پزیشکێکی کورد و دۆستی مەلا بەختیار، لە ئیتالیا، بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی دەستگیرکرا

Wednesday, 18/07/2018, 10:20

36967 بینراوە


بەشی یەکەم:

سەرەتا سەرنجی کوردستانپۆست لەسەر ناونیشانی ئەم بابەتە: 
لەم بابەتە  رێپۆرتاژەی کە بڵاومان کردۆتەوە، ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت، کە سەرکردە و بەرپرسە کوردەکان، کاتێک سەردانی ئەوروپا، ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە دەکەن، تەنیا بۆ نمونەی وەکو خۆیان دەگەڕێن، د. عەبدولستار رێک وەکو خۆیانە، ئەمەش پێی دەڵێن هونەری دۆزینەوەی سەرقاپ بۆ مەنجەڵ، کە چۆن دز و خائین و و داوێنپیس و بەدڕەوشتە کوردەکان، کەسانی وەک خۆیان دەدۆزنەوە. گومانمان نییە ئەو کوردانەی لەو وڵاتانەن، ئەوانەی پۆستی حکومی و حیزبییان هەیە و هاوڕێی سەرکردە و بەرپرسەکانن، هیچیان لەم د. عەبدولستارە کەمتر نییە. ئەو ناونیشانەی سەریشەوە، جگە لە بەڵگە و وێنەکان، لێرەوە سەرچاوەی گرتووە، بۆیە ئێمە بەو ناونیشانە رازییبووین. دڵنیاشین ئەم د. عەبدولستارە پاشەڕۆژی لە هەرێمی کوردستان رووناک دەبێت، چونکە کوردستانپۆست هەرچییەکی لەسەر کەسێک نووسیبێت، لەلایەن بەرپرسەکانەوە پۆست و دەسەڵاتیان پێی دراوە، ئەزمونمان لەگەڵ رابردوودا هەیە، دڵنیاین کاتێک عەبدولستار دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان ئیتر پلە و پۆستێکی باشی پێدەدرێت، ئەم کابرا نەخۆشە کۆنە بەعسییەش بەردەدەنە گیانی کچ و ژنانی کورد.
------------------------------
ئێوارەی رۆژی 28/3/2018 کەنالی تەلەفیزۆنی ئیتالی "ئیتالیا 1"، لە بەرنامەیەکی بەناوبانگ و پڕ بینەر " Le iene " سکاندەلێکی پەخشکرد. پرۆگرامەکە، بە کامیرای شاراوە گیراوە، پزیشکیكی کورد، بە ناوی عەبدولسەتار محەمەد"، گوایە بە قسەی خۆی خەلکی سلێمانییە دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر ئافرەتێکی گەنج..

تێبینی: هەر زانیاریی و بەلگەیەک لەسەر ئەم بەسەرهاتە کە دەیخەینە روو لە پەیجی تایبەتی کاکی دکتۆرو وتاری رۆژنامە و گۆڤارو تیڤیەکانی ئیتالی وەرگیراون، هەندێکیش شاهیدی و گێڕانەوەی، هەندێ، لە کوردەکانی ئیتالیایە.
ئەم دکتۆرە کوردە کە بە "دکتۆر هیوا" ناسراوە و لەسەر پەیجەکەی خۆی لە فەیسبوک: دەلێ ناوم "عەبدولسەتار رەحمان حەمە ئاغای ئابلاغی گەردی"ە.  لە نیسانی 1961 لە سلێمانی لە گەڕەکی ئیسکان دایک بووە و لە سالی 1980 هاتۆتە ئیتالیا.
ئەو کوردە کۆنانەی، کە دانیشتوانی ئیتالیان، ئەوانەی لە گەل ئەو هاتوونە ئیتالیا، بە باشی نا، بەڵکو زۆر بە نەگەتیڤ باسی دەکەن، لە سالانی 1980 - 2003 لەهیچ حیزب و ریکخراوێکی سیاسی و خوێندکاری کوردستان کارو چالاکی نەکردووە، تەنانەت بۆ ئاهەنگی نەورۆز و بۆنە کۆمەلایەتی و نەتەوەییەکان بەشداری نەکردووە. ‌هاتووچۆی سەفارەتی بەعسی کردووە تا کەوتنی سەدام و سیخوڕی بەسەر کوردەکانەوە کردووەو و دەلێن فایلێکی ئەستوری هەیە.
دوای کەوتنی رژێمی سەدام حوسێن، وەک زۆر جاش و سیخوڕ و ئەنفالچی، کاک دکتۆر عەبدولسەتار، وەک خۆی ئاماژە و شانازیی پێوە دەکات، بووە بە دۆست و هاوڕێی سەرکردە کوردە بوودەلەکان، یەکێک لەوانە هاورێی گیانی بە گیانی "مەلا ختیار"ە، هەروەها سەردانی سەفیرە کوردەکانی ئیتالیا، وەک سەیوان بارزانی و ئەحمەد بامەڕنی و تەنات کۆسرەت رەسول و .. تاد. کردووە و خۆی لێیان نزیک کردۆتەوە.
پێش ئەوەی باسی هاوڕێیەتی دکتۆر و مەلا بکەین با کەمێک باسی کاکی دکتۆر بکەین.
دکتۆر هیوا، یان دکتۆر عەبدولستار
دکتۆر لەسەر پەیجەکەی خۆی نووسیوویەتی  پزیشکی پسپۆری نەشەتەرگەریی، دەروونی، منالان و ئافرەتان و ... هتد. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤینیسیا.... جێگری سەرۆکی نەقابەی پزیشکانی شاری ڤینیسیا و ... هتد.

هەلبەتە ئەم پێهەڵدانەی خۆی هەمووی درۆیە.... 
- دوای 10-12 سال لە ئیتالیا کۆلێژی پزیشکی تەواو کرد.
- کەسێکی کۆمەلایەتی نیە، زۆر رەزا قوڕسە، دۆستایەتی و خزمایەتی نازانی و ناناسێ.
-  بە قسەی کوردە دێرینەکان لە سالی 1980 ژمارەی کورد، کە  لە ئیتالیا بە پەنجە دەژمێردرا، لە شاری ڤینیسیا، نزیکەی،  40 خوێندکاری کورد، بە زۆری لە بەشی بیناسازی، دەیانخوێند.
- ئەم دکتۆرە لەم شارە نەبوو، لە شارێکی لا بەلا و دوور لە رەوەندی کورد، بە تەنها و بە دزییەوە، خەریکی خوێندن بوو،
-  لەو ماوە زۆرەدا چوار پێنج  جار زانکۆی گۆڕیووە و لە کۆتایی، بە قسەی خۆی، لە زانکۆی میلانۆ پزیشکی تەواو دەکات.
- لە سالی 1992 دەچێتە شاری ترێڤیزۆ کە 20کم لە شاری ڤینیسیا دوورە، هەمان سال لەسەر دەستدرێژی سیکسی بۆ سەر کچێکی هەرزەکار بە 14 مانگ سزا دەدرێت.
- پاشان هاوسەرگیری لەگەل کچێکی ئیتالی دەکات و ناسنامەی ئیتالی وەردەگرێت.
- لە سالی 1996 کوڕێکیان دەبێت، ئەوەی جێگای سەرنجە لەم هەموو ناوە کوردی و ئیتالیانە ئەم ناموبارەکە دەچێت ناوی "عومەر"ی لێدەنێت..
ئەمە چ لۆجیکێکە، ناوی خۆی خۆی لە "عەبدول سەتار" بۆ "هیوا" دەگۆڕێت کەچی بۆ کوڕە تاقانەکەی "عومەر" هەلدەبژێرێت! هەڵبەت ئەگەر لێکدانەوەی دەرونی بۆ بکەین دەزانین ناونانی کوڕەکەی بە ناوی عەرەبی ئیسلامی دوو سێ مانای هەیە! یەکەم خۆبەکەمزانین، و رازیکردنی دەوروبەر، هەروەها ناوگۆڕینی خۆی بە هیوا لەبەر ئەوەی لە بەرپرسەکانەوە خۆی نزیک بکاتەوە و دەستکەوتی مادی و مەعنەویی لێوەربگرێت، ئگەر لێکدانەوەی دیکەی لۆژیکی هەبێت ئەوە دەبێت لە خۆی بپرسین تا لێکی بداتەوە.
- شایانی باسە دوای ماوەیەکی کەم، ئەم دکتۆرە نەخۆشە، جارێکیتر هەر لە ئیتالیا بەدەستدرێژی سێکسی تاونبار دەکریتەوە و بۆ ماویەک دەخریتە زیندان، پاش ئەوەی پارەیەکی زۆر دەدات و داوای لێبوردن دەکات لە زیندان ئازاد دەبێت، بەلام ئەمجارە ژنە ئیتالیەکەی رێگەی نادات بچیتە مالەوە  دەری دەکات  3 جار تەلاقی ئەدات.

لەگەڵ میوانێکی تایبەت و هاوڕێیەکی دڵسۆزم و خەمخۆری گەلەکەم کآکه بەختیاری خۆشەویستم ... دكتؤر (هيوا)..شاری ڤینیسیا

-------------------------------------------

زۆر پرسیارم لە کوردە کۆنەکانی شار و دەوروپشتی ڤینیسیا کرد هەموو بە نەگەتیڤ باسیان کرد و ووتیان "نەخۆشی نەفسی هەیە"، کەسم نەدۆزیەوە دۆستایەتی و برادەرایەتی لەگەلیدا هەبێت.
- پۆلیس و دادگای ئیتالیا هەر فریای گرتنی ئەم د. عەبدولستارە دەکەوێت، کە بەدوایدا بچن و لەسەر بێناموسی و کاری سێکسی بیگرن، بۆیە لە سالی 2002 جارێکیتر دیسان بە هەمان تۆمەت دەستگیر دەکرێت، ئەمجارەش  11 مانگ سزای زیندانی بۆ دەردەچیت.
- دکتۆر عەبدول سەتار کەسێکی بێشەرمە لەگەل ئەو هەموو ئابڕوچوونەی هێندە لوتبەرزە، کە لەگەل کەس  و لایەنێک قسە دەکات خۆی بە دکتۆرێکی سەرکەوتوو لە قەڵەم دەدات، گوایە خاوەن چەندەها بڕوانەمەی زانستی و ئەکادیمییە و بە کورتی وەک فەیلەسوف لەو بوارەدا خۆی دەناسێنێت کەچی لە راستی هەمووی درۆیە.
- لە سالی 2011 خۆی بە ریکخراوی " ئێمێرجێنسی – Emergency " دەناسێنێ وەک کوردێک، گوایە زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیز ی و کەمێک فارسی و هیندیش دەزانی، داوا دەکات لە کامپی پەناهەندەکان کار بکات، کە لە لایەن ئەم ریکخراوە ئیدارەی دەکرا، ئەوانیش پێی دەلێن "زۆر باشە، لە تۆ باشترمان دەست ناکەویت، وەرە کار بکە...."
- دوای 12 رۆژ لەسەر کارەکەی، بە قسەی سەرۆکی رێکخراوەکە، هەست دەکەن ئەم دکتۆرە، بە هۆی رەفتارە ناشرینەکانی، لەگەل رەوشت و ئەخلاقی ئێمیرجێنسی ناگونجێت بۆیە پێ دەلێن "دکتۆر پێویستمان بە جەنابت نییە و لە بەیانییەوە  مەگەڕێوە بۆ سەر کار ...".
ئەمە بە نووسین و ڤیدیۆ بلاوکراوەتەوە. وەک بەڵگە سەیری ئەو لینکەی خوارەوە بکە کە دوو ڤیدیۆشی لەگەڵدایە هەمووی بە زمانی ئیتاڵی باس دەکات: 

- دکتۆر هیوا، تاکو ئێستا بە فەرمی لە هیچ نەخۆشخانەیەک، وەک دکتۆرێکی رەسمی، کاری نەکردووە، تەنها لە زیندانەکان، لە بنکەکانی فریاکەوتن، لە هەندێک شوێنی "دکتۆری ئێشکگر" کە تەنها شەوانە هەیە دەتوانن دەرزی لێبدەن یان رەچەتەی دەرمانێک بنووسن، یان لە کاتی پشووی دکتۆرەکانی خێزان، بۆ ئەوەی شوێنەکە چۆل نەبیت بە گرێبەستی 1-2- 3 هەفتە ئەو کەسانەی کۆلێژی پزیشکیان تەواو کردووە بە گرێبەست وەردەگرن، ئەمانەش هەمووی لە لایەن "لیستێک" کە لە لایەن "نەقابەی پزیشکان" ئامادەدەکرێت و ئوفیسی تەندروستی سەرپەرشتی لێرەدا دەمەوێت ئەو زانیرییە بە خوێنەرەکان بدەم، کە بۆ ئەوەی بتوانی وەک پزیشک لە نەخۆشخانە، کە لە ئیتالیا 90٪ حکومی کار بکەیت، پێویستە لە دوای تەواوکردنی کۆلێژی پزیشکی "پسپۆر"ییەک بخوێنیت، ئەمەش لە رێگای بردنەوەی "پێشبرکێ"، ماوەکەشی لە نێوان 5 – 6 سالانە.  ئەم برادەرەش جگە لە تەواوکردنی کۆلیژ هیچیتری نەکردووە.
دکتۆر هیوا لەسەر لاپەڕەی فەیسبوکەکەی خۆی و لە تابلۆی بەردەرگای عیادەکەی نووسیوویەتی "پسپۆڕی نەخۆشییە دەرونیەکان"ی لە زانکۆی ڤاتیکان لە روما بەدەست هێناوە،  بەلام  لە راستی هەمووی درۆیە، رۆژنامە و کەنالەکانی تیڤی بەداوداچوونینان بۆ کردووە و ئەم دکتۆرە هەرگیز لەم زانکۆیە نەیخوێندووە و داواکاری وەرگرتنی پێشکەش نەکردووە. (ئەمەش دیوێکی دیکەی ساختەچیتی و رووقایمی ئەم کابرا ناپیاو و دکتۆرە.)
 - لە ئیتالیا و زۆربەی وولاتانی ئەوروپی بۆ ئەوەی وەک "پسیکۆلۆگ – دەرونناس" کار بکەیت گەرەکە کۆلێژی دەروناسی بخوێنی، کە دەلێن زۆر قوڕسە، دەبێت ناوت لە سەندیکای  "دەرونناسان" تۆمار بکرێت و ئیجازەی کارکردن وەربگریت. ئەم نا دکتۆرە لەمەشدا سەرکەوتوو نەبووە و ناوی تۆمار نەکراوە،  بۆیە نەقابەکەش سکالای لەسەر تۆمار کردووە وەک "ناوزڕاندن" و زیان گەیاندن بە هەیبەت و شکۆی ریکخراوەکە، چونکە وتوویەتی من ئەندامی سەندیکام.
ئەم دکتۆرە ساختەچی و قۆلبڕە تاکو ئێستا وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچووە

وەک لەسەرەوە باسمانکرد ئێوارەی 28 مارس کەنالی Italia 1 پەخشی دەستدرێژیکردنی دکتۆر هیوا بە دۆکومێنت و بەڵگەی حاشا هەلنەگر پێشکەس دەکات و ئەمانەش ڤیدیۆکانن.



تێبینی کوردستانپۆست: ئەو دوو ڤیدیۆیەی سەرەوە، تەنیا لەناو ئیتالیا وەردەگیرێت، ئەگەر هەردووکیان ئەمەی خوارەوە نەبوو، تکا لە پەیامنێر و دۆستانمان دەکەین کە هەردوو ڤیدیۆکە کۆپی بکەن و بۆمان بنێرن، تا لێرەدا بڵاویان بکەینەوە.


بۆ ئەوانەی کە زمانی ئیتالی نازانن، بە کورتیی بەشێکی دەکەین بە کوردی:
ئەم ڤیدیۆیە  ئافرەتێکی گەنج بە ناوێکی خوازراو، سارا، بە شیوەیەکی دراماتیک، باسی بەسەر هاتی خۆی لەگەل ئەم دکتۆرە دەکات. هەولدەدەین بە کورتی قسەکانی ئەم ئافرەتە لەم چەند پەڕەگرافە جڕ بکەینەوە کە بۆ ڕۆژنامە نووسەکەی دەکات و ئەمیش جار جارە پرسیاری لێدەکات.
ئافرەتەکە، بە چاوی پڕ لە فرمێسک و قوڕگێکی پڕ لە گریان و یەکجار پەشۆکاو دەڵێت:
-  رۆژی 12/3/2018 بۆ چارەسەری خەمۆکی و دڵتەنگی هانام بۆ ئەم دکتۆرە برد، یەکسەر لەسەر قەرەوێلەکە درێژی کردم، گلۆپەکەی کوژاندەوە، پێی ووتم:
- چ شتێک لە ژیانی تۆ گرنگە؟ منیش وەڵامم دایەوە:
- مندالێکم هەیە و ئەوە گرنگترین شتە لە ژیانم.
- چاوت داخە وبیری ئەوکاتە بکە کە منالەکەت لە دایک بووە، لەم کاتەدا دڵت بە چ خۆش بوو؟
- ئەوکاتەی منالەکەیان خستە باوەشم و یەکەمجار مەمکم پێ دا....... 
لەم کاتە دکتۆر دەستی برد بۆ مەمکم  و منیش ووتم ئەوە چ دەکەی؟ لە وەلام ووتی:
- ئەوە تیۆریی نوێیە، ئینجا پەنجەی گەورەی خستە ناو دەمم، بەلام من هەموو گیانم سارد و سڕ بوو، ددانەکانم بە توندی زۆر داخست بوو بەلام دکتۆر ووتی چاوت داخەو بیری منالەکەت بکەوە و پەنجەم بمژە .......
 لە هەمان کاتدا دکتۆر نازانم بەرداخێک ئاو بوو، یان شەربەت، کە دەچوو (دەرمان)ی تیابێت، پێی دام و زۆر فشاری خستەسەرم، تاکو بیخۆمەوە، منیش خواردمەوە و دکتۆر پانتۆلەکەی منی هێنایە خوارەوە، دەتی کرد بە جۆرێک گۆرانی و لاواندنەوە و نوزە نوز کردن. من قەدەمم شکا و لە پەل و پۆ کەوتم، جلەکانی داکەندم، پانتۆلەکی خۆشی داکەند، ئیتر من هەستم دەکرد لەژێر کاریگەری بەنچ و تەخدیرەکەدا. قاچەکانی بڵاو کردمەوە، دەستی بۆ ناو گەلم برد، هەستم بەوە کرد سێکسم لەگەلدا دەکات، پێم ووت:
- ئەوە چ دەکەی؟ گووتی:
- ئەوە تەکنیکە، ئەوە ووزەی پۆزەتیڤ و نوری ئیلاهیت پێ دەبەخشم.
منیش ووتم
- ئەوە تۆ لەناو منی....
رۆژنامەنووسەکە پرسیار دەکات دەڵێ:
- "ببورە، پێم بڵی دکتۆرەکە جولەی دەکرد، واتا خۆی دەهێنا و دەبرد؟ ئەو جوڵەکردنە سیکس کردن بوو؟" لە وەڵامدا ژنەکە دەڵێ:
- بەلێ جولەی دەکرد و بە کورتی سێکسکردن بوو، بەڵا م من لە ژێر بەنجکردن و هیپنۆسدا بووم.
دوایی کە گەڕامە مالەوە هێشتا ناو گەلم تەڕ بوو، زۆر توڕە بووم، زۆر قێزم لە خۆم دەبوویەوە، یەکجار خەفەتبار بووم، ویستم خۆم ئینتحار بکەم، بەلام نەمتوانی، وام دەزانیهەموو دونیا و ئاسمان و شاخەکان بە سەرمد ا دەکەونە خوارێ.... زۆر رشامەوە،  کۆمەلێک دەرمانم خوارد، بۆ ماوەی شەو رۆژێک خەوتم و لە مال دەرنەچووم....هتد.
ئەو ژنە کە ناوی سارایە،  لەسەر راوێژ و راسپاردەی هەندێ دۆست و ناسیاوی خۆی، پەیوەندی بەم کەنالە تەلەفیزیۆنەوە دەکات کە بارەگای سەرەکی لە شاری میلانۆیە...... ئەوانیش هەموو پێویستیەکانی کامیرای شاراوە ئامادە دەکەن، داو لە ژنەکە دەکەن کە کاتێکی دیاریکراو لەلای جەنابی د. عەبدول سەتار وەربگرێت، تا سەردانی بکاتەوە.

لەو ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت، کە سارا دەچێتە ژوورەوە، دکتۆر عەبدولستار (د. هیوای هاوڕێی مەلا بەختیار) یەکسەر لە ئامێزی دەگرێت و دەڵێ:
- بۆ ئاوا دواکەوتیت!؟، زۆر موشتاقی بینینم دەکردیت"!
یەکسەر دەیەوێت دەستی بۆ بەرێت و  "سواری بێت" بەلام ئافرەتەکە رێگە نادات و پێی دەڵێ:
- تۆ جاری پێشوو سیکست دەگەڵدا کردم....!
- دکتۆر لە وەلامدا دەلێ "ئەوە سێکس نەبوو، ئەمە وزەی سود بەخش بووە، ئەمە رەحم و نوری ئیلاهی بووە، تاکو زوو چاک ببیتەوە....". 
بە زمانێکی زۆر بازاڕی و سەرسەریانە بە ئافرەتەکە دەلێ:
- دەی خێراکە و لەسەر ئەم تەختە پاڵ بکەوە، لە هەمان کاتیشدا پانتۆلەکەی خۆی دەکاتەوە، ئافرەتەکە پێی دەلێ:
- جاری پێشوو بەبێ دەستەوانە (دەستکێش)ی پزیشکی دەستت پێدا کردم، پێویستە دەستەوانە لەدەست بکەیت".
بەمە دکتۆری دۆستی مەلا بەختیار توڕە دەبێت و بە شێوازێکی ناشیرین و شەللاتیانە دەڵێ
- تۆ متمانەت بە من نییە!؟ خۆ فەحسی خوێن و دی ئێن ئێنت بۆ ناکەم!
ئافرەتەکە لەسەر تەختەکە درێژ دەکەوێت و کاکی دکتۆر دەست دەکات بە دەست لێدانی ناو گەڵی ئافرەتەکە و پانتۆلەکەی خۆی دەهینێتە خوارەوە.... بەڵام ئەمجارە سارا رێگە نادات ئەم شەللاتیە سێکسی لەگەڵدا بکات، بۆیە دکتۆری  دەروناس زۆر توڕە دەبێت و بە چاوێکی نزم و هەڕەشەی لێدەکات دەڵێ:
- دەزانی تۆ لە وولاتێکی (ئیتالیا) هیچ و پوچ و بێ دیفاعی، هیچ گەرەنتی ماددی و کارکردنت نییە؟ وا دەزانی ژیان ئاسانە؟ لێرە بچیتە دەرەوە لەسەر جادە و کۆلانەکان دەکەویت، کەس یارمەتیت نادا....هتد".
تێبینی: بەمەدا دەردەکەوێت وا دیارە ئافرەتەکە، بە ئەسل، ئیتالی نەبێت، کۆچبەر و پەناهەندەیە.
لەم کاتە جۆرنالیستێکی کەنالی تەلەفزیۆنەکە خۆی بە ژووردا دەخات، هەڵبەت کاکی دکتۆر لە بیری چووە دەرگاکەشی دانەخستووە.  ئیتر دەبیتە دەنگە دەنگ و شەڕە قسە....

دکتۆر ستار ماوەی 3 سالێک دەبێت گرێبەستی لەگەڵ بەڕیوەبەرایەتی تەندروستی شاری ڤینیسیا بۆ کراوە، تاکو وەک دکتۆری خێزانیی لە شاری مێسترێ، کە 5 کم لە ڤینیسیا دوورە، دەست بەکاربێت. بە پێی بە دوا داچوونێکی ئێمە هەموو نەخۆشەکان، یان ئەو کەسانەی دەچنە لای بێ هیوا هەر هەموویان "کۆچبەر و پەناهەندە"ن، کاکی دکتۆر لە  دیدارێکی رۆژنامە و تەلفزیۆنییدا  دەلێ: نەخۆشەکانم ٪97 لەم کەسانەن. زۆربەی هیندی، پاکستانی، ئەفغانی، بەنگلادیشی، عەرەب و ئەفریقی و ژمارەیکی کەمی کوردە نوێیەکانن کە زمان نازانن، باری ئابورییان زۆر خراپە و تەنانەت نازانن چۆن سەردانی ئەم دەزگایانە بکەن، کە  ناسنامەی تەندروستی و دکتۆری خێزانییان، بە خۆڕایی بۆ دابین دەکەن.
ئەوەتا ئەم دکتۆرە بەدڕەوشت و شەلاتییە، لە ڤیدیۆی یەکەم، هی 28/3/2018 لەبەرامبەر خۆ تەسلیمنەکردنی ئافرەتەکە، کە کامیرای شاراوەی هەلگرتووە پێی دەڵێ: "تۆ لە وولاتێکی (ئیتالیا) هیچ و پوچ و بێ دیفاعی، هیچ گەرەنتی ماددی و کارکردنت نییە، وا دەزانی ژیان ئاسانە، لێرە بچیە دەرەوە لەسەر جادە و کۆلانەکان دەکەویت و کەس یارمەتیت نادا....هتد". 
واتە ئەوانەی روویان لەم دکتۆرە بێ ئەخلاقە دەکرد کەسانی لاواز، بێ پەنا، بێ کار و ... هتد و بە ئاسانی دەستە مۆ و ئیستیغلال دەکران
دیسان بۆ زانیاریی لە ئیتالیا سیستەمی سۆسیال نییە، ئەگەر هەر کەسێک بێ کار بیت، بیمەی بێکاری، پێدانی کرێ خانوو .... هتد نییە، نە بۆ ئیتالی و نە بۆ بیانییەکان و رێژەی 12٪ بێ کارن.

ئیدارەی تەندروستی، بە نیازێکی پاک و چاکخوازی، گرێبەستی بۆ ئەم نادکتۆرە کردووە و بۆ ئەوەی یارمەتی کۆچبەر و پەناهەندەکان بدات..

رۆژی 29/3/2018 ، رۆژێک دوای پەخشکردنی سکاندەلەکە، ئیدارەی تەندروستی ڤینیسیا بڕیاری دەرکردنی هەمیشەیی ئەم دکتۆرە دەدات و گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە و کەیسەکە رەوانەی "داواکاری گشتی" دەکات...
- هەر هەمان رۆژ نەقابەی پزیشکانی ڤینیسیا بڕیاری دەرکردنی دەدات .....
- دوای 3 رۆژی تر نەقابەی "پزیشکانی دەروناس" بڕیاری دەرکرندی دکتۆر دەات و دەڵێ "کاتی خۆی داوای تۆمارکردنی ناوی خۆی کردووە، بەڵام تاکو ئێستا هیچ بڕوانەمەیەکی دەرونناسی زانکۆی نەهێناوە بۆیە داواکاریەکەی بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و ئەمڕۆ، بە هۆی ناو زڕاندنی سەندیکاکەمان، سکالا لەسەر ئەم دکتۆرە بەرزدەکەینەوە ..... هتد".     
- زۆربەی رۆژنامە و کەنالەکانی تەلەفزیۆنە ئیتاڵییەکان بە دریژی باسیان کرد، ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە دەیان ئافرەتی تر سکاڵا لەسەر دکتۆر عەبدول سەتار تۆمار بکەن، بە هەمان تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی. لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە کە رۆژی 8/4/2018 لە هەمان کەنال و جۆرنالیست پەخشکراوە

چەندەها کچ و ئافرەت، بە چاوی پڕ لە فرمێسک و قورغی پڕ لە گریان و توڕە بوونەوە. باسی بەسەر هاتی خۆیان دەکەن کە چۆن ئەم نادکتۆرە دەست درێژی سێکسی کردۆتە سەریان. بەسەرهات و گێڕانەوەکان، بە زۆری، وەکو یەکن: پەرداخە ئاو، یان شەربەتی دەرخوارد داون، پاشان دەستبازی دەگەل کردوون، جۆرە کرمێکی بۆ مەساج و شێلان بەکار هێناوە، گۆرانی و لاواندنەوەی کردووە، دیارە بە "کورد"ی بۆیانی ووتووە چونکە دەڵێن ئێمە لە قسەکان حالی نەدەبووین .... هەتا گەیشتۆتە کاری سێکس کردن، هەر وتوویەتییەوە.

- کچێكی 14 ساڵە دەلێ لای ئەم دکتۆرە "کچێتی" خۆم لە دەستداوە و کردوومی بە ژن..
- یەکێکی تر دەڵێ "زیاتر لە 20 بیست هەزار یۆڕۆم داوتە دەستی ئەم دکتۆرە، پاشان هەستمکرد کە دەیەوێت وەک کەسێکی ئالودەی کۆکاین بمکاتە کۆیلەی خۆی، لەبەر ئەوە لێی دوور کەوتمەوە و هانام بۆ پسیکۆلۆجێکی راستەقینە برد... هتد".
- وەک خۆیان دەلێن هەندێکیان پۆلیسیسیشیان لێ ئاگادار کردۆتەوە بەڵام سکاڵایان نەکردووە. ئەگەر وا بێت، دیارە  پۆلیس زۆر کەمتەرخەم و گوناهبار بووە.
کەنالەکە، بە ئەنقەست و لەبەر هەست و سۆزی بۆ گەلی کوردستان، دەڵێت "دکتۆرێکی عێراقی" ناڵێت کورد، ئەم کارە قێزەوەنەی کردووە، بە تایبەتی لە ئەلقەی رۆژی 8 نیسانی 2018 ریپۆرتاژێکی درێژ و زۆر بە سوودی لەسەر بەرخۆدانی عەفرین و داگیرکاری تورکیای فاشیست پەخشکرد، پاشان دووبارە گەڕایەوە سەر سکاندەلی دکتۆر عەبدول سەتار و چاوپیکەوتنی لە گەڵ 5 ئافرەت کرد، تەنانەت، وەک لە ڤیدیۆی یەکەم، دکتۆر بۆ خۆی ددان بەوە دا دەنێ کە "سێکسی لەگەل ئافرەتی یەکەم کردووە بەلام بە رەزامەندی ئافرەتەکە خۆی بووە" و ئەوەشی بە "ووزەی پۆزەتیڤ و نوری ئیلاهی" لە قەلەمداوە.
زۆربەی ئافرەتەکان باسی ئەوەش دەکەن کە دکتۆر عەبدولستار بە هەر بە شێوازێک ئەوانەی بەنج کردبێت، ناچاریکردوون بۆشی "بمژن و تۆماوەکەی خستۆتە ناو دەمیان".
بە پێ رۆژنامەکانی شاری ڤینیسیا تاکو ئێستا 12 ئافرەت سکاڵایان لەسەر ئەم دکتۆرە سەرسەریە تۆمار کردووە.
ئەگەر بێت  و زمانی مەلا مەزهەر خۆراسانی بەکار بهێنن و روو بکەینە ئەم دکتۆرە حەرامزادە و پێی بلێین :
"هەی بێ حورمەت
هەی نامەرد
هەی ترسنۆک
هەی بێ شەرەف
هەی بێ ناموس
هەی هیچ و پوچ
هەی ناکەچ بەچە
هەی بێ ئەسل و فەسل
هەی هەزار تف لەم دەم و چاوەت
ئاخر ئەم نەزەریە و تیورییەت لە کوێ خوێندووە و خوێندۆتەوە بە بیانوی وزە دەستدرێژی سێکسی بکەیت؟
هەی جاهیلی رەزا قوڕس، تۆ  نازانی ئەلف و بێی دەروناسی ئەوەیە، کە بە هیچ جۆرێک نابێت پەیوەندی سۆزداری، نەخواز سێکسی لە نێوان دکتۆر و نەخۆش چ تاوانێکی گەورەیە، چ لە رووی موراڵیی و چ لە رووی یاسایی؟
هەی گەوج و بێ کەڕامەت چۆن رووت هات لە عیادەکەت ئەم کارە قێزەوندە ئەنجام بدەیت؟
ئافرەتە جۆڕنالیستەکە Nina Palmieri زۆر جوانترو خراپتر وەسفی ئەم دکتۆرە خوێڕییە  دەکات پێی دەلێ:
ئەی هیچ و پووچ بۆ سواری ژنەکەی خۆت نابیت، هەی قۆندەرە، هەی حیزی قوندەر... هتد ".
شایانی باسە دکتۆر هیوا دوو سالێک دەبێت، هاوسەرگیری لەگەل ئافرەتێکی گەرمیانی کورددا لە کوردستان کردووە و بە پێی زانیاریەکان لە ماڵەوە زیندانی کردووە و رێگەی نادات تێکەلاویی و ناسین لەگەل خێزانە کوردەکانی ڤینیسا بکات. 

هاوڕێیەکی کوردی نزیکم پێی ووتم "چەند جارێک مناڵەکام بردۆتە لای ئەم دکتۆرە سەرسەریە، ئێستا دڵم لە ژنەکەم پیس بووە ....!". منیش، بۆ گالتەو سوحبەتکردن، لە وەڵامدا ووتم " ئەی بۆ دڵت لە خۆت پیس نابێت و بۆ خۆت چەند جار چوویتە لای؟ .

بە پێی رۆژنامەکان دکتۆر هیوا دەست بەسەرکراوە، لە رێگەی پارێزەرەکەی هەوڵی "سولحی عەشائیری" داوە، تا ئافرەتەکان سکاڵاکانیان بکشێننەوە. داواکاری گشتیش پاسەپۆرت و دۆکۆمێنتی سەفەرکردنی لێ وەرگرتۆتەوە و لە ماڵەکەی خۆی دەست بەسەرکراوە. کەچی لەم رۆژانە کاکی دکتۆر  بە  دزی حکموەتی ئیتاڵی ا ودادگا و هەمووانەوە، بە پاسەپۆرتی عێراقی، گەڕاوەتەوە کوردستان و سەردانی مەلا بختیار و وەزیری خوێندنی بالا، دکتۆر یوسف گۆران، دکتۆر رێکەوتی وەزیری تەندروستی و ... تاد، کردوە و سێلفی لە گەڵیان کردووە، بە پێی زانیاریەکان کە دەستمان کەوتووە، دەسەلاتی کوردیی بە تایبەتی یەکێتیی و هەروەها ئەو کەسانەی کە ناومان هێنان، بەتەمان بەرپرسیارییتێەکی لە کوردستان بدەنێ، یان بەرپرسێکی بالای کەرتی تەندروستی بدەنێ، یان لە زانکۆی سلێمانی دەرس بلێتەوە.
بەڵام وەکو زانیارییم وەرگرتووە، کەوا ئەگەر بڕیاری دادگای ئیتاڵی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، رەنگە لە رێگای ئیتەرپۆلەوە دەستبەسەری بکەن و بەرەو رووی دادگا ببێتەوە. سزاکەی قورستر دەبێت.
بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانی هەرێمی ڤینیسیا لە مانگی پێنجی ئەمسال داواکاری گشتی داوای 20 سال زیندانی وملیۆنەک و چوارسەد هەزار یوڕۆ قەرەبووی قوربانیەکانی کردووە، پارێزەری دکتۆر بێ هیواش، بە پاڕانەوە، دەلێ موشتەریەکەم "نەخۆشی دەروونی هەیە" و داوای "پشکنینی پزیشکی" کردووە. 
دیارە دکتۆر هیوا بێ هیوا بووە بۆیە رای کردووە.
05/06/2018 سلێمانی، لەگەڵ بە ڕیزان کاک عەمید کەریمی برام و کاک دکتۆر یوسف گۆران وەزیری زانست و خۆیندنی بالا


16/7/2018بەندە لەگەل بەرێزان دکتور یاسین بەڕیوەبەری تەندروستی وەزارەتی پێشمەرگە و دکتور خطاب بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی زانست و خۆیندنی بالا و دکتور ئامانج راوێژکاری وەزیر. خطاب بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی زانست و خۆیندنی بالا و دکتور ئامانج راوێژکاری وەزیر.

ئەم نا دکتۆرە، وەک لە پەیجەکەی خۆی ببڵاویکردۆتەوە، لە مانگی رەمەزانان هەموو شەو دەچێتە مزگەوت و نوێژی تەراویح و زکر و تەهلیلە دەکات، بە جل و سیمای تالیبانی ئەفغانی قۆرعان دەخوێنی، لەمەشدا روویەکی دیکەی ساختەچێتی ئەم کابرایە دەردەکەوێت، کە چەند درۆزن و ساختەچیە بەرامبەر بە ئاینیش، ئاخر دینداری کاری دەروناسی عیلمانی کوجا مەرحەبا ...! بە بۆنەی هاتنی مەولود نەبەوی، رەمەزان و جەژنی رەمەزان و قوربان پەیام و پیرۆزبایی بۆ هەموو موسلمانانان جیهان دەنیرێت .... ! بڕوانە ئەو وێنانەی کە لە پەیجەکەی خۆی دایناون:
لە مزگەوتیێکی پارێزگای ڤینیسیا، لە ناو شاری ڤینیسیا هێچ مزگەوت و بنکەی ئیسلامی وجودی نیە.


هەر کەسێک سەیری پەیجەکەی ئەم دکتۆرە ناموبارەکە بکات بۆی دەردەکەێت چەندە نەفام و کەر و بێ سەواد و بێ موستەواشە لە قسەی هەلق و بەلەق زیاتر نازانێت یەک رستەی رێک و پێک بنووسێ. 
لە شوێنەک وێنەیکی لەگەل منالێکی بەنگلادیشی 3- 4 ساڵان گرتووە ودەڵێ:"بچووکترین نەخۆشم"، لە شوێنیتر لەگەل پیاوێکی تەمەن 104 سالی.  لە شوێنێکیتر دەنووسێ ئەمڕۆ، 4/3/2018 لە کاتی دەنگدان بۆ پەرلەمانی ئیتالی وینەیەکی گرتووە و نووسیوویەتی "ئەمرۆ لە کاتی دەنگدان بۆ پەرلەمان"
بەردەرگای عیادەکەی، تەماشای ئەو هەموو نووسین و تابلۆ گەورەیە بکەن...

ئێمە کە کەمێک شارەزایی سیستەمی تەندروستی ئیتالیمان هەیە، دەزانین، کەسێک دکتۆرێکی بەم سەرو هەیکەلە نابیت لەیەک کات دکتۆری منالان (0 – 16 سال) و کەسانی بالغ (لە 16 سال بە سەرەوە) بیت، جگە لەوەش د. عەبدولستار هیچ پسپۆڕیەکی نییە و ناتوانی ببیت بە دکتۆری مناڵان. لەگەل پیاوە بە تەمەنەکەش، ئەمە نەخۆشخانە نیە، یان ماڵە یان بنکەی بە سالاچووانە ....! 
 ئەو وێنانەی سەرەوە هیچیان لەگەڵ پیشەکەی ناگونجێت، تەماشای ئەو هەموو قەلەم و هەیت و هووتە بکەن
زۆر بە دەگمەن رێک دەکەوێت لە نەخۆشخانە و عیادەکانی ئەوروپا دکتۆرێک بۆیمباخ (ریبات) ببەستێ و ئەو هەموو قەلەمە بخاتە سەر سینگی.....هەروەکو  ئەستێرە و تاجە ساختەکانی ئێستای هەرێمی کوردستانە.
هەر بۆ خۆشی و شۆخیکردن ئەم برادەرە دەلێی لە بەنگلادیش دەژیت، لەسەر عیادەکە ئەو هەموو نووسین و هەیتوو هوتەی نووسیووە، لە هەولێر و سلێمانی جار جارە تابلۆی دکتۆرەکان یەک مەترە، بەلام ئەم برادەرە رەقم قیاسی شکاندووە.
لە زۆر کوردە دیرینەکانی ئیتالیەکانم پرسیووە ئاخۆ لە ئیتالیا بینیووتانە تابلۆی ئاوا زڵ هەڵواسن چونکە زۆر بە دەگمەن رێک دەکەوێت کە دکتۆرێک تابلۆیەکی 30 سم بە 40 سم هەلواسێ..
لە پۆستێکی 7/1/2018 خۆشحالی دەردەبڕێت بە بۆنەی "گەڕانەوەی بەڕێز کاک کۆسرەت رەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمان، لە دوای وەرگرتنی چارەی پزیشکی لە ئەلمانیا، لە رێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە گەیشتەوە سلێمانی، دەڵێت داوا لە خوای گەورەی بۆ ئەکەم، انشاءاللە هەمیشە ساغ و سەلامەت ئەبێت"..... خۆشیی لەمەدایە کە وێنەیەکی عیداەکەی خۆی داناوە و و نووسیوویەتی "کاتێکی کارکردنم لە خەستەخانەی ڤینیسیا ..... !!!".  دیارەو سەودا سەری و بازرگانی دەرمانی بەسەرچوو لە نێوان ئەم دوو زاتە ..... هەیە.
ئەگەر کەسێک نەخۆش و هیچ و پوچ نەبێت پۆستی ئاوا دانانێت..



لە شوێنێک بە بۆنەی جەژنی رەمەزان "پیرۆزبایی لە هەموو موسلمان"ی جیهان دەکات و بە فەخرەوە دەلێ ملیاردێک و نیو موسلمان. لە شوێنێک پەیام ئاراستەی هەموو پێشمەرگەی کوردستان دەکات......... هەموو پەیجەکەی تڕاژیی کۆمێدیە. 
نووسەرێکی بە سەلیقە، تەنها لە رێی پۆستەکانی، دەتوانێ رۆمانێکی سەرکەوتووی لەسەر بنووسێت.

لێرەدا جێی خۆیەتی کە ئەو پرسیارەش لە مەلا بەختیار بکەین و بڵێێن:
کاک مەلا بەختیار چ  جۆرە پەیوەندییەک تۆی بەم دکتۆرە داوێنپیس و نەخۆش و بێ ئەخلاقەوە گرێ داوە؟ ئەم دکتۆرە نزیکەی 40 سالە لە ئیتالیایە، چۆن یەکترتان ناسیووە، خۆ نالێی "لە سلێمانی تەنزیم بووە و پەیوەندی راستەوخۆی بە خۆمەوە هەبووە...!!" 
مەلا بەختیاری زمان لوسی بی مەدەنیەت ، بەناو بەرگریکارێکی سەر سەختی مافی ئافرەتان، بۆ لەناو ئەو هەموو کۆردەی ئیتالیا سەردانی ئەم دکتۆرەی ڤینیسیا دەکەیت و لە کوردستانیش لە مەکتەبی سیاسی پێشوازی لێ دەکەیت؟
بۆچی مەلا بەختیار پرس و راوێژێکی بەم هەموو هاوڕێ و برادەرانی یەکێتی لە ئیتالیا نەکرد و ئەوانیشت وا سەر کز و چاو شۆڕ کردووە.؟
دیسان دەپرسین مەلا بەختیار باشە بۆ لە سەردانەکەت بۆ ڤینیسیا و چاوپێکەوتنت لەگەڵ ئەم دکتۆرە بەدڕەوشتە بۆچی سەیارەی ژمارە دیبلۆماسی سەفارەتی عێراقیت بەکار هێنا؟ چ نهێنییەک لە پشت ئەم کارەتەوە بوو ئەی نازانی ئەو شوفێرە سەر بە پاراستنی پارتیە و بۆ ئاگادار  و  جولە و پەیوەندیەکانتان لەگەلتان بووە؟
کاکی شوفێر، وشیار سێرێنی، برای قائیمقامی پێشوی دیانە و ئەندام پەرلەمانی پارتییە لە بەغدا، سیروان سێرێنی.
بەو بۆنەیەوە ئەمەش دەگێڕینەوە، کەوا کاتی خۆی، دکتۆر بەرهەم بوو بە سەرۆک وەزیرانی کوردستان، نەیانهێشت بچیتە ژوورەکەی نێچیروان بارزانی ..... لە کۆتایی 2015 ئەحمەد بامەڕنی، لەسەر پشکی یەکێتی، بوو بە سەفیری عێراق لە رۆما، ، نەیتوانی هیچ دەستکاریەک لە سکرتیری شەخسی و سائیق و پاسەوانەکانی خۆی بکات کە کاتی خۆی سەیوان بارزانی، برازای مەسعود بارزانی و برای سیروان مامز، کە لە سالانی 2010 – 2015 سەفیر بوو، بە گرێبەست، دایمەزراندبوون، زۆربەی کاربەدەستەکانی گرێبەست پارتین، یەک یەکێتی تیا نیە. 
جا ئەگەر راپۆرتێک لەسەر گەندەلی سەفیری یەکێتی، ئەحمەد بامەڕنی بنووسن و بلێن بەڕێز بۆ سەیارەی رەقەم دیبلۆماسی سەفارەت بۆ مەلا حیکمەت باکار هێناوە ..... دەلێن ئەوە ناسیۆنالیستن ، کەچی دژی کورد و یەکێتی قسە دەکەن.
شایانی باسە قسە و قسەلۆک لەسەر رەوشت و رەفتاری هۆمۆسیکسوالی مەلا بەختیار لە زۆر شوێن بلاوبۆتەوە، جا لەوانەیە ئەم سڕ و تڕە، پەیوەندی نێوان دکتۆر عەبول سەتار و مەلا لەسەر ئەمەش بێت. بە هەرحال ئێمە چاوەڕوانی مەلا بەختیار ئەکەین روونکردنەوەو وەلامی پرسیارو رەخنەکان بداتەوە ئەگەر نا وەک دەلێن "خوێنی خۆت لە ملی خۆت" و بە بەلگەو فاکتیتر  لە بەشێکی دیکەدا باسی سەردانەکانی مەلایش دەکەین بۆ ئیتالیا.


هەڵبەت ئەگەر دکتۆر عەبدولستار رایکردبێ بۆ کوردستان حەقە کاربەدەستەکان بە زووترین کات قۆل بەستی بکەن و رەوانەی ئیتالیای بکەنەوە، یان بەلای کەمی قونسلیە و سەفارەتی ئیتالیای لە بەغدا و هەولێر لێ ئاگادار بکەنەوە.
رێکخراوەکانی ئافرەتانیش چاوپۆشی لەم دکتۆرە هیچ و پووچ و خوێڕیە نەکەن، رێگە نەدرێت لە کوردستانیش درێژە بە رەفتارە قێزەونەکانی بدات و پۆستی پێ بدرێت، یان لە زانکۆ دایبنێن و وانە و دەرس بە کچان بڵێتەوە.
--------------
ئەمانەش سەردێری هەندێ رۆژنامەو گۆڤارو کەنالەکانی تیڤی ئیتالین کە بە فراوانی باسی سکاندەل و دەستدرێژی سیکسی دکتۆر عەبدول سەتاریان کردووە و ئێمەش "مشتێک لە خەروارێک" هەلبژاردووە، لەگەل هەندێ فۆتۆی سەیرو سەمەرە کە لە پەیجەکەی خۆی بلاوی کردۆتەوە..




4/6/2018، سلێمانی، لەگەل کاک مقدم عومەری بەڕێز

13/2/2018، ڤینیسیا، ئةمرؤى ئيوارة 13/2/2018 لةخةستةخانةى ڤينسيا لةكاتي فةحص كردني ئاخر نةخؤشم ,خانمێکی تەمەن هەشتا ساڵی بە سۆزو ڕێزدار.


++

سەردێڕی هەندێ رۆژنامەی ئیتالی




رۆژی 14 تەموزی 2018 پەیوەندیم بە ناسیاویک (کا) کرد کە 40 سالە دەبێت لە ئیتلیا، لە شاری ڤینیسیا دەژی، پاش چاک و چۆنی پرسیاری دکتۆر هیوام لێکرد، لە وەلام ووتی "دواجار کە بینوومە 4 سال پێش ئیستا بوو...... کەسیکی موعەقەد و نەخۆشە...هتد". ئەم دۆستەم مالەکەی ئەوپەری 20 کم لە مال و عیادەی دکتۆر عەبدول سەتار – هیوا دوورە کەچی بە هیچ جۆرێک ئاگاداری سکاندەلەکە نەبوو. کەواتە دەتوانین بلێین "ئەوەی سمێلی سور بوو هەمزاغا نیە...!".  دەک مالت نەڕوخێ ئەو هەموو تیڤی و رۆژنامانە، تا کو ئێستا، ناوە ناوە باسی ئەکەن چۆن ئاگادر نیت....!


چاودێرێک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە