تابلۆ

Friday, 06.08.2018, 1:08

2959 بینراوە


گرفەی پێلی عەشق لە دەریای غەما 
بەرەو کەنــــاری دڵەی تۆم دەبــــــا 
کەچی دڵیشــــت هێندە بەربـــــــــایە، 
هەر چاوەچاوی مەرگـــی من دەکـــا.
****
وا من ڕۆ دەچم لەم دەریــــــــایەدا،
دانەی مرواریت بۆ دەردەهێنــــــــم -
لــــــــــە بادەی شیعرا دەیهۆنمەوە، 
لـــــــە تابلۆیەکدا بۆت دەنەخشێنــم.
****
ئــــــــــەوەی دەیبینی لەو تابلۆیــەدا  
مرواری نییە! فرمێسکی چــــــــــاوە. 
ئــــەوەی کێشاویە دەستی من نییـــە! 
دڵـــــــەی غەمبارە عەشقی تێ زاوە.
تشرينى دووەمى 2017