ئێوەى ڕەخنەگردەبێت بزو تنەوەى گۆڕان وەک دارێک ببینن، لقی زیان بە خشی لێى بکەنەوە

Sunday, 22/07/2018, 22:14

2039 بینراوە


هەڵسوڕاوێکى گۆران
بزوتنەوەى گۆڕان گوێ بگرن .
پرۆژەى بزوتنەوەى گۆڕان پرۆژەى هی تاکە کەسێک نیەو کەسیش ناتوانێت تاپۆى کات لەسەرخۆى بۆیە دەبێت بەرگەى زمانى ڕەخنە بگرن وە کەسیش هێڵى سور نیە لەلاى دەنگ دەرانى بزوتنەوەى گۆڕان تاوەکو لەڕەخنەو زمانى قەڵەم بەدور بێت ئەوە کرۆکى ڕێبازە کەى کاک نەوشیروانى رحمەتیە ئێوەلەبزوتنەوەى گۆڕان خاوەنى( 25 )کورسین لە پارلە مان خاوەنى چەند هەزار دەنگ دەرن کەواتە دەبێت بەقسە کانى خۆتان تەحەمولى ڕە خنەو نقد گرتن بکەن .ئەوانەى ڕە خنە تان لێدە گرن دوو بەشن .
1. نەیارو دوژمن و مەسڵە حەت چى و قەڵەم فرۆش و بێ ئیش و کارو ئەوانەى پاروە نانێکیان دەست ئەکەوێت گەر ئێوە نەبن لە برسان دەمرن .لێگەڕێن با ئەوانیش پاروە نانێکیان دەست بکەوێت بەلکو بە هۆى ئێوە وە بژین .
2. توێژێکى تر کەنوکى قەڵە مە کانیان وەک نەشتەر لە ئاستتاندا تیژەو بێڕە حمانە ڕەخنە بارانتان ئەکەن چونکە ناخیان برین دارەو دەیانەوێت بزوتنەوەى گۆڕان توشى شکست نەبێت چونکە ئەو بزوتنەوەیە بە هى خۆیان ئەزانن وەتا ئێستاش پێیان نە خستوە تە گردە کە لەوە دەچێت ئێوە هەر نەشیان ناسن بەڵام لە دورەوە هەمو تابلۆکە ئەبینن بەچاوى ڕە خنەوە سەیر تان ئەکەن بۆجوان کردنتان نەک ڕو خاندن تان ئەوانە خەڵکانێکن پێویستە گوێیان لێ بگیرێت ڕێز لە ڕە خنەو بۆچونە کانیان بگرن کەمن دڵنیام زوربەى ئەوەى ئەیڵێن لە دڵسۆزیانە بۆ پرۆژە کەى گۆڕان و بە هیواى مانەوەو گەشە کردنى گۆڕانن ئەزیزان ئێوە وەک بزوتنەوەى گۆڕان خەڵکتان فێر کرد هیچ هێڵى سور نەبێنێت هیچیش پیرۆز نەبێت وەبت پەرست نەبێت ویستتان حکومەت و پرسەى سیاسی لە چنگى خێڵ و خێزان دەر بهێنن بیخەنە سەر سکەى خۆى هەر ئێوە خەڵکتان فێر کرد پرسیار لە بو جەو داهاتى ئەم وڵاتە بکات بزانێت چۆن ئەدزرێت وە ئینسان لەم نیشتمانە دا خاوەنى کەرا مەت و شخسیەت و ئینسان بون بێت مافی هەبێت داواى مافەکانى خۆى بکات ئەمەتان بەفیعلى ئەنجام دا بەڵام ئێستا ئێوە بون بەوەى کە کەس ناوێرێت ڕە خنە تان لێبگرێت یان بەر شەقی ئەیەن یان دەرى ئەکەن ئەگەر ئەوانە ڕاست بن کە میدیا کانى نەیارو یار تان باسی ئەکەن دڵنیا بن شکست و دۆڕانێکى گەورە چاوەروانتانە ئەبێت ئێوە شەفاف و سنگ فراوان بن کەس هێڵى سور نەبێت لە ناو تاندا تەنانەت گۆڕى کاک نەوشیروانیش تەنانەت منداڵ و ماڵیاتى ڕە حمەتى نەوشیروان موستە فاش هەڵ بەت حورمەتم بۆ ئەو خێزانەو ماڵیاتیان زۆر بەڕێزو ئازیزن ،بەڵام ئێوەى گۆڕان خوازو پێشرَەوانى گۆڕان کارى ئەبێت ئاوا ڕێز لە خەڵک بگرن من پێم سەیرە هەندێک شت ئەبیستم هەندێک برا دەر لە گەڵ نەمانى بەرژەوەندیاندا گۆڕان جێدەهێڵن دواتر تاوان باریان ئەکەن بە جاسوس وەخوفرۆش و قەڵەم فرۆش شتى لەو بابەتە کاک نەوشیروان خۆى ئەیگوت هەندێک برا دەر ناتوانن بەرگەى ئەم ڕێگەیە بگرن دەى با ئازاد بن واز ئەهێنن چى ئەکەن بابیکەن بەڵام ئێوە پێویستە فلتەرێکتان هەبوایە بۆئەوەى کەسێک بەرپرسیارى وەردە گرێت بە فلتەر دا بڕۆشتبایە یاخود کەفیل تان لێ بسەندایە کاتێک ئەو پۆستە وەر ئەگرێت ماڵو سامانى چیەو چەندە بەپێى یاسا ڕێک بخرایە کاتێک لە بزوتنەوەى گۆڕان چویە دەرەوە با هەر خاوەنى ئەوە بوایە کە هاتوە تە ناو گۆڕان ئەمەش بەسیستم کردنى حیزبە بەراى من حیزبی خاوەن دیسپلین وە تۆکمە بەم شێوەیە بەڵام بۆ تا ئیستا نەکراوە ئەوە وەڵامەکەى جێدە هێڵم بۆ ئێوەى دۆست و لایەن گرانى ئەو بزوتنەوەیە حەق وایە ئەوەى پۆست وەردەگرێت لانى کەم بە فلتەرێکى ئەخلا قی و هەڵوێستى و چەندین فلتەرى تردا بڕوات بۆ ئەوەى ئەو بەڕێزانەى توانایان نامێنێت درێژە بەو ڕیگەیە بدەن لەنیوەدا بەجێمان نەهێڵن وە خۆگربن بەرانبەر بەپارەو پۆست ئێوە وەک بزوتنەوەى گۆڕان خاوەنى گەورە ترین خاوەن بڕوانامەو کەسانى لێهاتون بۆچە تا ئیستە پەیمانگایەکى پێگەیاندنى کادرانتان نیە ؟بۆچى تا ئێستە خاوەنى پرۆگرا مێکى پەروەردە کردنى کادر نین ؟تاوەکو خەڵکى بە ئەزمون و کادرى پێشکەو توو گۆش کراو بەوانەى سیاسی و بەرنامەى تۆکمە پێشکەش بکەن بەم کۆمەڵگەیە ؟ پارەیە هەتانە شوێنە هەتانە 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە