بە ئیجازەی د. شێركۆ عەبدوڵڵا

Wednesday, 20/06/2018, 22:31

8067 بینراوە


------------
:- سڵاو بەگم! دنیا باش گۆڕاوە! 
- ها، كەللەپوت زۆر گەشبینی یان ڕائەبوێری؟
:- قوربان، باوەڕ ئەكەی لە سودان سەرۆكی یەكێتی نووسەران هەر بە تەلەفۆنێک هەموو كارەكەی رائەپەڕێنێ و كۆڵێک موچەش وەرئەگرێ و خۆشی مەشغوڵی شتی ترە؟.
- ئاخر بۆیە حاڵیان جوانە، قەت نووسەرێكی باشیان تیا هەڵناكەوێ!
:- ئەی قوربان باوەڕ ئەكەی لە كوبا، مەسئولی دەزگایەكی چاپ 20 كتێبی چاپ كردوە، 17 كتێبی هی  خۆی و كوڕەكەیەتی، بە پاداشتی باشەوە؟!
- ئاخر ئەوانیش بۆیە حاڵیان جوانە، دەوڵەتی دیكتاتۆر هەر ئەبێت رۆشنبیری دیكتاتۆر بخوڵقێنێ!
:- ئەی بەگم تەسەور ئەكەی لەو ئەفغانستانە مەسئولی تەندروستی خۆی بازرگانی دەرمانیشە؟!
- ئەی بەخۆڕایی نییە، کەوا ئەو هەموو دەردی شێرپەنجە و نەخۆشیە سەری تێكردون!
:-  وەڵاهی ئەوەی منی بێتاقەت كردووە، ئەوانە قسەی زل زلیش ئەكەن!
- چۆن كەللەپوت؟
:- لێتی ناشارمەوە، ئەوانەی باسم كردن لە هیچ یەكێک لەو وڵاتانە نییە، لە كوردستانە حەیاتەكەی خۆمان روویان داوە!
- چۆن چۆنی؟
:- دختۆر شێركۆ عەبدوڵایەكمان هەیە! ئەو پیاوەی، کە  قەلەمەکی دائەدات، تەنز و مەنزی پێئەنووسێ!
-ئێ؟
:- ئەم دختۆرە سەرۆكی یەكێتی نووسەرانی سلێمانییە.
مەسئولی دەزگای دوارۆژی فاروقی مەلامستەفاشە.
هەر بە تەلەفۆنێک هەموو كاری یەكێتی نووسەران رائەپەڕێنێ، سەیر لەوەدایە، لە مەجموعی 20 كتێبی چاپكراوی دەزگای دوارۆژ، 17 دانە هی خۆی و كوڕەكەیەتی بە پاداشت و موكافەئەی ساختەوە، ژن و كچ و ئەولادەكانی خۆی هەمویان موچەخۆری دەزگای دواڕۆژن.
كاتی خۆشی، کە بەڕیوەبەری تەندروستی سلێمانی بوو، خێزانەكەی كۆمپانیای كڕینی داو و دەرمانی دانابوو!
- دە كەواتە كەللەپوت بۆ مێژوو لە لای خۆت ئەمەی  بۆ بنووسە با لەبەری کات:
(بەچی ئەچێ ئینسانێ هەمو دنیا بباتەوە، بەڵام خۆی بدۆڕێنێ!)
:- ئینجا قوربان لەهەمووی سەیرتر ئەوەیە، ئەم دختۆرە شەرمیش ناکات تەنز و مەنزی سیاسیی مزریش ئەنووسێ!

دڵشادی مەلا سەعید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە