بانکى کوردستانى نێودەوڵەتى بۆ رووتاندنەوە و دادۆشینى هاوڵاتیانى کوردستان

Monday, 02/07/2018, 23:00

4336 بینراوە


بەڕێز : سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان
وەزارەتى دارایی و ئابوورى
دیوانى چاودێرى دارایی
دەستەى دەستپاکى هەرێمى کوردستان
گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان
بازرگانان و هاووڵاتیانى کوردستان
---------------------------------
ئاشکرایە کە لە دواى پرۆسەى ئازادى عێراق چەندین دامەزراوەى دارایی و بازرگانى دروستبوون کە هۆکارى بوژاندنەوەى بارى ئابوورى و رەخساندنى هەلی کار بۆ هاوڵاتیانى ئەم هەرێمە بوون بەڵام لە پاڵ ئەم پرۆسەیە چەند لایەنێک هەن کە چاویان بڕیوەتە قووتى خەڵکى و بە هەموو ڕێگایەک هەوڵی دزینى داهات و دارایی خەڵکى دەدەن تەنها بە مەبەستى بەرژەوەندى تایبەت و بە شێوازێکى بورژوازیانە جگە لە سەرمایەدارى هیچ بابەتێکى تریان لا گرنگ نییە ، یەکێک لەو دامەزراوە چاوچنۆک و قێزەوەنانە (بانکى کوردستان)ە کە لە هەموو ڕێگایەکەوە هەوڵی چەوساندنەوە و خۆ دەوڵەمەند کردن دەدات و ئەوەى جێی سەرسورمانە بەرێوەبەرى بانکەکە بە ناوى حکومەتەوە ئەم پێشێلکاریانە دەکات و وەک زانراوە بەرێوەبەرى بانکەکە (سالار مستەفا حکیم)ە کە کەسێکى نزیکە لە سەرۆکى حکومەتى هەرێم (بەڕێز : نیچیرڤان بارزانى)ە و بە کەڵک وەرگرتن لەو پلەى خزمایەتییە زیاد لە پێویست پێشێلکارى دەکات لە کاتێکدا پێدەچێت سەرۆکى حکومەت ئاگادارى زۆر بابەت نەبێت بۆیە بە پێویستى دەزانین ئەم بابەتە بخەینە ڕوو تاوەکو بگاتە دەست لایەنى پەیوەندیدار و ڕێگە لە رەفتارە نایاساییە بگێڕێت و سنورێک بۆ زیادەرۆییەکانى بانکى کوردستان دابندرێت چونکە بە داخەوە لە ژێر ناوى پیرۆزى کوردستان ئەم بانکە خەریکى تاڵانکردن و زیانگەیاندنە بە ئابوورى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان و بە دڵنیاییەوە ئەم کارانە لە سەر سەرۆکى حکومەت ئەژمار دەکرێت لە کاتێکدا پیمان وانییە دوور و نزیک پەیوەندى پێوەى هەبێت بۆیە پێویستە بەڕێزیان بەو ئەرکە هەڵبستن و چاودێرى و لێپێچینەوە لە چالاکییەکانى ئەم بانکە بکەن.
لە نمونەى کار و ساختەکارییەکانى بانکى کوردستان
1- هێنان و ساغکردنەوەى هەزاران ئوتومبیلى کوالیتى نزمى تەکسی بە ناوى (پرۆژەى تەکسی کوردستان)/هینانى ئەم ئوتومبیلانە لە سەرەتادا هەڵە بوو کە جگە لە قانجازى مادى بۆ بانکەکە هیچ سوودێکە نەبووە و خەڵکێکى زۆر بە هۆى کرینى ئەم تەکسیانە بە شێوازى قیست دوو چارى گرفت بوون و بە هۆى قەیرانى دارایی ناوچەکە ئێستاکە لەگەڵ بانکەکە تووشی کێشە هاتوون چونکە سیاسەتى بانکەکە وەهایە کە بە هیچ شێوەیەک قەبرانى ئابوورى کوردستان لە بەرچاو ناگرێت لە ئێستادا لە ڕێگەى پارێزەر و دادگاوە فشاری خستۆتە سەر خەڵکى و ئەو موڵکەى لە برى بارمتەى دانەوەى قیستەکان دیایانناوە پێیان دەفرۆشێت سەدان هاووڵاتى بێ لانە و ماڵ کردووە بە بێ ئەوەى لای گرنگ بێت کە ئەمانە هاووڵاتى ئەم کورستانەن و پێویستە بارودۆخى خراپی ئابوورى ناوچەکە لە بەرچاو بگیرێت. 
2- حەواڵەى دراو بە ناوەى (ویسترن یونین)/بانکى کوردستان کارى حەواڵەى دراو دەکات بەڵام سەیر لەوەدایە کە پابەندى نرخى رۆژ نابێت و ئەو بڕە پارەیەى لە هەر ووڵاتێکەوە بنێرێت لێرە بە دینار دەیداتەوە بەو نرخەى خۆى مەبەستێتى و بۆ هەر دراوێکیش چەند هەزار دینارێک کەمتر لە نرخى رۆژ تەنانەت لەو نرخەى لە کە لە ماڵپەى خۆى ڕایدەگەیێنێت دەیداتە موشتەرییەکانى کە ئەمە فێڵ و دزییەکى ئاشکرایە چونکە لە کاتى ناردندا بڕی حەواڵە لە بڕی گشتى پارەکە کەم دەکاتەوە و پاشان لە گۆڕینى دراوەکەش قازانجێکى زیاتر دەکات کە ئەمەش فێڵێکى ئاشکرایە.
3-دەست بەسەرداگرتن و بردنى پارەى پرۆژەکانى پتردۆلار / حکومەتى هەرێم لە قۆناغێکدا پارەى هەندێ پرۆژە لە وەزارەتى سامانە سروشتییەکانەوە دابین دەکات لە بانکى کوردستانى نێودەوڵەتى دایدەنێت و ئەم بانکەش لەگەڵ دروستبوونى قەیرانى دارایی بە تەواوەتى دەست بە سە ر ئەو پارانەدا دەگرێت گوایە حکومەت قەرزارى بانکى کوردستانە بە بێ گوێدانە زیانى پرۆژەکان و مەسلەحەتى خەڵکى کوردستان سەدان بەڵێندەر و هاووڵاتى مایەپووچ دەکات و زیانێکى زۆر لەم هەرێمە دەدات و سەرمایەى کوردستان بە فیرۆ دەدات.لێرەدا سوودى لە خزمایەتیەکەى لەگەڵ سەرۆکى حکومەت بینیوە بە ناوى ئەوەوە ئەم دەست درێژییەى کردووە. 
4-کرین و ساغمکردنەوەى هەزاران چەکى بی رەێیدى بەنزینخانە و بەڵێندەران و ساغکردنەوەیان بە قازانجێکى خەیاڵی.
ئەمە و چەندین پێشێلکارى تر کە هەموویان بە فەرمانى بەرێوەبەرى بانک (سالار مستەفا) دەبێت.
بۆیە پێویستە سەرۆکى حکومەت سنورێک بۆ زیادە ڕییەکان ئەم بانکە دابنێت وڕێگرى لێ بکات چونکە زۆربەى کارەکان بە ناو و پاڵپشتى بەڕێزیان دەکات.
بۆ دڵنیابوون لەو خاڵانەى لای سەرەوە دەتوانن بە دواچوون بکەن و دڵنیابن لە راستى و مافیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە