چیرۆکی پەناهەندەی خێزانی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

Wednesday, 18/07/2018, 7:01

6113 بینراوە


نووسینی : ناتاشا فرۆست 
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە : زانکۆ ناصر احمد بگ 
لە ٧/١٠/١٨٨٥ فریدریک ترامپی ١٦ ساڵ ی پیشە سەرتاش لە سنوورەکانی ئەڵمانیاوە تکتێکی یەک سەری بەرەو ئەمریکا کڕی بە نیازی نەگەڕانەوە بە هۆکاری هەڵهاتنی لە خزمەتی ٣ ساڵ سەربازی لە هێزی ئەڵمانیدا ...
فریدریک منداڵێکی لاوازی نەخۆش بوو توانای قورسی ڕێگا سەختەکانی نەدەگرت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانی خۆی بگەیەنێتە ویلایەتە یەکگرتووەکان ، هەرچەند ئەو کاتی ئەمریکا وەک ئێستا قورس نەبوو بۆ پەنابەر بۆ چوونیانە ناو ئەمریکا بە هۆکاری جەنگ ، بۆیە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و بەڕێوبەرایەتی پەنابەران بە سنگێکی فراوانەوە فریدریک ترامپیان وەرگرت و مافی پەناپەری وەرگرت دواتر دوای ٢ هەفتە خۆی گەیاندە نیویۆرک کە هەر لەوێ سەرمایەیەکی بچووکی پێکەوەنا ...، فریدریک دەکاتە باپیری دۆناڵد ترامپی ٤٥ ەمین سەرۆکی وویلایەتە یەکگرتووەکان و یەکەمین کەسی خانەوادەی ترامپە کە لە پۆستی سیاسیدا بەشداری بکات .
بۆ سەردەمانێک ، دۆناڵد ترامپ رەتی دەکردەوە کە خانەوادەکەیان پەناهەندە بوو بن و هەردەم دەیگووت کە ئەوان لە باکووری ئەسکەندەنافیاوە 6 جیل پێشتر هاتوون و باپیری بە کاری بازرگانی تێکەڵ بووە و کاتی دۆزینەوەی ئەمریکا گەشتیان کردووە و ڕەچەڵەکیان سویدیە و هۆکاری ئەو ئینکارییەش لەسەر داوای باوکی ترامپ بە ناوی فرێد بوو ئەویش بۆ ئەوەی خۆی لە جولەکە توڕەکانی ئەڵمانیا لا بدات کە بازرگانی لەگەڵ دەکردن و تا خۆی لە گێرمەو کێشەی جولەکەکانەوە نەگلێنێت و ترامپ هەردەم باسی ئەوەی کردووە کە ئەو ئەمریکیە نەوەک ئەڵمانی و تەنانەت لە کتێبی هونەری گرێبەست باسی کردووە ... ئاشکراکردنی ئەو نهێنیەش کە ترامپ بۆ لەسەر داوای باوکی وای ووتوە ؟؟ ئامۆزایەکی ترامپ بە ناوی جۆن واڵتەر لە ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز ئەو نهێنیانەی ئاشکرا کردووە ، هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر ئەم درۆیەی سوید بەردەوام بوون و بەردەوام بوون ...
ترامپ کوڕ و کوڕەزای کەسانێکی پەنابەری ئەڵمانین لە لایەنی باوکیەوە و کە باپیری ترامپ ئەڵمانیە و باوکیشی بەهەمان شێوەو و دایکیشی سکۆتلەندییە و تەنانەت نە باپیری نە نەنکی ترامپ هیچییان لە ئەمریکا لە دایک نەبوون و تەنانەت زمانی ئینگلیزیشییان نەزانییەو و زمانی ئینگلیزی '' زمانی دایک نەبووە '' لە لای خانەوادەی ترامپ و باوانی دایکی سکۆتلەندی بوون .
فریدریک ترامپ لەو گەشتەدا هاتە ئەمریکا...*کە بە لێشاوی ئەڵمانەکان ناودەبرێت کە زیاتر لە یەک ملیۆن ئەڵمانی وەک پەنابەر خۆیان گەیاندە ئەمریکا و لەوێ نیشتەجێ بوون ... فریدریک چەندین کاری گۆڕیوە لەوانە سەرتاش و گارسۆن و چێشتلێنەر و ئوتێلچی و گەڕۆکی دۆزەرەوەی ئاڵتوون و چەندین کاری تر .
فریدریک ژیانی خێزانی پێکهێنا لەگەڵ کچێکی ئەڵمانی کە خەڵکی شارەکەی(کاڵستادت )ی خۆی بوو بە ناوی ئیلیزابێس و دواتر ویستیان بگەڕێنەوە ئەڵمانیا بەو سەروەت و سامانەی کە کۆیان کردبۆوە بەڵام بە هۆکاری ئەوەی کە ناسیۆنالیتی باڤارییان نەمابوو بۆیە ناچار لە ئەمریکا مانەوە و ٣ منداڵیان بوو کە منداڵە ناوندیەکەیان بەناوی فرید کە دەکاتە باوکی دۆناڵد کە لە برۆنکس لە نیۆرک لە ساڵی ١٩٠٥ لە دایک بوو ... فرید وەک هەر منداڵێکی ئەڵمانی ئەمریکی نەیدەزانی بە ئەڵمانی بنووسێت و بخوێنێتەوە بە هۆکاری تێکەڵبوونیان بە کۆمەڵگای ئەمریکی بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بوو بە یەکێک لە سەرمایەدارە گەنجە بە توانا گەورەکان و خاوەنی زۆرێک لە کۆمپانیاکان بووە و کاری بازرگانی و بیناسازی پیشەی سەرەکی بووە و سەرمایەیەکی ئؿچگار زۆری کۆکردۆتەوە لە کاتێکدا هاوڕێ و هاوەڵەکانی تووشی داڕمانی ئابووری بوبوون .
لە ناوەڕاستی ٣٠ ەکانی سەدەی ڕابردوو فرێدی گەنج بەشداری لە ئاهەنگێکدا دەکات لەوێ چاوی بە ٢ خوشکی سکۆتلەندی دەکەوێت کە لە هەمان ئاهەنگ بەشدار بوون ... خوشکە گەنجەکەیان ناوی'' ماری ئان ماکلود '' ە کە دواتر دەبێتە دایکی دۆناڵد هەرلەوێدا هەستێکی سەرسوڕهێنەر لە نێوانیاندا روودەدات و ئەمە وا لە ترامپی باوک دەکات لە کاتی گەڕانەوەیدا لەگەڵ دایکیدا باسی ئەو کچە گەنجە دەکات و بەم شێوەیە ئاماژەی پێ دەکات دایکە '' ئەمە ئەو کچەیە کە چەندین ساڵە بە دوایدا دەگەڕێم و دەمەوێت ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ پێک بهێنم '' 
ماکلود کێ بوو : ماکلودی کچ لەوەیە لە خۆشگوزەرانیدا بووبێت بە هۆکاری ئیش کردن لە پشکدا و لە هەمان کاتیش خێزانی فرید ترامپ بوو بەڵام باوکی ماری ئان لەسەرەتادا کەسێکی فەقیر حاڵ بوو لەسەرەتاکانی نیشتەجێ بوونی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و کاری ماسی گری بووە و خێزانەکەشی دایکی ماری ئان جوتیارێکی سادە بووە و تەنانەت سەرەتاکانی ژیانیان لە خانوویەکی لادێ دا بووە کە هەندێک دەڵێن خانووەکەیان وەک گەوڕ وابووە ئەوەندە پیس و تەنگ و ناخۆش بووە ..
بۆ ماری ئان بازدانێکی گەورە بووە کە شووی کردووە بە ترامپی باوک لە شوێنێکی ناخۆشەوە بڕواتە ناو ژیانێکی ڕادیکاڵانە لە ڤێڵایەکی گەورە و یەختێکی ٥٠ مەتری و چەندین زەوی و زاری گەورە ...، ماری لە ساڵی ١٩٤٢ بوو بە هاوڵاتیەکی ئەمریکی و ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەرگرت و هەرگیز نەدەگەڕایەوە بۆ سکۆتلاند گەر لە بۆنە ڕەسمیەکاندا نەبووبێت ... فریدریکی باپیری ترامپ و باوکی فرید لە ٥٠ ساڵیدا بە نەخۆشی ئەنفلۆنزا کۆچی دوای کرد و سەروەتەکەی کە دەخەمڵێنرا بە ٥١٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی ئەو سەردەمە دابەشکرا بەسەر ئیلیزابیس و فرید و سۆن مۆنکیر ... فرید لەگەڵ خێزانەکەی ماری ئان ئەم سەروەتەیان گەورەتر کرد و بوە هۆکاری ئەوەی کە بزنسەکەیان چەندین ووڵاتی دەرەوەی ئەمریکاش تێ بپەڕێنێت ... ڕێکخراوی ئیمپراتۆریەتی فرید ترامپ بە شێوازێک گەورە بوو کە وایان کرد ترامپی بچوک ناوبانگێک دەربکات و جێی خۆی بە شێوازێک کردەوە کە تەنانەت باکگراوندەکەی لە بیر بکەن و بیکەن بە سەرۆکی وویلایەتە یەکگرتووەکان لە و ١٠ سەرۆکەی ڕابردوو تەنها ٢ سەرۆکیان بە ڕەگەز ئەمریکی نەبوون ئەوانیش ترامپ و ئۆباما بوون کە خانەوادەکەیان بە ڕەگەز ئەمریکی نەبوون تەنانەت ئەم شێوازی ڕەگەز ئەمریکی نەبوونە لە خوودی خێزانی ترامپی بچووکدا ڕەنگی داوەتەوە بە هۆکاری ئەوەی کە ٢ خێزانی پێشووی ترامپ یەکێکیان چیکی بووە و ئەوی تریشییان سلۆڤینی بووە وە تەنها یەک منداڵی لە ٥ منداڵی ترامپ بە ناوی تیفانی لە دایک و باوکی ئەمریکی لە دایک بووە لە کاتێکدا ٤ منداڵەکەی تری لە دایک و باوکی ئەمریکی نەبووە تەنها باوکیان ناسیۆنالیتی ئەمریکی پێ بووە خێزانەکانی ئەمریکی نەبوون و تەنانەت ئیڤانکای کچی یەکێکە لە جولەکە ئەمریکیەکان و دایکی جو بوە و باوکی ئەمریکی بووە بەڵام هیچ لەمانە نایان گەیەنێت بەوەی کە سویدی بوو بن وەک ئەوەی ترامپ بانگەشەی بۆ دەکات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە