سەرباز و لەشکر

Friday, 29/06/2018, 18:24

5032 بینراوە


چون سەربازێک هەر بەتەنیا مابێتەوە،
مانگی چواردە شمشێرەکەی بە چواردەورا بریسکەی دێ.
لەشکری هەوری بارشت شەقار دەکات، 
تنۆک تنۆک خوێنی دەڕژێ. 
هێندە نابا لە تانوپۆی ئەو تەمەدا بە یەکجاری بزر دەبێ.
هەر شەڕ دەکات تا دوادڵۆپ دادەکات و 
دوا گەواڵەی ئەو لەشکرە تێ دەپەڕێ.
کاتێ کە تەم ڕەوییەوە 
لە مەیدانی ئەو ئاسمانە ساماڵەدا 
پاڵەوانە زێڕکفتەکە 
بە ڕەونەقێکی ترەوە لەگەڵ پۆلە ئەستێرەیەک دەردەکەوێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە