلامییەکان و چەپەکان)، تەخدیر بووبوون بە مەوادی موخەدیری نەژادپەرستیی و طائیفییەتی کوردایەتیی، رەشمەی ریفراندۆمیان لەسەر نرابوو...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە