هێشتنەوەی هێزی پێشمەرگە لەژێر دەستی دەسەڵاتی حزب خیانەتە

Friday, 29/06/2018, 18:15

2714 بینراوە


هەر له دامەزراندنى كۆماری كوردستانەوه ناوى پێشمەرگه بووەتە  رەمزى پيرۆزی نەته وەيى و وشەى پێشمەرگه ئاوێته و بەرجەسته بووه لەگەڵ وشەی خۆبەختكردن، داكۆكیدار، خۆبەخش ، ئازادیی، خاك ،نيشتیمان وگەل.
كەسانێك ئەو نازناوه پيرۆزه هه ڵدەگرن كە خۆبەخشانه و بەبێ هيچ بەرامبەرێك و سوديكى ماددى ئامادەن  كه بەنرخترين و پيرۆزترين شت  كه هەيانه  ئەويش گيان و روحه لەپێناو گه ل وخاك و نيشتمانەكەى بەخت بكات. 
بەڵام به داخێكى زۆرەوه  هەر لە سەرهەڵدانى شۆڕشى نەتەوەيى و چه كدارى له باشورى كوردستان، هەندێ لەو گروپ و حزبانه،هێزى پێشمەرگەى كوردستانيان كرده داردەست و وەسيلەيەك بۆ لەناوبردنى نەيارەكانى حزب و بنەماڵه و عەشيرەتەكەيان.
هێزى پێشمه رگە يان بەلاڕێدا بردو دووريان خستەوه له ئەرك وبەها ئەخلاقى و نەتەوەیيه كەيان و مێژوو، ناوى مەزنى پێشمەرگەيان لەكەدار كرد.
• تەنانەت زۆر جاريش هێزى پێشمەرگەيان ئەخسته پاڵ سوپاى داگيركەرو  دژى نەتەوه و گەلەكەى خۆيان بەكارياندەهێنان و به كوشتيان ئەدان  به بيانوى جياوازى فيكرى وئايدۆلۆژى  و لەو جۆرە تێرمه بێبنەمايانه.
• له دواى سه رهه ڵدانه مه زنه كه ى خه لكى باشورى كوردستان،حيزبه كان له جياتى ئه وه ى هه وڵ بده ن هێزى پێشمه رگه  بكه نه هێزيكى نيشتمانى ونه ته وه يى،به پێچه وانه وه بچوكيان كرده وه و زياتر پار چه پارچه يان كردو ،به دژى يه كتر به كاريان هينا وشه ڕى براكوژيان پێكردن و، خوێنى ده يان و بگره سه دان پێشمه رگه ى ئازاو دڵسۆزيان به ناره واو ناهه قى كرده قوربانى به رژه وه نديه تايبه تيه كان و بنه ماله كانى خۆیان.
• سه رانى باشور ، پاش ئه و هه موو كاره ساتانه وماڵوێرانيه ى دووچارى خه ڵكه كه يان كردبوو، زۆر بێشه رمانه و بێ باكانه ، له جياتى داننان به هه ڵه و گوناهه كانيان، خه ڵك و هێزى پيشمه رگه يان تاوانبار كرد و ووتيان ئيمه بێ گوناهين له و هه موو كاره ساته و برا كوژيانه.
• له جياتى رادەستكردنى ته رمى ئه و پيشمەرگانه به كه س و كاره كانيان وئازاد كردنى ديل و زيندانيه كان، به دڕندانەترين شێواز لەناويانبردن لەپێناو داپۆشين و په ردەپۆشكردنى ئه وتاوانانەى ئه نجاميان دابوو.
• ته نانه ت له به هاى نازناوى شه هيديشان كه م كرده وه و ئه و نازناوه پيرۆزه يان به خشيه پێشمه رگه كوژو به كرێ گيرا وو ئه نفال چى و دارو ده سته و چه ته كانى خۆيا ن و ناوه كانيان له يه ك ليست ريز كرد له گه ڵ ناوى ئه و پێشمه رگه شەهيدانه راسته قينيانەى خا ك و نيشتمان .
• هه مووان باش دەیزانين له كاتى داگير كردنى به شێك له خاكى كوردستان له لايه ن تاريك خوازان (داعش) هيزى پێشمه رگه به وره یەكى به رز و له خۆبووردوانه و  بێئه وه ى به رژه وه نديه تايبه ت و مادديه كان له به رچاو بگرێت دووباره ئاماده يى خۆى ده ربڕى كه گيان و رۆحى بۆ خاك و گه ڵ نيشتمانه كه ى بكاته قوربانى ، زۆر نه به ردو قاره مانانه به ره نگارى سوپاى ترۆريستان بوونه وه و كوردستانيان پاك كرده وه له و داگير كه رانه .
• هه ر له و كاته ى هيزى پێشمه رگه خه ريكى راونان و ده ركردني دوژمنان بوو ، كه چى ژماره يه ك له و فه رماندانه به پاڵپشتى سه روى خۆيانه وه خه ريكى توجاره ت و كڕين و فرۆشتنى ئۆتومۆبيل و دزينى نه وت بوون له گه ل دا گيركه ران.
• لەلايەكى ترەوه سه رانى حزب و دەسەڵات به فكرێكى زۆر تەسكى حزبى و تاكڕەوانه لەپێناو بەرژەوەندى بنەماڵه و كورسيەكانى خۆيان خاك و نيشتیمان و شكۆی پێشمەرگه و خه ڵكيان ته سليم به داگيركەران كردەوه.
• به خەنده و خۆشيیەكى زۆرەوه گەڕانەوه لاى ئه و كەسانه، به قەولى خۆيان دوێنێ دوژمن بوو بەڵام ئەمرۆ دۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە