لیلیس ژنی یەکەمی ئادەم پێش حەوا

Sunday, 06.17.2018, 18:53

3875 بینراوە


ئەو ڕاستیەی کە بە ئەفسانەی لیلیس ناوزەند کراوە
لیلیس (شەیتانی گێژەڵۆکە) لە شاری ڕافیدەین کە شوێنکەوتەی هەوابوون و وا باو بووە کە نەخۆشی و مردن دینێت بۆ یەکەمجار کارەکتەری لیلیس وەک شەیتان یاخوود ڕۆح دەرکەوت کە وابەستەبووە بە باوبۆران و گێژەڵۆکە ... لیلیس بە لیلیتۆ ناسراوە لە ناو سۆمەریەکاندا پێش 3000 ساڵ پێش زاین کە هەندێک لێکۆڵینەوە بەهۆی لەرەلەری دەنگیەوە لەسەر داتاشراوەکان ناوی لیلیس بۆ ساڵی 700 ی پێش زاین دەگەڕێننەوە .. لیلیس لە زانستەکانی یهودیدا بە شەیتانی شەو ناسراوە یاخوود بە کوندەپەپوی شوم کە لە کتێبی پیرۆزی ملیک جیمس دا ئاماژەی پێکراوە لیلیس بە ئەکەدی بە لیلیتۆ ناسراوە کە دوو ووشەی مێینەی سامییە کە پێک دێت لە (لیل) واتە شەو هەرچەندە لە نووسینە بزمارییەکان بە بە لیلیت یاخوود لیلیتۆ هاتووە واتە ڕۆحی هەوای نەخۆشیدار ووشەی لیلیتۆ بە پێی ئەکەدییەکان دەگەڕێتەوە بۆ خواوەندی سۆمەری نیلنیل شاژنی هەوا ی ژنی ئەنیلیل ی شای هەوای باشوور بۆ یەکەمجار ووشەی لیلیس لە سەر تابلۆیەکی قوڕی سۆمەرییەکان لەشاری ئەرکیدۆع دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 2000 ساڵ پێش زاین کە ئەو تابلۆیە باس لە خواوەندی ئاسمان دەکات کە فەرمانی کردووە داری سفساف لە لێواری ڕووباری دیجلەدا بڕووێت کە کاتێک گەورە بووە (دارەکە) ئەژدیهایەک!! لە رەگەکەیدا ماڵێکی بۆخۆی درووست کردوە و لە سەر چڵ و پۆپەکانی دارەکە باڵندەیەکی ترسناکی لەسەر ژییاوە و ، لە ناو دارەکەشدا ئافرەتێکی شەیتانی بە ناوی لیلیس تێیدا نیشتەجێ بووە کاتؿک گلگامش ئەم هەواڵە دەبیستێت تەورەکەی هەڵدەگرێت و ، لە قەدی دارەکە دەدات وئەژدیهاکە دەکوژێت و دارەکە لە ڕەگەوە هەڵ دەکێشێت و لیلیس ڕا دەکات بۆ کەژوو کێو ... ئەفسانەی لیلیس خۆی دەدات لە ڕەچەڵەکی بابلیەکان کاتێک سامییە کۆنەکان هەندێک بیروباوەڕی تایبەت بە خۆیان هەبوو '' لەوانە هەندێک چیرۆک کە پەیوەست بوو بە باپیرەگەورەیانەوە '' واتە سۆمەرییەکان کە پەیوەست بوو بە سەرەتاکانی درووستبوونی مرۆڤایەتی کە زۆر لینکی توند و تۆڵ هەیە لە نێوان خلق و ماری(تیامات) ' کەئەمانە پاشماوەی هەندێک ئاهەنگی دینی بوون کە بۆ پیرۆزی گەورەترین خواوەند کە بە ماری گەورە یاخوود یاخوود ئەژدیهای گەورە یاخوود هێزی کەونی پەیوەست بە مێینە کە بۆ ماوەیەکی زۆر پەرستراوە و ، لەژێر چەندین ناوودا لەوانە'' عشتروت یاخود عشتار یاخوود میلیتا یا انیتی یا ئینانا '' ، نەخشە کۆنەکانی بابلی بە شێوەیەکی وورد اصڵی لیلیسیان دەرخستووە کە بە ئەنانای پیرۆز یاخوود خواوەندی دایکی گەورە کە لە لایەن خواوەندی گەورەوە نێردراوە بۆ هەڵخەڵەتاندنی پیاوان... لە ڕێگاداو بۆ ئەوەی ملی ڕێگایان پێ بگرێت بەرەو پەرستگای خوداوەند کە تێیدا ئاهەنگی شەوی سوری تێدا دەکرا هەندێک ئاڵۆزی کەم هەبوون بەوەی کە لیلیس دەستی ڕاستی ئینانایە یاخوود بە خۆیەتی یاخوود ڕۆڵی ئینانا دەبینێت و بەم ناوە پیرۆزانە هەردەم بانگکراوە و نووسراوە لەسەری *.
(ڕەچەڵەکی لیلیس !!! ناوەکەی لە چییەوە هاتووە):-
ناوی لیلیس ڕەگێکی زمانەوانی پتەوی هیندۆ ئەوروپیە کە ناوە سۆمەرییەکەی (لیل) کە وابەستەیە بە هاوشێوەی ناوی خوداوەندی هەوای ئەنیلیل کە ئاماژەیە بۆ باو بۆران و گێژەڵۆکە ... کە بایەکی گەرمە بە پێی بیروباوەڕی کۆنی ناوخۆی گەرمی دەبەخشێت بە ئافرەتان لەکاتی منداڵبووندا و خۆیان و منداڵەکانیان دەکوژێت لە سەرەتاکاندا لیلیس بە گەورەترین دوژمنی سەرسەختی سروشت ناوزەند دەکرا کە وا باس دەکرا کە لە ٣ خواوەند پێک هاتووە ١ خواوەندی نێر و ٢ خواوەندی مێ کە ناوەکانیان (لیلۆ و لیلتۆ و ئاردات ) بووە .
ئادەم و لیلیس:-
لیلیس کەسایەتیەکی ناسراوی کتیبی زوهرە ی جولەکەکانە کە ئەفسانەکە دەڵێت کە لیلیس ژنی یەکەمی ئادەم بووە پێش حەوا وە هەندێک ناکۆکن لەم رایەدا و هەندێک گێڕانەوەی تری لەسەرە بەڵام بەهێزترین ڕیوایەت دە ڵێت لیلیس یەکەم ئافرەت بووە کە خوا درووستی کردووە لەگەڵ ئادەمدا لە سەر زەوی بەڵام بە ژێردەستەی ئادەم ڕازی نەبووە بۆیە ڕای کردووە لە دەستی و بووە بە خۆشەویستی شەیتان وهەموو ڕۆژێک ١٠٠ منداڵی لێی دەبوو بۆیە ئادەم لای خوا شکاتی کرد لە هەڵسوکەوتی لیلیس بۆیە خوای گەورە ٣ فریشتەی بۆنارد تا بیگەڕێننەوە بەڵام ئینکاری کرد و نەگەڕایەوە بۆیە خوا توڕە دەبێت و فەرمان دەکات هەموو ڕۆژێک ١٠٠ منداڵەکەی لیلیس بکوژرێت و لە ناویان بەرێت لیلیسیش بەڵێنی دا کە نەوەکانی ئادەم لەناو ببات و فیتنە بخاتە نێوانیان وە هەندێک دەڵێن کە ئەو مارەی ئادەم و حەوای لە خشتە برد ، لیلیس بووە کە وای لێکردوون لە بەری ئە و '' دارە '' بخۆن کە حرام کراوە لێیان و وە هەندێک گێڕانەوی تر هەیە دەڵێت کە لیلیس شێوەی خۆی گۆڕیوە بۆ خانمێکی زۆر جوان و شۆخ و شەنگ و شەوانە پیاوانی هەڵخەڵەتاندووە تا لەگەڵیان بخەویت و دواتر کوشتوونی وە هەروەها هەندێک گێڕانەوی تر دەڵێن کە لیلیس بە (منداڵ کوژ) ناسراوە بەوەی کە ٢ باڵی گەورەی پێوە بووە و خاوەنی نینۆکی درێژ و هێزێکی زۆر بووە کە شەوانە هاتووە بۆ منداڵەکان و لە خەودا کوشتوونی.
(جادووی خۆپاراستن لە لیلیس لای جولەکەکان):-
هەندێک کات پەرتووک چاپ دەکرێت لەسەر زانستی کاباڵا ی جادووی کە پێک دێت لە نووشتەو جادوو کە بۆ خۆپاراستنە لە لیلیس کە لە گەشتی رازایل دەری دەهینن و لە هەردوو چیرۆکی درووستبوونی پیاو ژن لەلایەن یهوە (یهوە: ناوی خوایە لای جولەکەکان وەک چۆن اللە ناوی خوایە لای اسلامەکان ) کە لە حدیسی راستیەکاندا هاتووە لە بەشی ١و ٢ لە چیرۆکی درووست بوون کە باسی درووستبوونی ئەفسانەی لیلیس دەکات لە چاخە کۆنەکاندا کە باس لە یەکەم مێینە دەکات کە درودستکراوە لەلایەن خوداوە و ٢ باڵی پێ بەخشراوە کە وای لێ کردووە لە بەهەشتی عدن لە دەست ئادەم ڕابکات بەڵام نەیزانیوە کە دەتوانرێت بدۆزرێتەوە لەلایەن ٣ فریشتەکەوە بە ناوەکانی (سینوئی و سینسنوئی و سامینجیلوف) کە لە نزیک دەریای سوور دەیدۆزنەوە و داوای لێ دەکەن بگەڕێتەوە بەڵام ئینکاری دەکات و ئەوانیش بە فەرمانی خوا پێی دەڵێن کە نەوەکانی دەکوژن ئەویش لە داخی ئەوە بەڵێن دەدات کە نەوەکانی حەوا لەناوبەرێت کە حەوا لە قوڕ درووست کراوە هەر ئەوەش بووە غیرەی لێ کردووە بەوەی حەوا شوێنگرەوەی لیلیس بووە بۆ ئادەم .
(شوێنی نیشتەجێ بوونی لیلیس):-
هەرچەندە لیلیس لە کتێبی پیرۆزدا ئاماژەی پێ نەکراوە ، بەڵام بەپێی کتێبی بەڵێنی کۆن لە بەشی نێردراوەکاندا ...، ئەشعیا کە باس لە ئادوم دەکات کە بە فەرمانی یهوە دەبێت بە تۆپەڵێک ئرو و کبریت پێش ئەوەی ببێت بە شوێنێک کە سەردانی بکرێت پێشتر سەردان نەدەکرا جگە لە باڵندەو مارو مؿروو بۆیە لیلیس ئەم شوینەی کرد بە شوینی نیشتەجؿ بوونی خۆی بۆ ئەوەی هەست بە پارؿزراوی بکات لە خوا و لەگەڵ پشیلە کێوی و چەقەڵ و نێرەی بزن ی ڕیش دریژ و و مارە ژەهراوییەکان ..
هەروەها لە کتێبی زوهر دا هاتووە ( زوهر کۆمەڵە کتێبێکی جولەکەیە کە بیرۆکەکانی لە کتێبی کاباڵاوە سەرچاوەی گرتووە ) دەڵێت کەسی پیرۆز کاتێک ڕۆمای وێران کرد و تەختی زەوی کرد لیلیسی نارد بۆ ئەو شوینە تا تێیدا نیشتەجێ ببێت بۆ هەتا هەتایە .
لیلیس لە ئەدەبیاتدا:- 
لیلیس لە ئەدەبیاتدا زۆر گرنگی پدراوە بەوەی وای نیشان دەدەن کە کەسێکی یاخی بووە و خۆی وون کردووە بۆ دووپات کردنوەی مافی خۆی لە ئازادی و یەکسانی پیاو ژن و وە هەروەها وای دەشوبهینن کە ئافرەتێکی شەهوەت باز و دڕندەو وێرانکەر بووە کە تماحی گەشتن بە دەسەڵاتی ڕەها و خواوەندی بووە کە ئەمانە هەمووی لە چیرۆکە پەرتووکی (جیتا) ی ئەڵمانی کە لەساڵی ١٥٦٥ نووسراوە کە باس لە کچێک دەکات بە ناوی جیتا یاخوود جوان کە باس لە ئافرەتێکی یاخی دەکات.
لەساڵی ١٦٦٧ میلتۆن بە روونی ئاماژە بە لیلیس دەکات لە کتبی بەهەشتی وون کە لیلیس بە ماریکی جادووگەر ناودەبات کە بە پاڵەوانیکی یاخی رۆمانسیەت ناوزەندی دەکات کە دەڵێت لیلیس ئافرەتیکی شەهوەتبازی جوانی بالا بەرزی قژدرێژ کە دەوروبەری بەرەو فەلاکەت و عزاب دەبات.
لەساڵی ١٨٨٦ ڤیکتۆر هۆگۆ لیلیس بە خوێن مژ دەشوبهێنێت کە ویستویەتی بیشوبهشنیت بە شەیتانشک و بیبەستیتەوە بە شەیتانی گەورەوە بەوەی بە کچی شەیتان یاخوود بە خواوەندی گەورە ناوزەندی بکات و بە ڕۆحیانەتی تاریکی دنیا ناوی بهێنێت .
لە ساڵەکانی ١٨٧٠ بۆ ١٨٨١ دانتی غابریل روستی لە کتؿبی فریشتەی ئازادی لە ماڵی دونیادا لیلیسی بە جنۆکەیەیکی هەڵخەڵەتینەر و بە ئافرەتێکی تێکدەری لەناونەچوو ناوی دەبات کە خاوەن هێزێکی جادووی دۆزەخییە و هەڵخەڵەتێنەری پیاوانە و لەناوبەری نەوەی ئادەمییە .
لە ساڵی ١٨٩٥ ڕیمی دوغورمون لە شانۆنامەی لیلیس دا باسی چیرۆکە دووبارەکەی بوون و درووستکردن دەکات کە لە دەقە یهودییەکاندا باسکراوە بەڵام ئەم بە شێوەیەکی کۆمیدی و فانتازیاو غرامی باسی دەکات کە وابەستەی دەکات بە بەختی ڕەشی دنیای بەڵام لەگەڵ ئەو کۆمیدیایەشدا ئەفسانەیولیلیس بە هەوڵدان بۆ ژیان و چێژ بینین لە ژیان دینێتە پێش چاو کە پؿویستە مرۆڤ هەرگیز لە گەڕان ماندوو نەبێت بۆ ئەو شتەی کە دەیەوێت بەدەستی بهێنێت .
زۆر ڕای جیاواز و نووسینی جیاواز و کتێبی جیاواز و ڕۆمان و شانۆنامەی جیاوازی تر هەن کە باس لە بوونی لیلیس دەکەن.
ڕاستی لیلیس:-
هیچ گومانی تڕدا نییە کە ئەفسانەی لیلیس پەیوەندیەکی توند و تۆڵی بە بە بابەتی درووست بوونی کەونەوە هئیە کە ئەمانە هەمووی بیرۆکە و ئاوێنەی باوەرن کە پێچەوانە دەبنەوە لەسەر ژییای کۆمەڵگا و خەڵکی ناووچە جیاوازەکانی دنیا لە شێوەی خەیاڵێک کە هەست بە بوونی بکەین 
ئەمانە هەمووی دەربڕینی بە کۆمەڵی ئەو حەزارەتانی پێشووە کە گەرچی دینی بێت یاخوود فەلسەفی بێت
بەڵام ئەوە ڵیکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی و طێڗامانێکی فیکریە کە ناتوانین پشتگوێی بخەین کە لەلایەن تاک و کۆمەڵگاشەوە باسی لێوە کراوە و هینانە پێش چاوی کۆمەڵێک درووستکراوە کە لەوەیە نامۆ بؿت بە مێشک و درکی مرۆڤ بەڵام ناشتوانین نکوڵی لە بوونیان بکەین بە پێی باوەڕی ئاینی و باسکراوە ئاینییەکان هەموو ئەمانە کۆمەڵێک پەندن لە مؿژوو بۆ نەوەی داهاتوو ...
لە کۆتایدا ئەوە ماوەتەوە بووترێت ئەفسانەیەک کە کتێبە ئاینیەکان و داتاشراوە کۆنەکان و کۆمەڵگا کۆنەکان باسیان لێوە کردبێت دەکرێت تەنها بە ئەفسەنەیەک و خەیاڵێک بیشوبهێنین؟
پرسیارێکی تر ئەوەیە ئایا ئەم ڕاستیانە کە بوونیان هەیە بۆ شاردراوەتەوە ؟؟ هۆکار لێی چییە ؟

سەرچاوەکان :
أرشيبالد سيسي, محاضرەکانی هيبرت لەسەر دیانەتەکان ی بابلییەکان (1887)
^ سي. فوسي, La Magie Assyrienne, باريس 1902

کۆکردنەوە و داڕشتنەوەی بابەت و نووسینەوە:




(دەنگدراوە: 4 . زۆرباشە: 4/5)