گۆڕان لە هاوکێشەى گۆڕنکایەکاندا

Tuesday, 17/07/2018, 23:46

2665 بینراوە


لە زۆربەیى کاتەکاندا نادادگەرى لە کۆمەلگاو نەشازى لە ئیدارەدان ئیدى خۆویستیبێ یان خۆنەویستى لە پرۆسەى حکومەتداری دەوڵەت یان هەرێمێکدا دەبێتە هۆکارێک لە سەر هەڵدانى دەنگى نارازى ، کە ئەمەش خۆیى لە خۆیدا دەلاقەیەکە بۆ بە گژدا چوونەوەى دەسەلات و سەرهەڵدانى ڕەوتى جیاواز و پارتى نوێ کە لە هەناوى ئەم دەنگە نارازیانەوە درووست دەبن بە ئامانجى پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییە ئیداریى وسیاسیى و دارایى و سەربازى کە پارتە دەسلاتدارەکان نەیانتوانیوە لە ماوەیى چارەکە سەدەیەک لە پرۆسەى حکومەتدارى خۆیان هەوڵى پڕکردنەوەى بدەن بەلایەنى کەم دابەزاندنى سەقفى داواکاریەکانى کۆمەڵگا بۆ نزمترین ئاستى داواکاریى کە ئەمەش ئەرکى سەرشانى حکومەتدارانى ئەو ناوچەیە بەبێ بەخشینەوەى مکرەمەى حزبگەرایەتى خۆیان بە سەر تاکەکانى کۆمەڵگادا . هەروەک لە هەرێمى کوردستان ئەگەر گۆڕان بەنموونە وەربگرین کە زادەیى لە دایک بوویەکى پاش ئازارى نارەزایەتیەکانى کۆمەڵگاى کوردیى بێت ئەوا دەتوانین ژیانى سیاسى ئەم بزوتنەوەیەش بکەین بە دوو قۆناغەوە .
قۆناغى یەکەم لە سەرەتایى درووستبونیەوە لە 25/7/2009 تا مەرگى ناوادەى نەوشیروان مستەفا رێکخەرى گشتى بزووتنەوەکە دەتوانرێت بە چالاکترین قۆناغى سیاسى بزوتنەوەکە دابنریت سەرەڕایى زۆرى بەربەستەکانى سەر ڕێگاى کەچى لەم قۆناغەدا گردى زەرگەتە لە گردێکى دارستانیەوە ببوو بە چەقى یەکلایى کردنەوەى مەل ملانیەکان و چارەسەرکردنى کێشەکان چى لە سەر ئاستى عێراق و بە تایبەتى هەرێمى کوردستان چونکە هەرەمى سیاسى ئەم بزوتنەوەیە دەیانزاى ئەم بزوتنەوەیە لە سەر بەرژەوەندیە ئابووریەکان بنیات نەنراوە وە تاکەکانى خواستە ئابوریەکان پێکەوەیان نابەستێتەوە وەکو پارتەکانى تر ، هەر بۆیە ڕێکخەرى گشتى ئەو دەمى بزوتنەوەکە ڕۆژ بە رۆژ لە گەڵ گۆڕانکاریەکانى ناوچەکەدا هەنگاویى دەنا وە خۆیان بەدوور دەگرت لە پاشکۆیەتى ، خاوەندارێتییان لە چارەسەرى کێشەکاندا دەکر بۆ ئەمەش چەندان نموونەیەکى روونە لە بەردەستمان کە ناکرێت لە وەها وتارێکدا ئاماژەیان پێبکرێت ...

قوناغى دووەم یان قۆناغى متبوون کە لە پاش کۆچى دواى بەڕێز ( نەوشیروان مستەفا) ڕێکخەرى گشتى یەوە دەست پێدەکات بەتایبەتى تر کە دووبارە ئاهێکیان بە بەر خانەى ڕاپەراندن کردەوە کە ئەم خانەیە لە زەمەنى نەشیروان مستەفادا بە تەواوەتى سڕکرابوو کە ئەمە زۆرجار لە لایەن کادرانى ئەم بزوتنەوەیەوە بە خواستى تاک دەسلاتگەرى لە لایەن رێکخەرى گشتیەوە وەسف دەکرا بەڵام لە ئێستادا دەرئەنجامى کارەکانى خانەى ڕاپەڕاندن ئەو ڕایەیى لە سەر ئەو هەڵوێستەى ڕێکخەرى گشتى تەواو پێچەوانە کردۆتەوە ، چونکە لەم ماوەیى تەمەنیدا لە ئەنجامى ئەو ڕووداوە زۆر زەوەندانەى کوردستان جگە لە بەیان و بەیانکارى سەر کاغەزەکان کە لە لایەن خانەى ڕاپەڕاندن و جڤاتە گشیەوە دەردەچوو خاوەنى هەڵوێستێکى بۆێرانەو جدى نەبوونە لە سەر کۆیى کەیسەکان لە کات و ساتى خۆیدا و هەمیشە لە هەڵى ئەودابوونە کە کێشەکان بسپێرن بە کۆبونەوە وە کۆبونەوەش بکەن لە پێناو کۆبوونەوەدا ، کە ئەمە هۆکارێکى گرنگە بۆ خاوکردنەوەى دەنگدەرانى ئەم بزوتنەوەیە وە ئەمەش بەڕونى بە دەرکەت لە هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە مانگى ئایاردا . بەڵام لە دواى ئەو بەروارەوە دەتوانین بپرسین ئایە خانەیى ڕاپەڕاندن پیاداچونەوەیەکى سسماتیکیانەى بە هەڵوێستەکانى خۆیدا کردووە بە مەبەستى خۆ گورج کردنەوە بۆ هەڵبژاردنەکانى کوردستان و دەست خستۆتە سەر برینەکانى خۆیى بە مەبەستى سارێژکردنى و هەوڵدان بۆ دووبارە گەڕانەوەى ڕۆڵى سەرەکى گۆڕان لە هاوکێشەى گۆڕانکاریەکاندا ناوچەکەدا ؟ یان نا ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە