ڕێکەوتنی نهێنی دەوڵەتی ئەمریکا و بونەوەری هەسارەکانی دەرەوەی زەوی (بەشی یازدەهەم)

Monday, 30/07/2018, 0:12

6593 بینراوە


بەڵگەنامە مێژوویەکان لەسەر پەیوەندی بونەوەری هەسارەکانی دەرەوەی زەوی و دەوڵەتی ئەمریکا
ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٧٨
لە ساڵی ١٩٧٨، شەپۆلێکی بینینی دەڤرە فڕیوەکان لە بەڕیتانیا دەستپێدەکات کە تاوەکو ١٩٨٣ درێژە دەکێشیت، کە نزیکەی ٣٠٠٠ بینین تۆمارکراوە. لە ١٩٧٨، کارمەندێکی NSA چەند بەڵگەنامەیەکی نهێنی کە پەیوەندیان بە UFO هەیە دەداتە نوێنەری CIA لە NICAP بە ناوی جاک ئاکەف. فیلمی "Close Encounters" بڵاوکرایەوە بە مەبەستی ڕاهاتن بەرەو بوونەوەرە دەرەکیە خۆشەویستە درۆزنەکان "Pseudo-friendly alliens". لە ١٩٧٨، ئەمریکا فڕۆکەیەکی نوێی F-16 دەنێرێت بۆ هاوپەیمانانی ناتۆ لەسەر کەشتیەکانی سۆڤیەت. کارمەندێکی کۆنی CIA وێنەکانی دەستەکانی بوونەوەری دەرەکی دەسەلمێنێت کە لاشە کردنەوەی بۆ کراوە. لیۆنارد سترینگفیڵد "Situation Red" بڵاودەکاتەوە. گۆڤاری "Harrisburg" پێشبینی لێدانێک دەکات لە دورگەیەکی سێ میلی ویستگەی چەکی ناوەکی بۆ ٢٨ی مانگی سێی ساڵی ١٩٧٩. لە ١٨ی مانگی سێی ١٩٧٨، ویلیام هێرمان فڕیندراو پێی وترا لەلایەن بوونەوەرە دەرەکیەکان دەربارەی بوونی تۆڕێکی شارستانیەت. هەروەها ئەوان ونبوونی کەشتیەکان لە ساڵانی ١٩٤٠ دەگەڕێننەوە بۆ یەکەی ڕادار. لە ١٩ی مانگی شەشی ١٩٧٨، سەرۆک کۆمار کارتەر فرمانێکی جێبەجێ کردن دەردەکات بۆ دروستکردنی "Federal Emergency Management Agency" ؛ کارێک کە لەلایەن هەندێکەوە بە نادەستووریانە سەیر دەکرا. لە مانگی نۆی ١٩٧٨، زانا پۆڵ بێنەویتز "Paul Bennewitz" چالاکیەکانی کەشتی ئاسمانی بوونەوەرە دەرکیەکان دەدۆزێتەوە لە ناوچەی کۆگای چەکی مانزۆنا "Manzona Weapons Storage" لە دەرەوەی "Alburquerque" لە نیو مێکسیکۆ. بێنەویتز ڕاپۆرتێک دەخاتە بەردەستی حکومەت بە ناوی "Project Beta" و دەخرێتە ژێر چاودێریەوە. ئەو گوایە خراوەتە ژێر سێ چارەسەری کارەبا لێدان کە دەستی پێکردوە لە ١٩٧٩، دواتر جێهێڵدراوە تا چاودێری بکرێت لەلایەن هەردوو حکومەت و ئەو بوونەوەرە دەرەکیانەی کە پەیوەندی پێوەدەکردن لە ڕیگای کەلوپەلەکانی کۆمپیوتەرەکەی. هەروەها لە ساڵی ١٩٧٨، "Federal Emergency Managment Agency" یەکەمین مەشقەکانی ڕێکس "Rex exercises" بەڕێوە دەبات، Rex-78.

ڕوداوەکانی ١٩٧٩
 لە ساڵی ١٩٧٩ کۆنفرانسێک لەسەر لاشە شێواندنی ئاژەڵان ڕێکخرا لەلایەن سیناتۆر سمیث و دۆمینیچی "Smith and Domenici"، وە بەشداری تێداکرا لەلایەن زانا هێنری مۆنتیث "Henry Montieth" کە تازە دە ساڵی تەواو کردبوو لە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە. دەرەنجامی کۆنفڕانسەکە ئەوەبوو کە ماددەیەک هەبوو لە لاشە شێواندنی ئاژەڵاندا کە نەدەتوانرا ڕوون بکرێتەوە. ١٩٧٩ ئەو ساڵە بوو کە زانایەک لە "Dolce Genetics Facility" ڕایکرد لەگەڵ چەند ڤیدیۆیەک و وێنەیەک و تێبینیەک، سوێندی خوارد کە ئەو دڕندەییانە ئاشکرا بکات کە لەوێ دۆزرانەوە. کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار ڕۆناڵد ڕێیگن "Ronald Reagan" سەردانی NORAD دەکات لە چیاکانی "Cheyenne" لە ساڵی ١٩٧٩. نوێنەری CIA جۆن ئاکەفی NICAP جێی پێدەگیرێتەوە بە نوێنەر  "Hall" خانەنشینکراو. لە ساڵی ١٩٧٩، نوێنەرێکی خانەنشینکراوی OSS دەڵێت کەوا لە چاوپێکەتنێکدا داوای لێکراوە کە ژەنەڕاڵ پاتۆن "General Patton" بکوژێت. لە ١٨ی مانگی یەکی ١٩٧٩، گفتوگۆیەک لەسەر UFO کرا لە "House of the Lords" لە بەڕیتانیا. لە ٢٨ی مانگی سێی ١٩٧٩، ڕێک بەو شێوەیەی پێشبینی کرا، ڕووداوەکەی دوورگە سێ میلیەکە ڕوویدا. لە مانگی دەی ١٩٧٩، دەمەقاڵیەک ڕوویدا لە نێوان زانایانی حکومەت و دەستەی کارگێڕانی دەزگای سەربازی و بوونەوەرە دەرەکیە نیشتەجێ بووەکان. ٦٦ کەس کوژران.
ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٨٠تا ١٩٨٢
لە ساڵی١٩٨٠، دوای هەڵبژاردنەکەی، ڕۆناڵد ڕێیگن" Air Defence" دەگۆڕێت بۆ "Aerospace Defence" لە NORAD. ڕوداوەکەی ڕۆزوێڵ "Roswell Incident" بڵاوکرایەوە لەلایەن ویلیام مۆر "William Moore". گۆڤاری MUFON بابەتێک بڵاودەکاتەوە لەسەر پرۆژەی Redlight. " Federal Emergency Management Agency" مەشقەکان Rex-80 بە ڕێوەدەبات، کە تیایدا شوێنی پەنابەرەکانی کوبا دەگۆڕێن وەکو بەشێک لە تاقیکردنەوەی دانیشتوانی شوێنگۆڕین. لە مانگی یەکی ١٩٨٠،پیتەر گێرستن "Peter Gersten" دوو بەڵگەنامە دەستەبەر دەکات لە NSA لە ژێر یاسای ئازادی زانیاری. گێرستن توانی بزانێت کە لە ٢٧ی مانگی چواری ١٩٨٢، نزیکەی ٢٣٨ بەڵگەنامەی NSA لەو پشکنینە دانرابوون کە حکومەت دروستی کرد. لە مانگی پێنجی ١٩٨٠، دەروونناس و لێکۆڵەر لیۆ سپرینکڵ پاشەکشە دەکات بە میرنا هانسن، کە زانیاری دەربارەی بنکەکانی ژێر زەوی دەبەستێتەوە بە vats. هەروەها لە مانگی پێنجدا، جودی دۆراتی و کوڕەکەی شایەتی لاشە شێواندنێکی ئاژەڵێک دەدەن و دەفڕێنرێن و خۆیان دەنێژن. لە مانگی هەشتی ١٩٨٠، دەڤرەکان دووبارە دەچنەوە ناو ناوچەی کۆگای چەکی مانزۆنا لە نیو مێکسیکۆ. لە ٨ی مانگی هەشت، دەڤرێک دۆزرایەوە لەلایەن پاسەوانێکی ساندیا لە تەنیشت بینایەک کە HQ CR44 تێدابووە (مەوادی ناوەکی). لە ٩ی مانگی هەشت، ئۆفیسەرێکی ئاسایش ڕێگای Cayote Canyon دەپشکنێت و دەڤرێک دەدۆزێتەوە. لە مانگی یانزەی ١٩٨٠، لێکۆڵەر پۆڵ بێنەویتز هەر چاودێری دەکرا لەلاین NSA. لە مانگی دوانزەی ١٩٨٠، کەیسی Cash-Landrum ڕوویدا کە هەردوو ژنەکە ژەهراویبوونی تیشکدانەوەیەکی زۆر خراپیان وەرگرت لەکاتی ڕووبەروبوونەوەی دەڤرێکی ئەمریکا کە پاسەوانی دەکرا لە پێش چاوی تەواوی هەردوو ژنەکە بە ٢٣هەلیکۆپتەری سەربازی. ١٩٨١ لە ساڵی ١٩٨١، جۆرج بوش (بەڕێوەبەری پێشووی CIA) دەبێتە جێگری سەرۆک کۆمار و ڕۆناڵد ڕێیگن دەبێتە سەرۆک کۆمار. بودجەی پرۆژەی R&Dی ناسا ئێستا ١٠٩ ملیۆن دۆلارە. ڕۆناڵد ڕێیگن گولەی لێدرا لە هەوڵێکی کوشتندا کە دەیەویست جۆرج بوش تۆزێک زووتر بخاتە ئۆفیسەوە. لە ساڵی ١٩٨١، زانکۆی فلۆریدا لەسەر کۆمپیوتەری بیرۆکە بەکارهێنراو ئیش دەکات. یەکەمین تاقیکردنەوەی فڕۆکەی ونبووی 117Aبەڕێوەچوو. لە مانگی یەکی ١٩٨٠،کەیسی "Bentwaters/Woodbrigde" دۆزرایەوە کە چالاکی ژێر زەوی لەخۆ دەگرت. لە ١٣ی مانگی یەکی ١٩٨٣، کۆڵۆنێڵ "Charles J. Halt" تێبینیەک دەنووسێت لە RAF Bentwaters لەسەر ڕووبەڕوو بوونەوەیکی بوونەوەرە دەرەکیەکان لە دارستانی "Rendlesham". ١٩٨٢ لە ساڵی ١٩٨٢، پیەتەر گێرستنی CAUS سکاڵانامەیەک تۆمار دەکات لەگەڵ دادگای باڵای پەیواندیدار بە بەشداریکردنی NSA لە چالاکی پیوەندیدار بە UFO. لێکۆڵەر لیندا هاو "Linda Howe" گوایە پەیوەندی پێوەکراوە لەلایەن MJ-12 لەگەڵ چەند بیرۆکەیەک بۆ دروستکردنی بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردنەوەی زانیاری – دواتر بیرۆکەی خۆیان گۆڕی. لە ساڵی ١٩٨٢دانیشتوانی هەسارەکە ٤.٨ بلیۆن زیاد دەکات. لە ١٠ی مانگی سێی ١٩٨٢، "The House of the Lords" دووەمین گفتوگۆی لەسەر UFO ڕیکخست، هێشتاش نەگەیشتن بە دەرەنجامێکی یەکلاکەرەوە. " Federal Emergency Agency" مەشقەکانی Rex-82 بەڕێوەدەبات، کە توانای نەتەوەیی تاقیکردەوە تا خێرا خۆی ئامادە بکات بۆ بەهەمهێنانەکانی سەربازی کاتی شەڕ. پیشەسازی زۆر بە خراپی شکستی هێنا.
ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٨٣ تا ١٩٨٥
 لە ساڵی ١٩٨٣، لێکۆڵەرێکی نێڤادا تووڵێکی کانزا دەبینێتەوە لە ناوەندی گێژاوی بواری موگناتیسی زەوی لە "Blue Diamond" لە نێڤادا. حکومەتی بەڕیتانیا دەست دەکات با بڵاوکردنەوەی فایلی UFO بۆ یەکەمین جار. لە ساڵی ١٩٨٣، شەڕکەری 117Aی ونبوو دەبێتە کرداری لە بنکەیەکی نهێنی. لە ١٩٨٣، پەیمانگای پێشکەوتووی تەکنەلۆژیای کۆلۆرادۆ دروستکرا وەکو بینایەکی بنچینەیی بۆ پێشخستنەکانی داهاتووی بۆشایی ئاسمان تا دەست پێبکەن لە ١٩٨٨ – ١٩٩٠. تێبینیەکەی کۆڵۆنێل چارلس هایتی Bentwaters بڵاوکرانەوە لە ئەمریکا. بەڵگەنامەیەکی ناوەکی پنتاگۆن لە ١ی مانگی دوانزەی ١٩٨٣، بە زانیاریەوە وەسفی ئاڕاستەکانی سەربازی دەکات بۆ هێنانە دەرەوەی سەربازەکان ئەگەر هاتوو ڕووداوەێکی بەپەلەی دەستنیشان نەکراو ڕوویدا. بەڵگەنامەکە یاسای "Posse Comitatus" دەرکرد، یاسایەکی فیدڕاڵیەکە کە سەربازی قەدەغە دەکات لە کارکردن لە ناوەوەی ئەمریکا. بەڵگەنامەکە وەکە مافی جیىەجێ کردنی خۆی بۆ ئەم کارانانە "مافی ڕێگەپێدراوی بۆماوەیی حکومەتی ئەمریکا دەدات بۆ دڵنیاکردنەوەی پاراستنی باری گشتی.... بە زۆری ئەگەر هاتوو پێویستی کرد"، بانگەشەیەک کە دادگای باڵا ڕەتی کردەوە کاتێک سەرۆک کۆمار ترومان ویستی بەکاری بهێنێت بۆ دادوەری کردن لەسەر کارگەکانی ستیل لە سەرەتاکانی ١٩٥٠. بەڵگە هەیە کە یەکە نوێیەکانی سەربازی، وەکو ئەوانەی لە "Fort Lweis"ن لە واشینگتۆن، بێگانەیەکی دووانی و ڕۆڵی نیشتمانیان دەبێت. یەکەیەکی تری پلان بۆ داڕیژراو دادەنرێت لە "Fort Ord" لە کالیفۆرنیا. FEMA یاسادانانێکی لایەنگری هەیە لە لیستێک کە بێ زیانانە ناونراوە "یاسای داهاتەکانی پاراستن – Defense Resources Act". لیستەکە لیستی مافەکانی لەکار دەخست، وە ئازادی کارکردنی نەدەهێشت و مڵکی خاوەندارێتی تایبەتی لەناودەبرد، وە بەگشتی خەڵکی ئەمریکای دەگرت لە گرتنێکی دیکتاتۆریانەدا. بڕگەی ٢٠٢ لە لیستەکە، بۆ نموونە، ڕێگە بە سەرۆک کۆمار دەدات کە ڕاستەوخۆ دەستبگرێت بەسەر هەر خانووبەرەیەکی ڕاستەقینە یان مڵکێکی تایبەتی " کە دەبێت پێویستیانە دابنرێت بۆ مەبەستی پاراستنی نەتەوەیی". بڕگەی ٥٠١، فرمان دەکات بە دەستگرتن بەسەر هەر پیشەسازیەک کە کۆشکی سپی فرمانی پێدەکات. بڕگەی ١٢١٣، هەموو هێرشەکان یاخی دەکات. یاسادانانە لایەنگرەکە هەروەها پێکدێت لە " چاودێری کردنی پەیوەندیەکان"، کە ڕێگە بە سەرۆک کۆمار دەدات، هەرکاتێک ئەو "دایبنێت کە سەلامەتی گشتی داوای دەکات"، بۆ چاودێری کردنی " پەیوەندیەکان بە پۆستە، کەیبڵ، ڕادیۆ، تەلەفزیۆن، یان هەر مەبەستێکی تری گواستنەوە". هەروەها "COG" بوونی هەیە (بەردەوامی حکومەت – Continuity of Government). ئەوە حکومەتێکی نهێنیە کە پێکهێنراوە و ئامادەیە بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت. لە ساڵی ١٩٨٠وە، ئەو ئامڕازە بێوێنەیە دامەزراوە تا پاڵ بە ئەمریکاوە بنێت بۆ دەست بەسەر داگرتنی سەربازی بە بوونی یان بەبێ بوونی یارمەتی سەرۆک کۆمار، وە هەمووی بەناوی پاراستنی دیموکڕاسی لە هەندێ مەترسی بێ ناو. بڵی دەبێ مەترسیەکە چی بێت؟ ١٩٨٤ فیلمی "V" پێشکەشکرا، باس لە بوونەوەری ڕەپتیلیەن دەکات کە گۆشتی مرۆڤ دەخۆن و مرۆڤ هەڵدەگرن بۆ خۆراک، هتد. هەندێ گروپی بەرگری چالاک خراونەتە ناو فیلمەکە. بودجەی ناسا ١٩٢ ملیۆن دۆلارە. کتێبی "Clear Intent" ىڵاوکرایەوە لە لایەن فۆکێت و گرینوود "Fawcett and Greenwood".سۆڤیەتەکان ڕاپرسیەکی نەتەویی بەڕێوەدەبەن لەسەر ئەزمونەکانی UFO، کە ٣٠،٠٠٠ وەڵامی بۆ هات. " Federal Emergency Management Agency" مەشقەکانی Rex-84 بەڕێوە دەبات. ئەم مەشقانە تێکەڵ کرابوون لەگەڵ ڕاهێنان لەسەر گلدانەوە و دەستەمۆ کردنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک. وا دادەنرێت لەوانەیە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک دەبێت چارەسەر بکرێت دوای کردارێکی حکومی ووروژێنەر. هیچت پێشک دێت؟ لە ٢٦ی مانگی چواری ١٩٨٤، ژەنەڕال بۆند کوژرا لە فڕیندا لە ناوچەی ٥١ لە کاتی تاقیکردنەوەیەکی ئاسمانی نهێنی. لە مانگی دوانزە، دامەزراوەی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا یەکەمین کۆڕی نەتەوەیی ساڵانەی خۆی بەڕێوەبرد لە کۆلۆرادۆ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە