تاوانە‌ فە‌رهاد پیربال و چە‌تە‌كانی پارتی و یە‌كێتی بە‌ سە‌گ بچوێنرێن

Monday, 30/07/2018, 1:31

8253 بینراوە


بە‌ردە‌وام هەندێک لە كۆیلە ‌و مروڤە‌ بچوكە‌كانی وە‌ك پیرباڵە‌كان لە ‌سوسیال میدیا خۆیان بە سە‌گی ماڵی بارزانی و تاڵە‌بانی دادەنێن لە‌كاتیكدا تاوانە‌ ئەم مروڤە‌ كۆیلە‌ و چە‌تە‌ سیاسییانەی پارتی و یە‌كیتی بخرێنە ریزی ‌سە‌گ و كە‌رەوە، یان لەگەڵ ئەو ئاژەڵانە بە‌راورد بكرێن، بۆ راستیی و دروستی قسەکانم لە‌م بارە‌یەوە‌ ئە‌و چە‌ند دێڕەی خوارەوە‌ ڕێز دە‌كە‌م.
هەرچەندە سە‌گ و كەر وە‌ك دوو بوونە‌وە‌ری قێزە‌وە‌ن ‌بە‌ردە‌وام وا وێنا دە‌كرین و ناویان دەهێنرین، لە‌كاتێكدا سە‌گ نمونە‌ی وە‌فاداریی و پاكییە‌، كە‌ریش نمونەی قوربانیدان و زە‌حمە‌تكێشە.خۆ ئە‌گە‌ر سە‌گ پیس و شە‌رانییە، ئە‌وا لە سروشتدا بۆ خۆی ئەو خەسڵەتەی نییە، بە‌ڵكو مرۆڤ وا پە‌روە‌ردە‌ی دە‌كات، بەتایبەتی لە ‌ووڵاتە‌ دواكە‌وتووە‌كان، چێژی لێوە‌ردە‌گرن، وە‌ك شە‌ڕی كۆنی كۆیلە‌كان بۆ دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ یونانیە‌كان، گە‌رنا بۆ لە‌ ئە‌وروپا سە‌گ نمونە‌ی میهرە‌بانیی سەیردەکرێت و وە‌ك ئە‌ندامێكی خێزانیش لە‌ ماڵان دادەنرێت، وەکو خۆیان دە‌ژین و پاك دە‌كرێنە‌وە‌، روژێك نە‌گوترا لە‌ رێگای سە‌گە‌وە‌ ئە‌و نە‌خۆشییە‌ بڵاودە‌بێتە‌وە‌؟  بۆیە‌ تو بڵێی ئە‌وروپیە‌كان ئاستی رۆشنیری تە‌ندروستیان ئە‌وە‌ندە‌ لاوازبێت، ئەگە‌ر سە‌گ پیس و بە ئافات بێت بهێڵن لە‌ نێو ماڵان لەگەڵ خۆیان دایبنێن و بیژییننن؟ ئاخر مروڤیش وەکو سەگ لە ‌رۆژهەڵاتی ناوە‌ڕاست و ئە‌فریقا ئەگەر خواردنی نەدرێتێ و بە‌گڵاو سە‌یر بكرێت، دڵنیام‌ لە ‌سە‌گ پیستر دە‌ردە‌چێت.
هە‌ندێک سیما و خەسڵەتی جوانی سە‌گ
سە‌گ هە‌رگێز ناپاكی لە‌گە‌ڵ خاوە‌نە‌كە‌ی ناكات، ئە‌گە‌ر تە‌نیا خواردنێكی پێبدە‌ی و ئازاری نە‌دە‌ی، هە‌رگیز خاوەنەکی بە‌جێ ناهێڵێت و لە‌هە‌موو خۆشی وناخۆشیە‌كدا لە‌گە‌ڵی دە‌بێت ئیتر ئەو کەسە دە‌وڵە‌مە‌ندبێت یان هە‌ژار، لەناو ماڵدا بژی، یان لە‌ شە‌قام.نە‌خۆش بیت یان لە‌شی تە‌ندروست بێت، كە‌ ئە‌مە‌ش پێچە‌وانە‌ی مروڤە‌، چونكە‌ زۆرمروڤ هەن، لە‌كاتی ناخۆشیی و تە‌نگانەدا نزیكترین كە‌سی خۆی جێدهێڵێت، بەڵام ‌سە‌گ هە‌رگیز پشتی خاوەنەکەی بە‌رنادات و بە‌ردە‌وام وە‌ك رۆڵی دایك و باوك حە‌زدە‌كات لە‌چواردە‌وری بێت و ماچی بكات و هاریكاری بكات، هەروەها كاتیك خاوەنەکی توشی ناخۆشی و كێشە‌یە‌ك دە‌بێت، تا ئاستی گیانفیداکاریی قوربانی بۆدە‌دا، هاوكات سە‌گ بە‌پێی خاوە‌نە‌كە‌ی خۆی دە‌گونجێنێ بە‌ نمونە‌ ئە‌و سە‌گانە‌ی خاوە‌نە‌كانیان پیرو بێتاقەت بن، سە‌گێكی خۆی دەگونجێنێت و بێتاقە‌ت و ماندو دیار دە‌بێت، ئەگەر وەکو گە‌نجێک چالاک و بزوێو بێت، ئە‌ویش دڵی گە‌نج و چالاك دەبێت‌، لە هە‌موو ئە‌وانە‌ گرنگتر سە‌گ ناخی خاوەنەکەی دەخوێنێتەوە، وەک ئاوێنە‌یەک دە‌یبینێت، نخی دەبینێت و وەک ئامێری سکان (scann) دەتوانێت زۆر شتی ناو لەشی مرۆڤ بخوێنێتەوە، تە‌نانە‌ت سە‌گ هە‌رگیز ئازاری نادات و پێی ناحە‌پێت، ئە‌گە‌ر بزانێت تو نە‌خوشی، ئیتر ئە‌گە‌ر نە‌خۆشە‌كە‌ مروڤ بێت یان سە‌گێک بێت وەک خۆی، بە‌پێچە‌وانە‌وە‌ بە‌س ماچی دەکات و دە‌یلێسێتە‌وە‌ و دە‌یە‌وێ لێوەی نزیك بێت.پێچە‌وانە‌ی زۆر لە‌ سیستە‌م و كە‌سە‌ خوێننرێژە‌كان، كە ویژدان و هە‌ستیان بۆ بەرامبەر نییە.
كچە‌كە‌م حاڵە‌تیكی هە‌یە‌ بە ‌كوردی پێی دە‌گوترێ گە‌شكە‌ بە‌ لاتینی و سویدیش پێی دەگوترێت ئپپلیپسی (Epilepsy)، ئەم جۆرە نەخۆشییە شێوە‌یە‌كە‌ بەهێمنی و لە ‌نێو خە‌ودا هە‌ناسە‌ و ئۆكسجینی بۆ ناچێت، كاتیك دە‌یگرێ، ‌كە‌متر لە‌یە‌ك دە‌قە‌ ئەگەر دە‌رمانێك هە‌یە‌ پێی نە‌گات، ئە‌وا مالئاوایی لە‌ ژیان دە‌كات، لە‌م بارە‌وە‌ چە‌ندین جار بە‌ێکكە‌وت لە ‌نزیك مە‌رگ گە‌راوە‌تە‌وە‌، یە‌كێک لە‌ چارە‌سە‌ری و فریاکەوتن یان رزگاركردنی گوتیان جۆرە‌ سە‌گێك هە‌یە‌ پێی دە‌گوترێ لابرادور (Labrador) ئە‌گە‌ر راهێنانی پێبكرێت ئە‌وا لە‌ كاتی توشبونی بە‌نە‌خۆشیە‌كە‌ ئاگادارت دە‌كاتە‌وە، تە‌نانە‌ت بە‌چە‌ند دە‌قە‌یە‌ك بە‌رلە‌ تووشبونی پێدەزانێت، هە‌رچە‌ندە‌ هە‌موو جۆرە‌ سە‌گێك ئە‌وهە‌ستە‌یان هە‌یە‌ بە‌ڵام سە‌گی لابرادور لەم بوارەدا زیرە‌كترین جۆرن، هەروەها لابرادور، زۆر سوسیال وکۆمەڵایەتیین و میهرە‌بانن

وەک وتم ئە‌وجورە‌ سە‌گە‌ ئە‌گە‌ر كە‌مێك راهێنانی پێكرێت ئە‌وا ئەو نەخۆشە لە‌مردنی حە‌تمی رزگار دە‌كات، تە‌نانە‌ت لە ‌ووڵاتی سوید چە‌ندین قوتابخانە‌ هە‌یە‌، كە‌ لە‌ بچوكییە‌وە‌ لە‌ماوە‌ی نۆ مانگدا پە‌روە‌ردە‌ی دە‌كە‌ن، بە ‌پێی نە‌خۆشی مرۆڤە‌كە‌ بە‌تایبە‌تی نەخۆشی گە‌شكە‌ و نەخۆشی شە‌كرە‌ كە‌ بە‌ڕادە‌یە‌ك بۆنە‌خۆشی شە‌كرە‌، ئەگەر سە‌گی لابرادور راهێنانی پێبكرێت خۆی دە‌رزی ئە‌نسولین لێ دە‌دا و دە‌رمانەکەش دەهێنێت.
هەروەها بەهۆی زیرە‌كیی زیاتر لە ‌سە‌گە‌كانی تر، بۆیە‌ بۆ خزمە‌تگوزاری پیر، مروڤی كوێڕ، تەنانەت ‌پۆلیسیش بۆ دۆزینە‌وە‌ی چە‌ك، هێرۆیین ومینی چێنراو بە‌كاری دەهێنن، ئینجا لێرەدا وەرە بە‌رواردی سەگ و هە‌ردوو بنە‌ماڵە و بەرپرسانی ئە‌و دوو حیزب و بنە‌ماڵە‌یە‌ بكە، بزانن کامیان‌ ج سودێكیان بۆئە‌ومیللە‌تە‌ هە‌بووە‌، یان ئەم کۆیلانە چی لەو سەگانە نزیک دەکاتەوە، تا خۆیان دەکەن بە سەغی بەر قاپی بنەماڵەی سەرکردەکان؟ بە‌پێچە‌وانە‌وە‌ هە‌رچی كاری قێزە‌وە‌ن و ناپاكییە‌ هێناویانە‌تە‌ نێو كۆمە‌ڵگا ئەمانە قوتابخانە‌ن بۆ پە‌روە‌ردە‌كردنی خە‌ڵك بۆ چە‌تە‌یی و ناپاكیی و تاوان وسپڵە‌یی، بە‌ڵام كێ تاوانی لە‌ سە‌گێك و كە‌رێك بینیوە‌؟ بە‌پێچە‌وانە‌وە‌ تە‌نانە‌ت لە‌ كۆمە‌ڵگای كوردیشدا خەڵکی کاری بە سە‌گ و كە‌ر بووە و ئەو ئاژەڵانە خزمەتیان کردوون وەکو خزمە‌تی یە‌كجار زۆریان كردووە‌ لە ‌بۆ كشتوكاڵیی و گواستنە‌وە‌ و پاسە‌وانی مە‌ڕ و ماڵات و بە‌ئاگاهێنانی لە‌كاتی كیشە‌دا....بە‌ڵام سروشتی كۆمە‌ڵگای دواكە‌وتوو ئە‌وە‌یە‌، كە ‌بە‌داخە‌وە‌ چیژ لە‌شە‌ڕە‌ سە‌گ وەردەگرن و بە‌كاری دینینن لە‌كاتیكدا ئە‌وە‌ لە‌ سروشت و مینتالیتێتی سە‌گدا نییە، بە‌ڵكو مرۆڤە‌كان وا پە‌روە‌ردە‌ی دە‌كە‌ن، لە‌م ئە‌ورو پایە‌ بە‌دە‌گمە‌ن روو دەدات سە‌گێك ئازاری مروڤ بدات، یان مرۆڤەکە ئازاری بدات!

هە‌ندێک زانیاری و نمونە‌ی جوان

1- لە‌م لینكە‌ی خوارەوە، كە ‌بە‌زمانی سویدیە‌، سە‌گێكی لابرادورە لە ناو مالێكی سویدی، كچە‌ بچوكە‌كە‌یان ٨ كم لە‌قوتابخانەەوە ماڵیان دوورە‌، ‌كچە‌كە‌ لە ‌قوتابخانە دەبێت، شە‌كرە‌کەی بە‌رزدە‌بێتە‌وە‌، لە ماڵەوە سە‌گە‌كە و‌ لە‌و دووریە‌ هەستی پێدەکات و دە‌ست بە‌نارە‌حە‌تی دە‌كات، ئیتر دایكە‌كە‌ تە‌لە‌فون بۆ هەواڵی تە‌ندروستی كچە‌كە‌ی دە‌كات، تا سەیری بکەن، ئایا ‌شە‌كرە‌ی نۆرماڵە یان نا، سە‌یری بكە‌ن؟ هەست دە‌كە‌ن نورماڵە‌، بەڵام دوای نیوكاتژمێر دووبارە‌ سە‌گە‌كە‌ دە‌ست بە ‌گە‌زە‌لێدان بە‌دایكە‌كە‌ دە‌كات، بۆیە‌ دایكە‌كە‌ دە‌ڵێت سە‌گە‌كە‌م ناوە‌ستی ئە‌وانیش سە‌یری مناڵە‌كە‌ دە‌كە‌نەوە، كە‌ شە‌كرە‌کەی لە‌ ١٢٢ هاتۆتە‌ سە‌ر ٨١، خۆ ئە‌گە‌ر سە‌گە‌كە‌ لەو دوورییەوە بە‌ئاگای نەهینابوونایە، ئە‌وا مناڵە‌كە مردنێكی حە‌تمی توش دە‌بوو.

2- لە ‌یابان سە‌گێك، كە ‌خاوە‌نە‌كە‌ی دە‌مرێت، ئیتر بەهۆی ئە‌وە‌ی روژانە‌ لە‌گە‌ڵی دە‌چوو تا سواربوونی شە‌مە‌ندە‌فە‌ر، بۆیە‌ ٩ ساڵ دوای مردنی روژانە‌ لە ‌نزیك شە‌مە‌ندە‌فە‌ر چاوە‌ڕوانی دە‌كات، تا روژێک خۆشی دە‌مرێت بۆیە‌ ئیدارە‌ی شارە‌كە‌ هە‌م پە‌یكە‌ریكی بۆ دروستدە‌كە‌ن هە‌م سە‌گە‌كە‌ش مومیا دە‌كە‌ن، ئەو رووداوە کراوە بە فلیم، لە خوارەوە تەواویی فلیمەکە ببینە


3- سە‌گیك بە‌ناوی رە‌د دوگ لە ‌ئوسترالیا خاوەنە‌كە‌ی وون دە‌بێت، ئە‌ویش بە ‌پاپور و چە‌ندین ووڵات لە‌ دوای دە‌گەڕێت، تە‌نانە‌ت دە‌چێتە‌ یابان، دوایی دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ ئوسترالیا و خاوە‌نە‌كە‌ی دە‌دۆزیتە‌وە، بۆیە‌ كە‌ سەگەکە دە‌مرێت پە‌یكە‌رێكی بۆدروست دە‌كە‌ن   لە خوارەوە کورتەیەکی فلیمەکە ببینە:

یان تەواوی فلیمەکە ببینە:
4- لە ‌سوید چە‌ندین شوێن هە‌یە‌، سە‌گی لێپە‌روە‌ردە ‌دە‌كە‌ن بۆرا‌ینان، بە‌نمونە‌ بۆ نەخۆشی شە‌كرە‌ و حاڵە‌تی ئیپلپستی كە‌ بە‌ر لە ‌توشبوون، یان لە ‌كاتی تووشبون نەخۆشەکە ئاگادار بكاتە‌وە‌.
5-  راپۆرتیكی نووسین لە‌سە‌ر جوری سە‌گی لابرادورو سیماو رە‌فتارە‌كانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە