خۆپیشاندان لە ئیران بەردەوامە، خۆپیشاندەران ١٠ پۆلیسیان بریندار کردوە

Sunday, 01/07/2018, 14:28

4073 بینراوە


واشینگتۆنپۆست ١/٧/٢٠١٨ دەنووسێت

خۆپیشاندانەکان لە ئیران بەردەوامە. لە شاری خورەمشەهر کە ٦٥٠کیلۆمیتر لە باشووری رۆژئاوای تاران و لە سنووری عیراق نزیکە، دانیشتوانەکەی زۆرینەی عەرەبن هاتوونەتە سەر شەقام بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەهۆی نەبوونی ئاوی پاک بۆ خواردنەوە و بەکارهێنان و پێویستیەکانی ژیانی ڕۆژانە.
دوای بڕیاری ترامپی سەڕۆکی ئەمریکا لە کەشانەوەی زلهێزەکان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئیران، بارودۆخی ئابووریی ئیران بەرەو داڕامان دەچێت. ئابڵوقە ئابوورییەکان لەسەر ئیران ڕوو لە زیاد بوونە، سعودیە لەسەر داوای ئەمریکا ڕازی بووە کە بەرهەمی نەوت لە بازاراکانی جیهاندا زیاد بکات بۆ ئەوەی نەوت نەکڕێن لە ئیران کاردانەوەی نەبێت لەسەر بازاری جیهانی و نەبێتە هۆکاری دروست بوونی قەیران.

لە ڕۆژی هەینی ڕابردوو خۆپیشاندن لە شارەکانی خۆرەمشەهر و ئەبادان و گەلێک ناوچەی دیکە کە دەوڵەمەندن بە کانزایی نەوت وەک ناوچەی کوزستان سەریهەڵدا. لە سەرەتادا خۆپیشاندەران بە هێمنی و ئاشتییانە بە هەر دوو زمانی عەرەبی و فارسی دەنگی ناڕەزاییان بەرزکردەوە، بەڵام دواتر لە ئێوارەی ڕۆژی شەمە و بەیانی یەکشەمە لە شاری خورەمشەهر خۆپیشاندەران بە بەردتێگرتن ڕووبەرووی هێزە حکومییەکان بوونەوە . لە ئێوارەی یەکشەمە ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران لەلایەن هێزەکانی ڕژێمەوە زیندانی کران. بەگوێرەی ئاژانسی ئای.ئێس.ئێن.ئەی، لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا  یەکێک لە خۆپیشاندەران و ١٠پۆلیس بریندار  بوون. 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە