نەبیلەی کچی مەسعود و ژنی نێچیر لە ئەڵمانیایە

Wednesday, 07.11.2018, 22:39

15790 بینراوە


‌نه‌بیله‌ی ژنی نیچیرڤان بارزانی و كچه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی به‌سه‌ردانیكی یه‌ك مانگه‌ له ‌ماڵی شیفا نیهاد بارزانی ئامۆزای له‌ ئه‌لمانیایه‌ و به‌شیكی بۆخۆشی و گه‌ڕانه‌، بەشێکی دیکەشی بۆ کاری بازرگانی نەوت و کڕینی ماڵ و موڵکو شوقەیە.  ژنه‌كانی ماڵی بارزانی چونکە له‌ كوردستان له ‌زیندانێكی گه‌وره‌دا ده‌ژین ، بۆیه‌ش ئه‌و دێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌نوسم تا ماڵی مه‌لا مسته‌فا بزانن له ‌قوڵایی ماڵە‌كانیان ئاگاداری سه‌ردان و سه‌فه‌ره‌كانیانین، ته‌نانه‌ت هی ئافره‌ته‌كانیشیان ، لێرەدا ده‌مه‌ویت ئه‌وه‌ش بلیم نه‌بیله‌ بارزانی یه‌كیكه‌ لەوكه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تاكه‌ كچی بارزانیه‌ وینه‌كه‌ی بڵاوبێته‌وه‌، نێچیری میردی جار جار ده‌یهینیته‌  به‌رچاوی كامیرا، بەتایبەتی لە کاتیی هەڵبژاردن و دەنگدانەکاندا، گوایە ژن و کچەکانی بنەمالەی بارزانیش کراوە و ئازادن جیاوازییەکیان لەگەڵ ژنانی دیکەدا نییە، به‌ڵام وه‌ك هاوسه‌ر و براكانی، ئه‌ویش پشكی لە چاڵە نەوتەکاندا هەیە و كاری بازرگانی بە نه‌وتەوە ده‌كات، به‌شی تایبه‌تی خۆی له‌دزینی داهاتی میلله‌ت ده‌با. کلیکی ئەو بابەتەی خوارەوە بکە:
نەبیلە بارزانی یەکێکە لەو ژنانەی کە بەردەوامخەریکی خۆ جوانکردن و نەشتەرگەرییە، لە ئەمەریکاوە پزیشکی تایبەتی بۆ دەهێنرێت.
زێڕەڤانییەکی نزیک لە بنەماڵەی بارزانیی ئەو نهێنییەی درکاندووە، کەوا کچ و ژنی بنەماڵەی مەلا مستەفا کاتێک دەچنە تورکیا، یان بە رێگای تورکیادا دەڕۆن بۆ ئەوروپا و ئەمەریکا، لە فڕۆکەخانەکانی تورکیا کارمەندەکانی میت چاوەڕوانیان دەکەن و لە فڕۆکەخانە دەیانبەنە ئوتێل تا لە چاو ونیان بکەن!
له‌كاتی به‌دواچونی ئه‌و زانیاریانه‌  ناوی  شیفا بارزانی برازای مه‌سعوده‌ (كوڕی نیهاده) دێتە ژێر باس، کە یه‌كێکە له‌ ستافی مه‌كته‌بی مه‌سعود بارزانی و سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی دوای سودادی برای مه‌سعود ده‌كات.  شیفا بارزانی له‌گه‌ل باوكی  خاوه‌نی چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی بازرگانییە،‌ له‌وانه‌ كۆمپانیای ٧٧ كه ‌له‌ دوای ساڵی ٢٠١٠ له گه‌وره‌ سه‌رمایه‌داری هه‌ولێریه‌كان (هێرش ته‌یار)ی پاراستنیان  برد، دەستیان گرت بە سەرییدا، به‌تایبه‌تی كه ‌زانیان قازانجی زۆر ده‌كات و سه‌ركه‌وتو بووە له‌كاره‌كانیدا، بۆیه‌ نیهاد سه‌ره‌تا خۆی لێ نزیك خسته‌وه‌ به‌ناوی هاوبه‌شیكردن له ‌كۆمپانیای ٧٧ دواتر هه‌موو كۆمپانیاكه‌ی لێبرد، قسه‌ هه‌یه‌، كه ‌ماوه‌یه‌ك زیندانیشی كرد و پاره‌یه‌كی زۆریشی لێخوارد ، چونكه‌ نیهاد جگه‌ له‌وه‌ی كه ‌بێناموسترین و بێشەرەفترین كوڕی مه‌لامسته‌فایه‌، به‌رده‌وام خه‌ریكی ئافرەتە و پاره‌ی خه‌یاڵی ده‌دات به ‌رابواردن و قوماركردن به‌پاره‌ی ئه‌و میلله‌ته‌ هه‌ژاره‌، لێرەدا بە شیاوی نازانم کە ئەو کارە بێنامووسییەی نیهاد بارزانی دەیکات، لە سنوری هەموو عادەت و عورف و ئەخالاقێکەوە دەرچووە، تەنیا لە فلیمی پۆرەکاندا پیادە دەکرێت! نیهاد بارزانی  له ‌ته‌ك ئه‌وه‌ زۆرترین ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌ولیر و دهۆكی ئیفلاس پێكردوه‌ و به‌زوره‌ملی پاره‌یان لێوه‌رده‌گرێ و كۆمپانیاكانیان داگیرده‌كات، ده‌وڵە‌مه‌نده‌كانیش ده‌گرێت  و دواتر به‌پاره‌ ئازادیان ده‌كات 
 ده‌بیت بلین ئیستا ئه‌و كۆمپانیای ٧٧ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ كوردستان بنكه‌ و باره‌گای هه‌یه‌ له ‌ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیاش موله‌تیان بۆ وه‌رگرتوه‌ و كاری بازرگانی و دروستكردنی شوقه‌ و خانوبه‌ره‌ ده‌كه‌ن، ئەمیش به‌سه‌رپه‌رشتی شیفای كوری نیهاد بارزانی و چەند نوێنەرێکی حکومەتی هەرێم، كه‌ له‌خواره‌وه‌لینك و زانیاری نێو دادگا و موڵه‌ته‌كه‌ی بۆتان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌.
لە خوارەوە ئەو وێنە و بەڵگانە ببینە: