پێشمەرگەی کۆمەڵە، یان بوکی سی شەوە!؟

Friday, 06.29.2018, 18:27

3241 بینراوە


پێشەکی:
یەکێک لە بنەماکانی سیاسەت دوورناسی وتێڕوانینە بۆ داهاتوو. هیچ سیاسەتێک کە بناغەی بۆ چارەسەریی بونیاد نرابێ، سەرەتا بیرلە (چەک) ناکاتەوە.حیزب یان داڕێژەرانی رێکخراوەیەکی مافخوازانە دەبێ سەرەتا بیر لە ڕێکاری ئەقڵ ورێبازی ستڕێاتیژیکیی ئەقڵ وچارەسەریی بۆ داهاتوو بکاتەوە.ئەوەی کە لە سیاسەتدا بڕناکاو ناگاتە ئامانج سۆزوهەڵچوونی منداڵانەی سیاسەتە بۆگرفتتەکانی هەیی.پرسی مەترسیداروپڕ لە بێبەختی مەزن لەوەدایە کە کۆمەڵگائەوەندە دواکەتووبێ کە ئەو کەسانەی دەبنە رزگاریدەر وەک فریشتەیەک خۆ نیشآن دەدەن، نەناسێ! مێژوو بە کەسانی نەزان وخۆ بە زلزان نامەشێ ووەپێش ناکەوێ. کۆمەڵگایەک کە حافزەی دیرۆکی لە ئاستێكی هەری نەزمدا دەرکەوتووە، ناتوانێ دوژمنی راستەقینەی خۆی وەدۆزێ ووە پێوابێ کەسانێکیش دۆستی چآرەسەرین ، کاتێك لە بەر تارمایی مێژوو دەردەکەون کە پەتەیان وەسەرئاو کەوتووە وکار لە کار ترازاوە!کاتێک کە ماڵوێران کراومرۆڤەکان مفت لە دەست چون تازە شێوەن وڕۆڕۆ بەکار نایە.
ئەخلاق لە سیاسەتدا دووڕووی هەیە. روویەکی بێئەخلاقی وبێ موڕاڵییە کە مرۆڤ بۆ گەیشتن بە ئامانج لە هیچ وەحشیگەریەک سڵ ناکاتەوە وبۆ خاتری دەسماڵێک قەیسەریەک ئاور تێبەردەدا.روویەکی دیکە سیاسەت ئەخلاق وزانستی سیاسیە کە بۆچارە سەری و سارێژکردنی برینەکانی مێژوییمان وەگەڕ دەکەوێ. لێرەدا بەڕێوەبردنی وپێشخستنی ئەوشێوە لە سیاسەت گەلێک گران وقورسە وکاری هەر کەس نییە ومرۆڤی کارامەی گەرەکە.
خودای ڕآستان لێرەوە دەست پێدەکات
گەنجێکی خێر نەدیتوو، ساویلکەوسادەدڵ، بە ناوی ( س،،ش) لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە هەزاران ئاوات وئارەزوووێرای دایکوباوکی دەچێتە خوازبێنی کچێک بەناوی (ج ) بۆ لای دایکو باوکی کێژێکی بە رواڵەت ئاشق ودڵدادە.دیارنییە، بۆ دایکوباوکی ئەو کچە وخودی ئەو کچە ئاوا بە پەلەن لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی! هەر چەند گومان لەوەدانییە هەر دایکوباوکێک خوازیاری ئەوەن کە منداڵەکانیان زوو بگەنە ئامانجی ژیانێکی دڵخوازوپڕلە ئەوین.
دوای ئەنجامدانی موراسیمی زەماوەند، دونیایەکی دیکە چاوەڕوانی تازەزاوایە، دەڵێی لە خۆشیاندا لە پێستی خۆیدا ناگونجێ!تازەزاواپڕ بە دڵ تۆوی ئەوینی ژیانێکی نوێ دادەڕێژێ. کە چی تازە بوک لە بنەوە خەریکی فێل وتەڵەکەی جۆراوجۆرە تا بگاتە ئەو مەبەستەی کە نەخشەی بۆ کێشاوە.تارۆژێک بۆ میوانی دەچنە ماڵی خزمێکی خۆیان.دوای تەواو بوونی میوانی تازە بوک بە تازە زاوادەڵێ من ئەوشۆلە لای دایک و باوکم دەمێنمەوە وبەیانی زوو دەگەرێمەوە ماڵی خۆمان!
 کە شەوماڵئاوایی لە رۆژ کرد، تازە بوکی سی شەوە هەر نەگەرآیەوە، هەرنەگەڕایەوە!زانرا کە هەڵاتووە! هەرچی زێڕو پارەش بووە دەگەڵ خۆی بردوویەتی! بۆ کوێ هەڵاتەوە؟
ئیفلاس و نابوتی سیاسی
مرۆڤەکان دەتوانن تووشی ئیفلاسی ماڵی یان تووشی ئیفلاسی ئابوری بنەوە.رەنگە زۆر کەس لەو مرۆڤانە قازانجی باشیشیان بۆ کۆمەڵگا هەبێ. بەڵام حیزبی بە رواڵەت سیاسی یان مرۆڤی بە رواڵەت سیاسی دوچاری ئیفلاسی سیاسی بێ ،مەترسیدارە!چون بۆ گەیشتن بە ئامانجە گڵاوەکانی دەست بۆهەرجینایەتێک دەبا.دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە ئێستێ زەمینگیری کەمپەکان کراون لە باشووری کوردستان،لەو قوماشەن.بۆ پێکهێنانی ئامانجەکانیان لە دوژمن مەترسیدارترن.ئەوانە رابوردوولە بیر دەکەن.بۆ داهاتوش هیچ پڕۆژەیەکی چارەسەریان دەدەستدانییە.بۆیە کۆمەڵگا بەرەو کوشتار وبێ رەحمی ڕادەکێشن.
لە حاڵی حازردا (ج) یان بوکی سی شەوە، خەریکی خۆڕاهێنانە لە کەمپەکانی زڕگوێزەڵەی باشوری کوردستانە تا ببێتە چەکداری بێچووە دەرەبەگێکی وەک عەوڵای موهتەدی.قەرارە رەنجدەروزەحمەتکێشی کورد نەجات بدا!ئەو فڕتۆڵە، گەنجێکی ئاشق بە ژیانی هاوبەشی تووشی خەمۆکێ کردوە. تەنیای هیشتەوە وڕۆیی!ئەو زێڕەی کە بۆی کڕابوو،ئەویشی دزی وبۆی دەرچوو!پێشمەرگەی دزودرۆزنتان دیوە؟ ئەوانە بۆ دوارۆژ کۆمەڵگا وێنەی شێرپەنجەن کە دەبنە مایەی نەهامەتی بۆ مێژوومان.ئەو جۆرە کەسانە وەک کرم لە ناو خۆڵدا دەژین.ئەو حیزبانەی کە دوچاری ئیفلاسی سیاسی بون، تەنیا دزودرۆن لە خۆ دەگرن. زۆربەی هەری زۆری کەسانێک کە لە رابوردوودا لە ناو ئەو حیزبانەدا گیانی خۆیان فیداکرد لە ریزی پاکەکەندا جێ دەگرن. ئەوی ماوە لە بەر چاوانە.موهتەدیەکان منداڵەکانی خۆیان نابەنە ناو کەمپەکان تا بۆ شەڕی چەکداری پەروەردەیان بکەن، کەڵک لە منداڵە بێدەرەتانەنانی خەڵکی هەژار وەردەگرن تا ژیانیان قڕبکەن.
چۆن دەست پێدەکەن؟
کۆمەڵە ( کۆمەڵەکان ) قەرارە ژیانی رەنجدەروزەحمەتکێشی وڵات بەرەو ئازادی وخۆشگوزەرانی بەرن.خۆیان بە لایەنگری چینی چەوساوە پێناسە دەکەن. ئەو فرتۆڵە (ج) لە دەستپێکی ژیانێکی هاوبەشیدا، ژیانی گەنجێکی داماووئاشق بە خۆی رووخاند! ئەو کوڕە گەنجە تەواوی پردەکانی پشت سەری لێ رووخاوە، پەرێشآن وماندوودەکونجی ژووڕێکدا خزاوە وبیر لە چارە نووسی خۆی دەکاتەوە! تەنانەت قسەکردنیشی لە بیر چۆتەوە، کەس نادوێنێ!
حیزب ورێکخراوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان وەک دارێکی وشکیان لێهاتووە کە هیچ بەرووبوومێکی بۆ نەتەوەی کورد تێدا بە دی ناکرێ.بەرپرسانی ئەو حیزبانەش وێنەی بەکرێگیراوێکی سەردەمیانەن کە بۆ مانەوەی خۆیان بیر لە تەواوی بێئەخلاقیەک دەکەنەوە.ئیدی رزگاری بۆتە تراویلکە،بێویژدانیش رۆژ لە رۆژ لەناوێاندا زیاتر گەشە دەکا.هەستکردن بە لاوازیی لە ئاست دوژمن گەیشتۆتە ڕادەیەک کە هیچ سنورێک بۆ خوڵقاندنی جینایەت نابینرێ.
رۆژهەڵاتی کوردستان چاوەڕوانی داهاتوویەکی یەکجار زۆر ئاڵٶزونادیارە.شەقامەکانی شارەکانی ئەو بەشە لە وڵات سوور هەڵدەگەڕێ.دارەکان بە چاوی فرمێسکاوی بیر لە هاتوچووی رۆژانەی خەڵكی هەژار دەکەنەوە.ئاخۆ ژیانی چەند گەنجی دیکەش دەىێتە هەواوهەوەسی سەرکردەی حیزبی؟ کات بۆ بیرکردنەوە درنگ بووە،مەرگ وماڵوێرانی هەنگاو بە هەنگاو لێمان نزیک دەبێتەوە.کاتێک رزگاریدەروپێشهەنگمان کەسێکی وەک بوکی سی شەوە بێ.سەرکەرکردەی حیزبیشمان لە جینسی پاشماوەکانی دەرەبەگایەتیودەروون نەخۆشەکانی ناو کەمپەکانی کۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵەی باشووری کوردستان بێ،ئەو کاروانە چٶن دەگاتە مەبەست؟
ئاکام
یەکەم قۆناغی ژیانی مرۆڤی شۆڕشگێڕلە خۆێڕا دەست پێدەکا.جەوهەری خۆ پەروەردە کردنی هەر کەس لە وجودی خۆیدایە.ئەگەر ئەو دەستمایەیە لە هەر مرۆڤێکدا بونی نەبێ، ناتوانێ وەک کەسایەتیەکی بەهەڵستکاری دوژمن هەڵسوکەوت بکا.جگە لەوانەش مرۆڤی خاوەن هەست دەست ناباتە کاری دزی کردن.بوکی سی  شەوەی کەمپەکانی زڕگوێزەڵە ناتوانێ وەک شٶرشگێڕێک ژیان تێپەڕێنێ.ئەوسەرەتای ژیانێکی نوێی، وێرانکرد. چۆن دەتوانێ بە شێوەیەکی دیکە ژیان دروست کاتەوە. کۆمەڵەکانی زڕگوێزەڵە ئەوەندە داماووبێچارەن هەر روویان تێبکا وەریدەگرن. بۆیە کەسانی نزیک لە بوکی سی شەوە گومانیان هەیە لەوەی کە ئایا بۆ خۆی رووی لە ژیانی بە رواڵەت شۆرشگێڕی کردوە؟ یان لە لایان دامودەزگایەکی سەربە کۆماری ئیسلامی ئەرکی تایبەتی پێ سپێردراوە.لە داهاتووی نزیکدا زۆر شت روون دەبنوە.

رۆژهەڵاتی کوردستان.