هەڵبژاردن هۆکاری مانەوەی دیکتاتۆریەتە..!

Tuesday, 06.26.2018, 21:03

1574 بینراوە


سیستەمی سەرمایەداری و ڕژێمە گشتگیرو دیکتاتۆرەکان بەردەوام بۆمانەوەی خۆیان و فریودانی کۆمەڵگا سیناریۆی هەڵبژاردنی کردووەتە بەدیلی گۆڕانکاری و کۆتایی هێنان بەهەژاری و بێکاری و برسێتی و نەهامەتیەکانی کۆمەڵگاو،بۆئەم کارەشی دەیان حیزبی جۆراوجۆری ئیسڵاح تەڵەبی بەووجودهێناوە ،کەدواجار شەرعیەت بەمانەوەی خۆی و تەواوی سیستەمە دیکتاتۆرەکانی دنیا دەدات.
بەدرێژایی سیناریۆی گاڵتەجاریەکانی هەڵبژاردن ،لەژێرسایەی ڕژێمە تۆتالیترو دیکتاتۆریەکاندا،بۆیەک جاریش هەلبژاردن نەیتوانیوە دیکتاتۆرێک کۆتایی پێ بهێنێت ،بەڵکو هەمیشە گاڵتەجاڕی هەڵبژاردن وەسیلەی مانەوەو شەرعیەت دان بووە بەدەسەڵاتی دیکتاتۆریانەی مەوجود.
بەچاوگێرانێکی خێرا بەمێژوودا ئەو ڕاستیە لەمس دەکەین ، کە لەتەواوی ووڵاتانی دیکتاتۆرو شمولیدا هەرکاتێک دیکتاتۆرەکان دەسەڵاتیان کەوتبێتە بەرمەترسی ڕووخاندن و لەناوچوون پەنایان بۆگاڵتەجارێ هەڵبژاردن بردووەو کۆمەڵگایان پێ فریوداوەو مانەوەی خۆشیان مسۆگەرکردووە بەناوەی شەرعیەتی دەنگی کۆمەڵگا.
ماوەی سەدان ساڵ زیاترە ،لەئەمریکای باوکی سەرمایەداری گاڵتەجاڕی هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت و جارێک نەمانبینی هیچ گۆڕانکاریەکی ئیجابی بەقازانجی خەڵک ڕووبدات و هەمیشە دوو حیزبە باڵادەست و دژە خواستەکانی خەڵک زۆرینە بەدەست دەهێننو هەرجاڕەی یەکێکیان بۆچوار ساڵ حکوم ڕانی دەکات ،بەبێ ئەوەی هێج گۆڕانکاریەک بەسەرسیاسەتی دژە ئینسانی ئەمریکادابێت.هەڵبەت ئەوە بۆ هەموو ووڵاتە سەرمایەداریەکان ڕاستەو هەمان شتە ، لەفەڕەنساوە بۆبەریتانیاو بۆ تەواوی ئەوروپا بەهەردوو بەشەکەیەوە ،تادەگات بەئاسیاو ئەفریقا. ڕژێمە دیکتاتۆرو توندوتیژو دژە ئینسانی یە کان گاڵتەجاڕی هەلبژاردن ئەنجام دەدەن و بۆ گەوجاندنیش چەند حیزبێکی هاوشیوەی خۆیان بەشداری ئەو گاڵتەجاڕیە پێ دەکەن ،کەپەرچەمی ڕیفۆرمیان بەرزکردووەتەوە،سەرئەنجامیش کەمێک پلەو پۆستیان دەدەنێ و ئەوەش ناودەنێت هەڵبژاردنی دیموکراسیانە (هەڵبەت دیموکراسیەتی بۆرژوازی ،جگە لەدیکتاتۆریەت هیچ شتێکی ترنی یە).
مێژوو ئەوەی سەلماندووە هەرگیز دیکتاتۆرەکان بەگاڵتەجاڕی هەڵبژاردن کۆتاییان نایەت و دەبێت خەڵک بیر لەڕێگایەکی تربکەنەوە بۆڕزگاربوون ،لەهەژاری و برسێتی و جەنگ و کاولکاری ،ئەوەش بە ڕێگای شۆڕش دەبێت .بەبێ بوونی هێزی شۆڕشگێرانە بەبەرنامەو ئامانجی کۆتایی هێنان بە نسیستەمی سەرمایەداری و چینایەتی ،ناتوانرێت بەر بە وەحشیەت و دڕندەیی سیستەمی سەرمایەداری بگیرێت .
هەرهەنگاوێک لەدەرەوەی خۆئامادەکردن بۆ بەرپاکردنی شؤڕشێکی جیهانی دژی سەرمایەداری ئامانجێکی ئەو تۆی نابێت و ناتوانرێت کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ،لەجەنگ و دڕندەییەکانی سەرمایەداری ڕزگاربکات .
سەرمایەداری بەتەواوەتی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دووچاری هەژاری و بەدبەختی و جەنگی هەمەڕۆژەو بەقربانی کردنی ئینسانەکان کردووەتەوە ،لەئەمریکای باوکی سەرمایەوە تادەگەتان ،بەکوردستانی ژێر دەستی سەرانی مافیای کوردایەتی .ببینن ڕۆژانە بەهۆی جەنگی نزامی هۆڤی سەرمایەداریەوە  چەند مرۆڤ دەنبە قربانی و چەند ئاوارەو بێ خانەو لانەدەبن ،بەلام ئەم سیستەمە دڕندەیە بەگاڵتەجاڕی هەڵبژاردن کۆمەڵگاکانی فریوو داوەو هەرخۆشی داورەی بەسەر کۆمەڵگاوە دەکات ،لەوشوێنەی هیزو لایەنێک لەژێار سایەی ئەو سیستەمەدا نی یە ،بەناوی گاڵتەجاڕی دیموکراسیەتەوە هێرشی دەکاتەسەرو هەوڵی لەناوبردنی دەدات ،لەوێنەی بەورەکانی تامیل و بزووتنەوەی زاباتاو هەرێمی باسک و کەتەلۆنیاو کانتونەکانی خۆرئاواو دەیان هیزوو بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی تر ،کەچۆن سیستەمی دڕندەی سەرمایەداری کەڵبەی خوێناوی تێژەندووەو دەیەوێت کۆتاییان پێ بهێنێت ،لەولاسەوە بەناوی مافی مرۆڤ و دیمکراسی و گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەوە پیرۆزبایی ،لەمانەوەی دیکتاتۆرەکان دەکات ،لەوێنەی ئەردۆغانی فاشی و سەرانی مافیای کوردو شێخەکانی کەنداو دەیان سەذان ڕژێمی تری دیکتاتۆری .
بەشداری کردن ،لەگاڵتەجاڕی هەڵبژرادن و شەرعیەت دان بە دەسەڵاتی دیکتاتۆرەکان ،خەباتکردن بۆ ئازادی و دادپەروەری دووردەخاتەوەو ئازارو مەینەتیەکان قوڵتر دەکاتەوەو ناکرێت خۆشباوەڕبیت بەوەی دەکرێت ،لەڕێگەی سیناریۆی گاڵتەجاڕیەوە کۆتایی بە دیکاتۆریەت بهێنرێت ،ئەوە ١٦ساڵە ئەردۆغان فاشی بەهۆی گالتەجاڕی هەلبژاردنەوە مانەوەی خۆی لەدەسەڵاتی هۆڤیانەی مسۆگەر کردووەو ،هەمووجارێکیش حیزبەکانی تر هۆکاری مانەوەی ئەو دیکتاتۆرەن بەهۆی ئەوەی دەچنە ئەو پڕۆسەگاڵتەجاریەوە و شرعیەتی پێدەدەن و دوایش زیندانیان دەکات .ئەوە بۆ هەموو پڕۆسەکانی گاڵتەجاڕی هەلبژاردن ،لەسایەی سیستەمی تۆتالیتارو شمولیەکان هەمان شتە .ئەوەتاسەرانی مافیای کورد بەهۆی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەوە هەموو جارێک شەرعیەت بە مانەوەیان دەدرێت و کۆمەڵگاش بەرو نەهامەتی و هەژاری زیاتر دەبرێت .
لەڕەوشی ئێستای سیستەمی سەرمایەداری دا ،جگە لەشۆڕش هیچ ڕێگایەکی تر لەبەردەمیدا نی یە بۆ ڕزگاربوون و کۆتایی هێنان بەنەهامەتیەکانی جەنگ و کاولکاری و ئاوارەیی و هەژاری و برسێتی ،هەر باوەڕبوونێک بەگاڵتەجاڕی هەلبژاردن تەمەنی ئەم سیستەمە هۆڤیە درێژتردەکاتەوەو نەهامەتیەکانیش زیاتر دەبێت.
هۆڵەندا