هەڵبژاردنی سەرکۆمار و پارلەمان لە دەوڵەتی ترکدا و کێشەی کورد

Saturday, 23/06/2018, 23:52

4113 بینراوە


لێکۆلینەوەیەکی هوردبینانە لە دیرۆکی کۆن و نوێی کورد ، ئەو راستییە دەردەخا بۆمان ، ئەو بارودۆخەی ئەوڕۆ کورد تێیکەوتووە ، بە هەموو کوێرەوەریی و مەترسییەکیییەوە لە تێکشکانێکی یەکجارەکیی ، هەر کارکردی بیانیی، واتە هۆکاری دەرەکیی نەبووە و نییە ، بەلکو کورد خۆشی ، رۆڵەکی گەورەی ، ئەگەر نەبیژین سەرەکیی ، ، لە هێناندەیی ، ئەم مێژووە ئاڵۆژەدا گێڕاوە بە تەیبەتیی پاش پەلاماردانی دەوڵەتە ئیمپریالیستەکانی رۆژاڤا بۆ سەر هەردوو ئیمراتۆرێتیی ئۆسمانیی و قاجاریی کە کوردستانیان لە نێو خۆیاندا دابەشکردبوو. رووخاندنی ئەو دوو دەوڵەتە زلە و هەر لەو کاتەوە تا ئێستە چەند دەرفەتێکی باش هەڵکەوتن بۆ کورد تا بتوانێ هەموو وڵاتەکەی ، یان بەشێک لە وڵاتەکەی لە ژێردەستێتیی دەربهێنێ . هەر بۆ وێنە سەرهەڵدانی کەسانی وەک دوکتۆر مهەمەد موسەدییق لە ئێران ، جەمال ئەبدولناسر لە میسر، ئەبدولکەریم قاسم لە ئێراق، خومەینی لە ئێران ، سەددام لە ئێراق و ، جەنگی هەشتسالەی ئەم دووانە و ، ئەوجا پەلاماردانی کوێت لەلایەن سەددام و ، دروستبوونی، نێوچەی ئارام بۆ کورد ، پاشان ( جەنگی جیهانیی ) دژ بە رژێمی بەشار ئەسەد و دەستوەردانی ترک و ئێران و رووسیا ، ئەمەش شان بەشانی هاتنەکایەی (دەوڵەتی ئیسلامیی داعش ٠ لە بەشێکی گەورەی ئێراق و سووریا .ئەمانە هەموو دەرفەتی هەڵکەوتووبوون بۆ کور د ، کە هیزبە هوردەبۆرژوا کڵاوی کورد کوردێنە بەسەرەوە بوونە کەوڵسۆری هێچ پێنەبڕاوی بەرلەشکر ،کەلەم بارەوەچەند ساڵێک لەمەوەبەر گۆتارێکم نووسی لە ژێر سەرنێوی ( کورد وەک کەواسۆری هیچپێنەبڕاوی بەر لەشکر ...هتد تەماشای دیوارەکەم ، یان کوردستانپۆست بکەن).
هەڵکەوتنی ئەردۆخان وەک ترکێکی ناسیۆنالیستی پسوڵمان و دیاردەیەکی ئۆسمانییخواز دژ بە ئەورووپا کە توانی دەسەڵت وەربگرێ لە نێو ژمارەیەکی زۆر دژ بەر و دوژمنەکانیدا ، سەردەمێکی هێنایە پێشەوە ، دەتوانرا لەو ناکۆکییەی ئەردۆخان لەگەڵ دەوڵەتەکانی دراوسێی و ئەورووپا و ئەمریکا هەیبوو ، یان هێشتا هەییەتی ، گەلێك سووت وەربگرێ ، بەڵام ئەوەش نەکرا.
ئێستە کە ئەم گۆتارە دەنووسم تەنێ دوو رۆژی ماوە بۆ بریاردان لەبارەی چارەنووسی ئەردۆخان ەوە. لەمەدا دووبەرەی بەهێزی دژ بەیەک وەستاون . بەرەیەکی دیکەش بە سەرۆکایەتیی کوردێکی رۆشنبییر و مافزان سەلاهەدین دەمیرتاش هەیە کە لە زینداندایە و هاوڕێکانی پاڵاوتوویانە بۆ سەرکۆماریی. ئەم بەرەیە دەبێ پتر لە سەتا دەی دەنگی دەنگدەران وەربگرێ ، دەنا هەر دەنگێکی لەوە کەمتروەربگرێ بە پێی قانوونی رۆم ؟ دەچێ بۆ ئەردۆخان . دژبەرەکەی ئەردۆخان کە ئەتاترکییەکان پاڵاوتوویانە ، ئەگەر لە نیوە پتر نەهێنی و ئەردۆخانیش لە نیوە کەمتر بهێنێ ئەوا لە گەڕی دووەمدا چارەنووسیان دەکەوێتە بەردەستی هیزبەکە ی دەمیرداش، ئەگەر پتر لە سەتا دە بهێنێ.. ئەوجا ها دێ پێ دەنگ بەکام لایان دەدا و بە چ بەڵێن و گفتێک ئەوە دەکا دیار نییە. نوێنەری ئەتاترکییەکان مەهەڕڕەم ئینجە ، هەر وەک ئەردۆخان ئیسلامیستە ، ژنەکەی وەک ژنەکەی ئەردۆخان لەچکبەسەرە. وەک خۆی دەڵێ ، نایەوەی دەولەتەکەی بچێتە یەکێتیی ئەورووپاوە ، کە ئەمە بەدڵی ئەورووپاییەکان و ئیسلامیستەکانیشە . باڵام دەیەوەی لە ناتۆدا بمێنێتەوە و لەشکری ترک بەهێز تر بکات. .بێجگە لەوەش هیزبەکەی بوو بە هۆی ئەوەی پارلەمانتارەکانی ها دێ پێ لە پارلەمان دەربکرێن . باسکردنی کارنامەی ئەدۆخانیش لە هەمووا ن دیارە . لەبەر ئەوە کورد بە گشتیی و کوردی باکوور بە تایبەتیی لە بەر دەم ئەزموونێکی زۆر سەخت و چاڵوچۆڵدان . هەوڵدا ن بۆ ئەوەی هادێ پێ بەرزترین ژمارە بهێنێ ، هەلێکی باش دەبێ بۆ مامەڵەکردنی رامیاریی. ئەمەش بەدەست دەنگدەرانە. خۆ ئەگەر ها دێ پێ و ئەتاترکییەکان هەردووکیان بیدۆڕێنن و ئەردۆخان بیباتەوە، ئەوە نازانرێ چارەنووسی دەولەتی ترک و گەلی کورد و ترکە دژبەرەکانی ئەردۆخان چ دەبێ . ئەردۆخان لە دۆڕاندن زۆر دەترسێ و ، نایەوەێ چارەنووسی ئەویش وەک چارەنووسی ئەدنان مەندەریسی لێ بێ کە ئەویش ئیسلامیست بوو ، پاش کودەتای سوپاپیی سالی ١٩٦٠ملی کرا بە پەتدا ، لەگەڵ ئەمەشدا ئەردۆخان نایەوێ روویەکی دۆستانە و مافناسانە بکاتە کورد .کەواتە کورد کەوتووەتە نێوان ئاش و بەرداشەوەو ، ژیرەکی رامیارانەی دەوێ بۆ نەکەوتنە نێو گێژاوی هەر دوو لا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە