بابسوتێ ئەو دەنگانە

Monday, 11/06/2018, 11:45

2778 بینراوە


ئەگەرچی پرۆسەی دەنگدان و پارلەمانی شتێكی نامۆن بەكۆمەڵگای عێڕاقی و هیچ  لەژیان و گوزەرانی تاكەكان ناگوڕێ، بەتایبەت بۆ پارلەمانی عێڕاق، كەبۆ هەرێم دوو فلسی قەڵب ناهێنێ، جگە لەكەركوك و ناوچەكانی مادەی سەدوچل  كەدەبوو بەیەكگرتووی  بچوبانایە بەرامبەر عەرەب و توركمان. 
بەڵام تۆیەكی كورد ئامادەبی دەنگی گروپی میلیشیای تیرۆرستی شیعەو ڕەگەزپەرستانەی عەرەب و توركمان  بۆ  هەڵبژاردن هەژمار بكرێ، بەڵام دەنگی تایبەتی كوردو پێشمەرگە ڕەتبكەیەوە، ئەوە گومانت لە ئامانجی  پارت و كوردایەتیەكەت هەبێ.
هەریەكەو بەشێوازێكی تایبەت و بۆ بەرژەوەندی لاقە كورسی حیزبەكەی،  دەوێ پڕوپاگەندەی كوردایەتی بكا.
دەسەڵات و ئۆپۆزیسۆن لەهەرێم، دوو ڕووی یەك دراون. 
زۆربەی ئەوانەی تا دوێنێ بەرپرسی  حیزبی و حوكمی بوون، دەیانەوێ بەبادانەوەیەكی  ١٨٠ پلەی خۆیان لە 
ڕابردوو پاك بكەنەوە. 
ئەوانەی ئیمڕۆ دەڵێن تەزویر كراوەو گریمان كراش بوو، خۆ چەند خولی پارلەمانییە دوو هێندەی ئێستا پارلەمانتاریان لەبەغدا هەبووە، بەڵام هیچیان لەڕەوشەكە نەگۆڕیوە. گریمان وەك پێشو دەرچونەوە چی زیادو كەم دەكا؟ خۆ ئێستاش  وەزیرو كاربەدەستی پلەباڵایان لەبەغدا هەیە، كەچی دەنگ و ڕەنگیان وەك نەبوو وایە. تەزویر و فرت و فێڵ  لەناویەك مەكەن، بڕۆن بەرامبەر
 بەداگیركەرو دوژمن  بەیەكگرتووی  بوەستنەوە. 
بیرتان نەچێ ئێوە لەعێڕاق و لەگەڵ چ عەقڵیەتێك دەژین، ناتوانن بەو دروشمە درۆینەی هەڵبژاردن و دیموكراسی بەهیچ بگەن. هەموو ڕێگایەك بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەو دووژمنەی ١٠٠ ساڵە بەئاگرو ئاسن و بۆمباو كیمیا باران، بەڕاست و چەپدا كورد دەبڕێتەوە، ڕێگایەكی دروستە. 
كورد دەبێ بۆ بەرژەوەندی خۆی هەرگیز لەخەمی بەغدایەكی ئارام و بێ كێشە نەبێ، تائەوان لەجەنگ و تەقینەوەو كوشت بڕی یەكتردا بوون، هەرێم دەرگایەكی خۆشگوزەرانی بەسەردا كرابووە، ئەمە چێژ بینین نیە لەكوشتن و بڕینی مرۆڤ، بەڵكو ئەو ڕاستیە تاڵەیە كەدەبێ كورد  تێیدا بژی لەعێڕاق. 
عەرەب و عەبادی  هێشتا لەشەڕی داعش تەواو نەبوبن، كە وویستیان هەرێمە فشەڵەكەمان بسڕنەوە.
كورد دەبێ  سود لەئەزمونی جولەكەو ئیسڕائیل وەرگرێ بەرامبەر عەرەب  لەعێڕاق.
ئیسڕائیلیەكان، بۆ خۆش گوزەرانی  مانەوەو پاراستنی سنورەكانیان، سەركردە ئافرەتەكانیان  ئیسغلالی  ئارەزووە سێكسیەكانی سەركردە عەرەب و فەڵەستینیەكیان كردوە بۆ كۆ كردنەوەی زانیاری كۆنتڕۆڵكردنیان، كەچی ئێمەی كورد شرۆڤەكارو فریشتەی وامان لێ پەیدا بووە   كەدەڵێ; چۆن بەتەزویر كەركوك كوردستانی بوونی ئەوشارە بەدەست بخەینەوە. 
عەبادی نزیكەی سی ساڵ لەبەریتانیا ژیاوە،  بڕوای بەكوشتنی كوردو داگیركردنەوەی ئەوشارە بوو، تۆیەكی كورد، گومانت لەشەش كورسی هەبێ  بۆكوردی شارەكە، لەكاتێكدا كورد زۆرترین قوربانی بۆئەوشارە داوە. هیچ گرینگ نیە چ لایەنێك ئەو كورسیانەی بردوە، گرینگ ئەوەیە تاكێكی كوردە.
كورد  بۆ كەركوك، ڕێگای جەنگ و خوێنی تاقی كردۆتەوە، ڕێگادەستورو ئەمری واقیعی   تاقی كردەوە، ڕێگای زۆرینەو كەمینەی لەئەنجومەنی پارێزگا بەكارهێنا، هێشتا نەگەیشت بەئامانجەكەی، 
دواجاریش نابێ چاوەڕێی  عەرەب  و  ووڵاتانی درواسێ بكەی لەسەر سینی زێرین پێشكەشت بكەن. كەواتە  دەبێ كورد  گەیشتبێتە ئەو بڕوایەی واز لەدروشمی قەبەو پوچ بهێنێ، بەڵكو تۆڕێكی تۆكمەو بەهێز لەڕووی  هەواڵگری و هێزی چەكداری لەخەڵكی شاری كەركوك و ناوچەكانی مادەی سەدوچل ڕێك بخا بۆ هەر ئەگەرێكی چاوەڕوان نەكراو .  
وەك ئیسرائیلیەكان،كە هەموو ماڵێكی ناوچە سنوریەكانی لەگەڵ عەرەبەكان، لانی كەم چەكدارێكی  لەناو خێزانەكاندا هەیە، بۆ خۆ پاراستن لەهەر هێرش و ڕووبەڕوو بونەوەیەك لەگەڵ نەیارەكانیان. 
دواجار لەیادتان نەچێ كەعێڕاق  ئەو ووڵاتەیە  
كەهەمیشە دەرگای جەنگی بەسەردا كراوەتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە