سەیرانکردن بە پێشمەرگەی دێرین

Wednesday, 08/08/2018, 0:20

6565 بینراوە


هەرساڵێک جارێک کۆمەڵەی بەناو پێشمەرگە دێرینەکان سەیرانێک ڕێکدەخات بۆگوندی زێوێی پیرەمەگروون وەک مێگەڵ کۆمەڵێک پێشمەرگە کەهەندێکیان ناچارن بچن تەنها بۆئەوەی مووچەی خانەنشینیان نەبڕن لەگەڵ بڕێکی زۆرینەی پێشمەرگەی بەناودێرینی مل چەماوە بۆقوبادوهێرۆو شانازدەباتە ئەوگوندە دوای ئەوەی قاپێک برنج و چەندکوتە گۆشتێکیان دەرخوارد دەدەن بڕی ١٠٠ دۆلاریش دەخەنە باخەڵی پیسیان وەک خەرجی بەنزین دواترهەریەکەیان تاساڵێکی ترلەخەویشدا چاوی بەسەیران ناکەوێتەوە.
پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی هەمووسالێک ئەم پێشمەرگە دێرینە خەڵەفاوانە دەبەنە گوندی زێوێی پیرەمەگروون؟
- ئەی بۆنایان بەن بۆگوندی حەمک و ژاڵەی خوێڵین ئەوگوندەی مامەڕیشە مەزنترین داساتانی دژی بەعس و قالەفەرەجی تیایدا تۆمارکرد ؟
- ئەی بۆ بۆسەیران ئەوپێشمەرگە دێرینانە نابەنە گوندی تەنگیسەر کەشەهید ئارامی سەرکردەی ڕەنجدەرانی تیادا شەهیدکرا؟ 
- خێرە بۆئەوپێشمەرگانە نابەنە گوندی سێکانیان ئەوگوندەی جەمالی عەلی باپیرو کاروان چاڵاخی و سمایل گەورەدێی تیادا بەپیلانی مەلابەختیار شەهیدکران؟
- ئەی بۆچی ئەوسەیرانە نابەنە دەشتی هەولێر یاخودگوندی گردعازەبان یاخوود زێی قەندیل کەپارتی حەسەن کوێستانی وهاوڕێکانی بەزیندووی شەهیدکرد؟
- ئەی بۆسەیرانەکە نابەنە گوندی بێڕەشکەو شاتوانی شەهید ئەحمەد شاتوانی؟
چونکە سەیرانگەی زێوێی پیرەمەگروون لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە دراوە بەسەرەک جاشێکی سەردەمی بەعس تاخێرو قازانجەکەی بۆمەکتەبی دارایی یەکێتی بێت.
سەیرەکە لەوەدایە ئێمەی پێشمەرگەی دێرینی ئەوەی ناوی لێنراوە خەباتی شاخ کاتێک لەدیویی قزلەرەو بەشاخی پیرەمەگروندا ذەچووین بۆگوندی زێوێ هێندەماندوو دەبووین کەدەگەیشتینە سەری لوتکەی پیرەمەگروون نەک هەرتف بەڵکوسەدان جنێوی ناشرینمان بەچیای پیرەمەگروون دەدا کەچی ئەوان سەیرانی لێدەکەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە