جیاوازی کەسایەتی کۆمەڵگای سیکیولار و ئاینی

Tuesday, 19/06/2018, 18:56

3550 بینراوە


گومانی تێدا نییە، کە جیاوازیەکی ئێجگار گەورە بەدەی دەکەین لە نێوان کۆماڵگای سیکیولار و ئاینیدا، لە کردەوەو تیئئۆریدا، بە دڵنیایشەوە هێشتا کۆمەڵگای سیکیولار بەتەواوی پینەگەیشتووە ونەگیشتۆتە ئاستی پێویست، هەروەها ئەگەر کۆمەڵگاکان پۆلێن بکەین بەسەر چەپڕە و ڕاستڕەودا، یان نوێخواز و کۆنەپەرستیدا ، ئەوا هێشتا ژمارەیەکی تۆقێنەر دەبینن لەناو کۆمەڵگای سیوکیلاریشدا کە هێشتا بەهەمان بیرکردنەوەی ئیمپریالیستی بیر لە ڕووتاندنەوەی گەلان  دەکەنەوە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیاندا، نەک گەلەکەیان، بۆ نموونە هەرچەند دەیان جار باسمان لێوەکردووە کە "ئۆلۆف پاڵمێ"ی ڕێبەری سۆسیال دیموکراتەکانی سوید کە بە فریشەی سۆسیال دیموکراتەکانی ئەوروپا و جیهان ناونووس کراوە، ئەو لەکاتێکدا کە یاسای وولات کردویەتی بە یاسا کە چەک نەفرۆشن بە دوو وولات کە کێشەيیان لە نێواندایە، بەڵام "ئۆلۆف پاڵمێ" ئەوکارەی کرد، ئەمە جگە لەوەی کە کارێکی نایاسایی وولاتەکەی خۆیەتی، لەگەڵ ئەوەشدا نا مرۆڤانە و جانەوەرانەیە ، باوەشێك سەرچاوە لە مەدیاکانی سویدییەوە.
لە سۆسیال دیموکراتەکانیش نامەردتر، مۆدێراتەکان یان محافظین خۆپارێزان، خۆپارێزان لەهەموو کونوو قوژبنێکی ئەم جیهانە بیر بیرکردنەوەیان وەکوو یەکە، کە هیچ بەهایەک بۆ گەلان و گەلەکەی خۆشیان دانانێن، "تێرێزە مای" لە بەبریتانیا، " کارل بیلد لە سوید،  بۆریس جۆنسۆنیش  لەبەریتانیا" دۆناڵد ترامپ" لەئەمەریکا ئەمانە هەر ئەڵێی سێوێکن و کراون بە چەند پارچەیەکەوە، هەفتەی ڕابردوو هەموو گوێمان لە "تێرەەزە مای بوو لەبەر ئەوەی کە تورکیا بەبەهای ملیردێک دۆلار چەکی لەبەریتانیا کڕی، بێشيرمانە دژی گەلەکەمان لێدوانیدا. هەروەها بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکانی سوید "کارل بیلد" کە سەردەمێک سەرۆک وەزیرانی سوید بوو، هەروەها سەردەمێکیش وەزیری دەرەوەی سوید بوو، نوسیویانە کە کارل بلید دەستی سوورە بەخوێنی٢٠ هەزار سودانی و سۆمالی، هەروەها ئاوارەکردنی ٢٠٠ هەزار مرۆڤ، 


لە خوار ئەوانەوەشەوە، فەهمی مەحموود بۆ خۆی کوردی باشوورە، ئەما سەربە بنەماڵەی مچە بارزانیە، لەسویدیش ئەندام پەرلەمانە سەربە مۆدێراتەکانە "محافظین" پارتەکەی کارل بیلد، لەدەنگدان بۆ  بە جینۆساید ناسینی کیمیابارانی هەڵەبجە ئەنفال دەنگی نەدا کە بەعس تاوانبار بکرێت، کاتێک خانمێکی سویدی کە ئەندام پەرلەمانە و سەربە چەپەکانە لێی پرسی بۆ دەنگ نەدا خۆ تۆ خۆت کوردیت، کاک فەهمی دەمی بوو بەتەڵ تەقیوو،

هەروەها "جێفری ئارچەر" کە ئەویش سەربە پارتەکەی تێرێزەمایە، لەگەڵ سەفین دزیی ، هەروەها  ندیم زەهاوی کە ئەویش سەربە حزبەکەی تێرێزەمایە، ١٢٠ ملێۆن دۆلاری قووتی خەڵکە ڕەش و ڕووتەکەیان خوارد ، کە ئەو بڕە پارە چەپەکانی ئەروپاو ئەمریک کۆیان کردەوە کەوەک کۆمەکێکی بەپەلە بگەیەدردێتە ئەو خەڵکەی کە ئاوارەی سەر چیاکان بوون، لەکۆڕەوەکەی ١٩٩١، بەڵام ئەو ١٢٠ ملێۆن دۆلارە لەنێوان جێفری ئارچەر و سەفین دزی و نەدیم زەهاوی خێڵی مچە بارزانیدا گووم بوو، بەڵام خۆشبەختانە جێفری ئارچەر لەسەر ئەو دزییە ١٠ ساڵ زیندانی کرا،

ئەمەیان کورتەیەک لە بیرکردنەوەی سیاسیەکانیان بەتایبەت کۆنەپەرستەکانیان، بە داخەوە ئەوەی لەکۆمەڵگای ئاینگەرایدا دەبینن و دەیبیستین سەراپای سادیستی وەحشیگەرییە، سەرەڕای وەحشیگەری بێ نموونەی داعش لە ووڵاتانی ئیسلامی ٨١ لەسەدی خەڵک پشتگیری داعش دەکات، ئەمە کارەساتێکە بێسنوور،
ئەگەر چاوێک بەم کلیپە ڤیدێۆیەدا بخشێنن ئەوسا دەبینن کە نێوانمان ئاسمان و ڕێسمانە،
جگە لەوەش کرتەکە ڤیدێۆی دووەم ببینە، کە چی لەو منداڵە بەستەزمانانە دەکەن، ئەوەش گومانی تیدا نیە کە دروست کراوبێت بەڵکو ڕاستیەکی بەڵگەنەویستە، ئەوسا لە دوا دوای ڤیدیۆکە ببینە کە جیهانی سیکیولاری بەچ جۆرێک مامەڵەی مرۆڤ دۆستانەلەگەڵ منداڵەکانیان دەکەن.
ئەوەی دیتم لەهەفەتەی ڕابردوودا!
شەشی شەی هەموو ساڵیک یادی نیشتیمانیە لە ووڵاتی سوید، لەبەر ئەوەی کە کارکی تایبەتیم هەبوو، ٥ی شەش نەنووستم هەربۆیە ٦ی شەش نەمتوانی بەشداری یادەکە بم، چوونکە هەموو ساڵێک لەگەل چەپەکان دژ بە نازیەکانی سوید خۆپیشاندانمان هەبووە و هەموو جارێکیش پەلاماری یەکتریمان داوە، چەپەکان هاوار دەکەن کە جێگەی نازی نیە لەکۆڵانەکانی سویدا، ئەوانیش هاوار دەکەن سوید بۆ سویدیەکان سەر ڕەش بڕۆنە دەرەوە، بەڕاستی هیلاک بووم و ڕاستیەکەشی چوومەتە تەمەنەوە تاقەتی ئەو شەڕە تێڵایەی جارانم نەماوە نەماوە، کەچی ٨ی شەش تلام پێی ڕاستم ئازاری گەیشت، سەرەتا گوێم نەدایە، بەڵام ٩ مانگ هەستم کرد کە پێم بەتەواوی ئاوساوەو ئازارێکی زۆرم هەیە، ناچار چووم بۆ خەستەخانە ئەوەی لای خۆمان پێی ئەڵێن تەواری، لەوی خانمێکی ڕۆژهەڵاتی ئێشگربوو، لەخۆیەوە هەڵچوو، ووتی قاچی دێشێ و هاتووی بۆ ئێرە، ئێمە بۆ ئەوانە کار دەکەین کەژینیان لەسەرەمەرگدایە، بۆ ئەوانەی کە ئەمبۆڵانس بەپەلە دەیان هێنن بۆ ئێرە، تاقەتی بڵە ىلەم نەبوو، ناچار چووم بۆ خەستەخانەی ئێشگر، نزیکە٥ کاتژمێر چاوەڕێم کرد تا نۆرەم هات، دوکتۆرەکە سویدی بەپەلە وێنەی قاچیان گرتم ووتیان بەپەلە دەبێت چارەسەر بۆ بنووسرێت و هەروەها نەشتەرریشت بۆ بکەین، ئێستا چارەسەری کاتیت بۆ دەکەین دواتریش نەشتەرگری، ڕاست درۆ نەشتەرگەریچی!
پێێان گرتمە گەچ لەگەڵ مشتێک دەرمانی ئازارکوژ، هاتمە دەرەوە، دیتم ئەو پاسانەی کە شۆفێرەکانیان سەر ڕەشە یان سەربە ووڵاتانی ئیسلامین، هەروەکو ئەوەی نەبای دیبێت نەباران، هەربەلاشیەوە گرنگ نەبوو، بەڵام ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام شۆفێرە سویدیەکان کە بینیمیان یەکەم تەواوی  جەستەی پاسەکەی هێنایە خوارەوە بۆ ئاستی شۆستەکە، دوایش خۆی هاتە دەرەوەو هاوکاری سواربوونی کردم، جگەلەوەش بەدارشەقو  پێی لە جبس گیراوەوە چووم بازاڕی بکەم، شەرقیەک خۆی هایشتە پێشم تا پێشم بکەوێت، بەڵام م سویدیەک بلیتی نۆرەکەی خۆی دامێ و ووتی پەلەم نیە، چاوەرێی کوڕە دەسگیارانەکەم دەکەم، ئەو کیژە سویدی تێگەیی کە ئەو خانمە سۆمالێە پەلەیی کرد هەتا پێش من بگاتە کە بلیتی نۆرە ببڕێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە