ئه‌رێ که‌سێک هه‌یه له هیچ پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان بتوانێت به‌رابه‌ر سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تێکی داگیرکه‌ر بوه‌ستێته‌وه، که سه‌رجه‌م ده‌سته‌ڵاته، سیاسی، سه‌ربازی، دیپلۆماتی، ئابوری، هه‌واڵگری، ئاسایش و دادگا و دادوه‌ریی له ژێرده‌ستدا بێت!؟
ئه‌مه چ شۆڕهسوارێکه! وا ئه‌ردۆغانێکی ده‌ست به خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی کورد له بریسکه‌ی چاوه‌کانی ده‌ترسێت! گه‌ر وانه‌بوایه لای که‌می به کاتیی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که ئازادی ده‌کرد. ئه‌رێ ئه‌مه ده‌رچووی چ قوتابخانه و پهیمانگایهکه، که تا له ده‌ره‌وه‌ی زیندان بوو، له پێشی پێشه‌وه‌ی رێپێوان و خۆپیشاندانه‌کان بوو، یه‌که‌م که‌س ده‌چووه مه‌یدان و ئاخر که‌س دهرۆیشتهوه بۆ نوسینگه‌که‌ی! ئاخر خۆ هه‌موومان رێپێوانی جه‌ماوه‌ریی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ری شکاندنی ئابڵۆقه‌ی سه‌ربازیی شاره‌کانی سور و گهڤهرمان له‌بیره، که چۆن ئه‌م کوڕه جوامێره له ریزی پێشه‌وه قۆڵی کردبوو به قۆڵی هه‌ڤاڵه‌کانیدا و سنگی کردبووه قه‌ڵغانی گولله و سوپهریی به‌رگریی و خه‌باتی مه‌ده‌نی کورد؟؟
ئه‌رێ ئه‌م جوانخاسه له چ دایک و باوکێک بووه، که ئه‌وه‌نده‌ی گه‌ردیله‌یه‌ک جێگه‌ی ترس له دڵیدا نابێته‌وه؟ ئه‌م هه‌موو باوه‌ڕبه‌خۆبوون و متمانه و که‌سایه‌تییه به هێز و سه‌نگینه له کوێیوه دێنێت؟ وا له بن نایه‌ت، ئه‌م کێوی وزه و وره و زه‌ریای بێ بنی حه‌وسه‌ڵه و تاقه‌ت و توانایه‌ی له کوێوه په‌یدا کردوه؟ ئه‌م ئاسمانه قوڵه‌ی هیوا و ئومێد و گهشبینییهیز له کوێ بینییه‌وه؟
ئه‌م ماندێلا گه‌نجه که له کونجی زیندانیش‌دا بزه له سه‌ر لێوه‌کانی نابڕێت پێم ناڵێن هه‌ڵۆی کام کۆساره؟ ئه‌م کوڕهههژاره رووخۆشه قۆزه سپی پێسته ده‌رچووی کام زانکۆی شۆرشگێڕی و فیداکارییه، که وا توند توند ده‌ستی به ئه‌ڵقه‌ی خه‌باتی دیموکراتی و مه‌ده‌نییه‌وه گرتوه و به‌ری نادات؟