دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستان لە ٢٠٢٠دا


سۆران ئیبراھیم ١٦ ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی کەرکوک دەکات بە ھەوێنی فیلمە نوێیەکەی

Saturday, 08.04.2018, 18:50

1382 بینراوە


ھونەرمەند و دەرھێنەری بە توانا (سۆران ئیبراھیم) دوای ئەزموونێکی بەرچاو لە بەرھەم ھێنانی فیلم و بە دەستھێنانی خەڵاتی جۆراوجۆر لە نێو فیستیڤاڵە ھونەرییەکانی فیلمدا، ئێستا سەرگەرمی دروست کردنی فیلمە نوێیەکەیەتی، کە ناوی ناوە (ھەوا فرۆش)، ئەو بەرھەمە لە سیناریۆی و دەرھێنانی ھونەرمەند خۆیەتی و دەقی سیناریۆکەش باس لە ڕووداوێکی مێژووی دەکات، کە جارێکی تر کورد لە زێدی خۆی ئاوارە بۆوە، بەھۆی خیانەتی نیشتمان و فرۆشتنی کەرکووک.
(سۆران ئیبراھیم) لەم بارەیەوە ڕایدەگەیەنێت، دوای تێپەربوونی نزیکەی ١ساڵ بەسەر ڕووداوە نەخوازراوەکەی ١٦ ئۆکتۆبەر، کە بەو ھۆیەوە دڵی کوردستان زامدار کرا، بڕیارمدا وەک ھونەرمەندێک لەگەڵ ستافێکی پڕۆفیشناڵ لە ناوەوە و پارچەکانی دیکەی کوردستان دا، ئەم داگیر کردنەی کەرکوک بکەین بە ھەوێنی فیلمێکی نوێ و لە داھاتووێکی نزیکیشدا دەست بکەم بە وێنەگرتنی ئەو بەرھەمە ھونەرییە، کە ھیچ دیالۆگێکی تێدا بەدی ناکرێت، بەڵکو کارەکتەرەکانی کەسانێکی ناسراو دەبن، بڕیاریشە یەکەم نیشاندانی ١٦ئۆکتۆبەر بێت و دوای ئەوە لە فێستیڤاڵە نێودەڵەوڵەتیەکانی دەرەوە نیشان بدرێ.




(دەنگدراوە: 1)