دزەکان داوای دادپەروەری دەکەن

Thursday, 12/07/2018, 13:33

6697 بینراوە


بەرهەم ساڵح خاوەنی ئەم ماڵ و موڵک و بازاڕ و  شتانەی خوارەوەیە، هەڵبەت ئەمە بەشێکە لەوەی کە ئێمەومانان دەیزانین:
- نیوەی داهاتی کۆمپانیای قەیوان، کە ساڵانە دەکاتە پێنج ملیار دۆلار.
- دوو نەخۆشخانەی ئەهلی مۆدێڕن لە هەولێر و سلێمانی (ئەگەر خۆشی پێویستی بە خستەخانە بێت بۆ چارەسەر یەکسەر رادەکاتە دەرەوەی وڵات).
- سێ ئوتێل و ریستۆرانی مۆدێڕنی گەورە لە شاری لەندەن.
- تاوەرە بازرگانییەکانی (سیتی تاوەر)، (ستار تاوەر)، (کوردستان تاوەر)، لەگەڵ (مۆڵ سلێمانی).
- دوو ڤیلا لە ئەمەریکا و ئیسپانیا.
- لەگەڵ ئەحمەد ئیسماعیل خاوەنی تاوەرێکی گەورەیە لە دوبەی.
- لە وڵاتی کوێت شەریکی سەلام قەزازە، پێکەوە دوو کەشتی گواستنەوەی نەوتیان هەیە.
- بازرگانیکردن و هێنانی جگەرە و مادە هۆشبەرەکان.
- بازرگانی هاوردەی دەرمان لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر.
- خاوەنی (50 دۆنم) زەوی لە (بەختۆخە)، لەگەڵ چەند باخ و باخاتێک لە (مێرگەپان)، جگە لە ماڵ و خانووی سلێمانی.
- کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی هەیە، لەگەڵ چەند سایت و راگەیاندنی وەک (خەندان)، چەند رۆژنامە و گۆڤار و سایتی دیکە کە لە ژێرەوە کاری بۆ دەکەن.
- ئەم دیموکراتخواز و دادپەروەرە، لە سلێمانی حیزبێکی بەو ناوەوە هەیە، کۆمەڵێک گوێرەکەشی دوای خۆی خستووە.
- سەرەڕای ئەو هەموو دزیی و ناپیاویی و خیانەتە، کە لە نیشتیمان و گەلەکەی خۆی دەکات، هێشتا خۆی بە مەغدور دەزانێت، لە رێگای حیزبەکەیەوە داوای دادپەروەریی دەکات
تێبینی: لە فەیسبوکەوە وەرمان گرتووە، پاش چاککردن و زیادکردنی هەندێک زانیاریی .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە