ڕێکەوتنی نهێنی دەوڵەتی ئەمریکا و بونەوەری هەسارەکانی دەرەوەی زەوی (بەشی دوازدەهەم و کۆتایی)

Wednesday, 01/08/2018, 18:17

6553 بینراوە


بەڵگەنامە مێژوویەکان لەسەر پەیوەندی بونەوەری هەسارەکانی دەرەوەی زەوی و دەوڵەتی ئەمریکا
ڕوداوەکای سالی ١٩٨٥
  لە ساڵی ١٩٨٥، مەکدۆنێڵ دۆگڵاس "McDonnel Douglas" تەکنەلۆژیای نوێ وەردەگرێ کە کەس نازانێ لە کوێوە هات. جۆن هێرینگتن "John Herrington" دەبێتە سکرتێری وزە. سۆڤیەتەکان داتای ڕووبەڕوو بوونەوەی گرنگ پیشانی خەڵک دەدەن. نووسەر ڕاڵف نۆیس "Ralph Noyes"ی بەڕیتانی "A Secret Property" بڵاودەکاتەوە دەربارەی حکومەتی بەڕیتانیا و UFO. بودجەی ناسا بەرەزبۆوە بۆ ٢٤٨ ملیۆن دۆلار بۆ لێکۆڵینەوە و پێشخستن. تاقیگەکانی لۆرێنس لیڤەرمۆر "Lawrence Livermore Labs" دەست دەکات بە دروست کردنی خوێنی دەستگرد، هەندێکی دیاریکرا بۆ "Dulce Genetics Facility" لە نیو مێکسیکۆ. لاشە شێواندنی ئاژەڵان ڕووی لە کەمبوون کرد لە ڕۆژئاوای ناوەڕاست. لە مانگی دەی ١٩٨٥، موڵکەکانی ئاریس "Aries Propeties" ٢١،٠٠٠ ئەیکەر وەردەگرێت بە درێژایی "Colorado Springs"(ئەیکەر پێوانەیەکە بۆ خاک بەکاردێت کە یەکسانە بە ٤٣٥٦٠ مەتر دووجا)، کە ناوچەی سەنتەرێکی تەکنەلۆژیای بۆشایی ئاسمانی داهاتوو بوو. لە مانگی یانزەی ١٩٨٥، NBC پرۆگرامێک پێشکەش دەکات دەربارەی " هەلیکۆپتەری نیشانە نەکراوی ڕەش، پرۆژە نهێنیەکان، وە پارەی خراپ". لە ٤ی مانگی دوانزەی ١٩٨٥، سەرۆک کۆمار ڕیێگن بیرۆکە دەربارەی هێزەکانی بوونەوەرە دەرەکیەکان لە بۆشای ئاسمانەوە دەدوێنێت بۆ قوتابیانی ئامادەیی.
ڕوداوەکنی ساڵی ١٩٨٦ تا ١٩٨٨
لە ساڵی ١٩٨٦، "Sky Crash" لەلایەن جێنی ڕاندلس "Jenny Randles" وە "UFO Crash at Aztec" لەلایەن ستاینمەن و ستیڤنس "Steinman and Stevens" بڵاوکرانەوە. سوپای ئاسمانی بەڕازیلی، بە پێی بەڵگەنامە حکومیەکانی کە بڵاوکراونەوە لەلایەن FOIA، UFOیەکان ڕاودەنێت. پرۆژەی Snowbird دەچیتە بارێکی ترەوە بۆ گەشەپێدانی فڕۆکە بە تەکنەلۆژیای لاسایی بۆ پیشاندانی بە خەڵک. ڕێژەی تاوان بە لە سەدا ٥.٢ زیاد دەکات. لە ٢٦ی مانگی حەوتی ١٩٨٦، دکتۆر "Robert I. Sarbacher" دەمرێت. ١٩٨٧ لە ساڵی ١٩٨٧، بودجەی فیلمی ستار ۆرز "Star Wars" ٤.٢ بلیۆن دۆلارە. بەشی بەرگری ئێستا بودجەی سەدا ٧٥ لە هەموو لێکۆڵینەوە فیدڕاڵیەکان و پێشختنەکان تەرخان دەکات. پۆلیسێکی لۆس ئەنجلس دەمرێت دوای دۆزینەوەی خاڵێکی بنەڕەتی بڵاوکردنەوەی CIA بۆ هیرۆین و کۆکاین لە سەرەوەی هۆتێلی "Staffers Concourse" لە لۆس ئەنجلس و دەکوژرێت. تەرخانکراوەکانی دروستکراوە لەلایەن دەزگا هەواڵگریەکە خرانە پرۆژەی شاراوەوە. خاڵی تری بڵاوکردنەوە هەیە لە Riverton لە Wyoming وە لەسەر "Laguna Indian Reservation" لە ئاریزۆنا. هێزەکانی ئاسایشی دەڵتا پاراستنیان بۆ دابین دەکەن. لە ساڵی ١٩٧٨،" کاغەزەکانی Dulce" یەکەم جار بڵاوکرانەوە. زانیاری لەسەر پێنج دەروازەی تاقیگەی Dulce بە نهێنی بڵاوکرایەوە، وە حکومەت ئاگادریان دەبێت بە ڕووخاندنی بیناکان و دروستکردنی بینای تازە لە شوێنی نامۆ بۆ هیچ هۆکارێکی تێبینی کراو. لە مانگی دووی ١٩٨٧، ١٠٢ بینای دەستبەکاری ناوەکی هەیە لە ئەمریکا. لە ١٥ی مانگی دووی ١٩٨٧، ڕاپۆرتەکانی "Mercury"ی سان جۆس لە پرۆگرامی "Black Budget"ی پنتاگۆن. لە ٢٧ی مانگی چواری ١٩٨٧، بەکتریای بۆماوە گۆڕاو بە گشتی بڵاوکرایەوە. بەکتریاکە بەرهەم هێنراوە تا کارلێک بکات لەگەڵ "زیانی ساردی بۆ دانەوێڵەی مزرەمەنی". لە مانگی یانزەی ١٩٨٧، شەپۆلی – ١٦ سووڕ بڵاوکرانەوە لە هۆیەکانی گواستنەوە و دووپاتکردنەوە بۆ ماوەی چوار مانگێک پێش هەڵبژاردنەکەی جۆرج بوش. شەپۆلەکانی ELF (لەرەلەری زۆر زۆر کەم) دەبێتە هۆی ڕابواردنی ملۆیۆنان لە ئەمریکیەکان، کە لەوانەیە کار بکاتە سەر ئهەڵبژاردنەکە. گوایە کە هۆیەکانی سەرەکی گواستنەوە لە نێڤادا بوون. لە ٤ی مانگی نۆی ١٩٨٧، گروپێک بەناوی "Justice for Military Personnel" نامەیەل دەنێرێت بۆ سەرۆک کۆمار، تیایدا باس لە تاوانەکانی ئەو فرمانانە دەکات کە سەربازی دەریکردوون دژی هاوڵاتیانی تایبەت دەربارەی کێشەکانی بوونەوەرە ئاسمانیەکان. لە ٢١ی مانگی نۆی ١٩٨٧، ڕێیگن دووبارە بیرۆکەکانی دەربارەی بوونەوەرە دەرەکیەکان کە مەترسی دەخەنە سەر زەوی دەدوێنێت لە ناونیشانێک بۆ ئەمریکا. لە ١١ی مانگی دە، گۆڤاری ئەدەبی لاس ڤێگاس چیرۆکێک ڕادەگەیەنێت لەسەر ناوچەی ٥١ لە نێڤادا. لە مانگی ١٧، ژمارەیەکی زۆر لە B-52 بینران کە بەرزدەبوونەوە لە Hickem AFB لە هاوای. لە مانگی ٢٠، ویلیام مۆر سەردانی Alburquerque دەکات لە نیو مێکسیکۆ. لە ٢١ی مانگی یانزە، "Parkenson Institute" دەست دەکات بە داواکردن لە خاڵک بۆ لێکۆڵینەوە لە بارەکانی کۆرپەلەی مرۆڤ. دواکاری کرا لە گروپەکان لە نەخۆشخانەکان. لە مانگی ٢٧، چەند گروپێک لە سوپای ئەمریکی هەوڵدەدەن وە هەوڵێکەش خراپ دەکەن بۆ چوونە ناو بینایەکی بەیەکەوە بەستراوی بوونەوەرە دەرکیەکان لە نیو مێکسیکۆ. لە مانگی دیسەمبەر، CIA دەست دەکات بە پەیوەندی کردن بە هەموو کەسێک کە تا ئێستا کارمەندی بووە و شتێکی هەبووە دەربارەی کێشەی بوونەوەرە ئاسمانیەکان. ژنێک وێنەیەکی فڕۆکەیەکی گۆیی جام ڕەش دەکێشیت دەڵیت کە ئەوە هی NSAیە. لە ١٤ی دیسەمبەر، جۆن لیەر "John Lear" داوا دەکات کە بەشدار بێت کۆنگرەی MUFON لە لاس ڤێگاس لە مانگی حەوتی ١٩٨٩. ١٩٨٨ جۆرج بوش لە کۆتاییدا دەبێتە سەرۆک کۆمار. بنکەیەکی بەیەکەوە بەستراوی بوونەوەرە دەرکیەکان لە کەناری فلۆریدا دووبارە چالاک کرایەوە، کە بووە هۆی زیادبوونی ژمارەی بینینەکان لە کەنداوی بریز "Gulf Breeze". لە ٢٥ی مانگی سێ، جۆن لیەر وتەیەک دەردەبڕێت بۆ خەڵک لەسەر بارودۆخی کارەکان لەگەڵ حاڵەتی بوونەوەرە دەرەکیەکان. لە ٢٧ی مانگی چوار، لیۆنارد سترینگفیڵد قسە دەکات لە Milford لە کتێبخانەی گشتی ئۆهایۆ. لە مانگی پێنجی ١٩٨٨، ڕێیگن دووبارە قسە دەکات لەسەر "مەترسی بوونەوەری دەرەکی لە دەرەوی جیهان". رۆژنامەکان ڕایدەگەیێنن کە ڕێیگن گوایە ئاگادار کراوەتەوە لەلایەن ئەستێرەوانەکان کە هێرشێکی بۆشایی دەبێت لە ساڵی ١٩٩٣. دۆزرایەوە کە "EBE"یەکان هەستیارن بۆ هەر ماددەیەک کە بادانێکی گەردیلەیی دەستە چەپی هەبێت. لە ٥ی مانگی پێنج، لیۆنارد سترینگفیڵد بابەتێک بڵاودەکاتەوە لە Betavia لە Illinois دەربارەی بوونەوەرە دەرەکیەکان. لە مانگی شەشی ١٩٨٨، سیناتۆر کرانستن "Cranston" گوایە کە دەڤری پیشان دراوە لە Norton AFB. بڵاوکراوەی "NASA Techbriefs" وێنەیەکی EBE پیشان دەدەن بەبێ هیچ ناونیشان و ڕوونکردنەوەیەک. زانیاری دێت لە نیو مێکسۆکۆ بۆ لێکۆڵەران کە لۆس ئاڵمۆس چەکێکی دژەماددەی "Antimatter" پێشخستووە، کە گوایە وەکو دوا چەک بەکاردێت ئەگەر هاتوو "ڕەساسیە لوت گەورەکان نەتوانرا دووربخرێنەوە لە هەسارەکە". ژمارەی ڕەساسیەکان لەسەر زەوی خەمڵێنراوە بە ٢٠ ملیۆن. لە مانگی دوانزە، ستیڤن وایت (سەرۆک کۆماری وەبەرهێنانەکانی Bechtel) دەمرێت.Betchel زۆر بە سەختی هەڵقوتێنراوە لە بینای ژێر زەوی. بلیۆنان دۆلار سەرفکرا لە نوێکردنەوەی NORAD کە دەستی پێکرد لە ١٩٨٩وە.
ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٨٩
بلیۆنان دۆلار سەرفکرا لە نوێکردنەوەی NORAD کە دەستی پێکرد لە ١٩٨٩وە. زانیاری لەسەر پرۆژەی Excaliber بڵاوکرایەوە. پرۆژەکە خەریکبووە لە پێشخستنی گولە تۆپێک کە بە ١٠٠٠ مەتردا بڵاودەبێتەوە لە زەوی و دواتر دەتەقێتەوە. بەسوودە بۆ لەناوبردنی بنکەکانی ژێر زەوی. ١٩٨٩ ئەو ساڵەیە کە "Zbigniew Brzezinski" پێشبینی کرد کە پێکهاتەی ئەمریکا دووبارە دەنووسرێتەوە. لە مانگی یەکی ١٩٨٩، ویلیام کوپەر و جۆن لیەر تاوانبارکردنێک دەردەکەن بۆ سەرۆک کۆمار دەربارەی کێشەی بوونەوەرە ئاسمانیەکان. هیچ وەڵامێک وەرنەگیرایەوە.

کۆتایی
بۆ خوێندنەوەی بەشەکانی دیکە کلیکی وێنەی نووسەر بکە، یان لەو لینکەی خوارەوە ئەرشیفەکەی ببینە و بابەتەکانی دیکەی نووسەریش بخوێنەرەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە