لە کارگەیەک تیۆری زیدە باییەکەی مارکسم سەلماند

Thursday, 09/08/2018, 18:59

9387 بینراوە


(سیستەمی سەرمایەداری و مافی کرێکار)
ناوەڕۆک
• کارگەی ریتال ڤیرک
• بارودۆخی ئابوریی کرێکارەکان
• کریی کاری کرێکار
• جیاوازی نیوان کۆیلە و کرێکار
• کرێکار لە دوو لایەنەوە سەربەستە 
• شمەک (البضاعة) 
• مەرجە گرنگەکانی بەرهەمهینانی شمەکی سادە
• بەراوردی نیوان هەردوو بەرهەمی شمەکی سادە و بەرهەمی شمەکی سەرمایەداریی
کارگەی ریتال ڤیرک
لەو سالانەی خویندکاری زانکۆ بووم لە بەشی زانستە سیاسیەکان لە ئەلمانیا، لە پشووی هاوینان لە کارگەکان کارم دەکرد.ئەم بابەتەشم ئەو کات نوسیوە.لە هاوینی 1987 لە کارگەیەکی دروستکردنی قاسەو دۆلابی پارە کارم دەکرد بە ناوی ریتال ڤیرک، پەنجا کم دوور بوو لە شاری زانکۆکەمەوە، ماربورگ.کارگەی خیزانیکی بچووک بوو.پیش 27 سال بەر لەو میژوە تەنها 26 کرێکار کاری تیدا کردوە.بەڵام لەو سالەدا کارگەکە بە شیوەیەک گەورە ببوو کە 3 شەفت کاری تیدا دەکرا بە ریژەی 1200 کرێکار کە 30%ی کرێکارەکان ئافرەت بوون.دوای گەڕانەوەم بۆ هەمان کارگە دوای سی سال ژمارەی کرێکارەکان بەهۆی ئوتۆماتیزە کردن و پیشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە ببووە هۆی دەرکردنی ژمارەیەک لە کرێکارەکان.
 
بارودۆخی ئابوریی کرێکارەکان
هەموو ئەو کرێکارانەی لەو کارگەیە لەو 27 سالەدا کاریان دەکرد هەر بە هەژاری مابونەوە لە دەستەوە بۆ دەم ئەژیان.مووچەی کرێکارە ئافرەتەکانیش هەروەک هەمیشە کەمتر بوو لە هی پیاوەکان، دیارەدەیەک کە دەبیتە هۆی ململانی و ناکۆکی نیوان کرێکارە پیاو و ژنەکان.بەشیکی موچەی کرێکار دەڕوات بۆ باج بە حکومەت، ئەوانەی ئەندامی کلیسا بوون بریکی مانگانەشی بۆ ئەوی دەڕوات.بۆ کرینی شتومەکی ڕۆژانەی ژیانییش بریکی تری کەم باج دیتە سەری.بەشیکی بۆ کریی خانوو کە زۆربەی جار خاوەن کارگەکان هەروەک ئەوەی ریتال ڤیرگ شوقەی خۆیان دروست دەکەن و بە کرێکارەکانی دەدەنەوە بە کری.بەواتا ئەوەی بە دەستی ڕاست وەری دەگریت لە دەستی چەپەوە دەگەریتەوە بۆ شوینی تر.لەگەل هەموو ئەوەشدا کرێکار هەمیشە ترسی ئەوەی هەیە کارەکەی لە دەست بدات و بی کار بیت کە لە کۆمەلگای سەرمایەداریدا لە پلەی کۆمەلایەتی مرۆڤەکان کەم دەکاتەوە.کەواتە کرێکار لە سەرمایەدار دەترسیت چونکە ئەو خاوەن سەرمایەکەیە کە کردویەتیە خاوەن چەک و دەسەلات و خاوەن ئامرازی بەرهەمهینان و شمشیریک بۆ سەر ملی کرێکار.بەڵام کرێکارەکان جگە لە دەستدانی شوینی کارەکەیان هیچی تریان نیە لەدەستی بدەن.
خالی جەوهەریی دەولەمەند بوونی خاوەن کارگەکان لەسەر حیسابی کاری کرێکارەکانە کە بە هیزو بازووی خۆیان بەدەستی دەهینن.سەرمایەدار برسیی کاری زیادەی کرێکارە و برسیی کۆکردنەوەی سەرمایەیە.
بەشیکی کرێکارەکان ئەندامی سەندیکای کرێکاران بوون و خەباتیان بۆ کەمکردنەوەی کاتی کارو زیاد کردنی کریی کارەکانیان دەکرد لە 40 کاتژمیرەوە بۆ 35 کاتژمیر، بەڵام بە هەمان موچەی 40 کاتژمیرەکە.ئەو بەشەی من کارم تیدا دەکرد 200 کرێکار بوو.بڕوانە خشتەی خوارەوە:
ژمارەی کرێکار 200
کاتژمیری کاری ڕۆژانە 8
سەرجەم کاژیرەکانی کار 160 هەزار
کریی کار بەمارکی ئەلمانی بۆ 1 کاتژمیر 10 
کۆی پارەی پێدراو ملیۆنیک و 600 هەزار
ڕۆژانە 600 قاسە و دۆلابی پارە بەرهەم دەهینراو دەگوازرانەوە.خاوەن کارگەکە لەو میژووی سالانەدا ببووە خاوەنی 13 کارگەی تر بەواتا بەشیکی گەورەی قازانجەکەی لەسەر حیسابی هیزی کاری کرێکارەکان بووە.لەو ماوەیەدا قازانجی کارگەکە بە جۆریک بووە کە ببیتە ئەو خاوەن 13 کارگەیەی تر کە وەک زۆریکی تر خرابوونە ولاتە هەژارەکان، ئەویش لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوە:
دەستی کاری هەرزان، کەرەسەی خاوی هەرزان، گواستنەوەو هاتۆچۆی هەرزان، باجی کەم، نەبوونی بیمەی تەندروستی و بیکاری بۆ کرێکارەکان، بەواتا زۆرترین قازانج بەم ریگای ڕوتاندنانەوەیە.
بیگومان لیرەدا تێچووی هەر قاسەیەکی پارە زۆر لەوە کەمترە کە لە ئەوروپا بەرهەمی بهینیت هەربۆیە زۆربەی سەمایەدارە گەورەکان ڕوو دەکەنە ئەو جۆرە ولاتانە بۆ وەبەرهینان (ئیستسمار) و لە ولاتە گرانبەهاکان بە نرخیکی زۆتر دەفرۆشرینەوە.بۆنمونە ئەگەر من لە ئەلمانیا جوتیک پیلاو بکرم بە 80 دۆلارو لەسەری نوسراوە لە لەئەلمانیا بەرهەم هینراوە بەڵام لە ڕاستیدا لە ولاتیکی نامی دروستکراوە بەو مەرجانەی سەرەوەو لەوانەیە تەنیا 20 دۆلاری کولفەی بوبێت بە باجیشەوە.

کریی کاری کرێکار
کرێکار بە ڕەزامەندی خۆی هیزی کارەکەی نافرۆشیت بە سەرمایەدار بەلکو ناچارییەو کار دەکات بۆ ئەوەی بژی.کار کردنی تەنها ئامرازیکە بۆ مانەوەی لەسەر ژیان و قوربانیی ئەو شیوە ژیانەیەتی.بەرهەمی کارەکەی نەبۆتە ئامانجی کرێکارەکە.ئەوەی کرێکارەکە بۆ خۆی بەرهەمی دینیت قاسەی پارەکە نیە وە نە ئەو کۆشکەیە کە ئەم بۆ ئەوی دی دروستی دەکات.ئەوەی کە ئەم بۆ خۆی بەرهەمی دینیت تەنها کریی کارە.بۆ ئەو ماوەیە هیزی کارەکەی فرۆشتوە بۆ بریک پارە هەروەک ئەو شمەکەی کە بە پارە دەفرۆشریت، سەرمایەدارەکە دەیکڕی و بەکاری دەهینیت بۆ ئەو ماوەیە.چیتر کرێکارەکە هیچ پەیوەندیەکی تری نیە بەو کارگەیەوە، بە بەرهەمەکانیەوە یان بە سەرمایەکەیەوە.بۆی نیە پرسیار بکات بۆچی خاوەن کارگەکە وەک ئەوان کار ناکات و تەنیا بۆتە بەرخۆر.بۆچی سەرمایەدارەکە دەولەمەند بووەو ئەمیش هەر بە هەژاری ماوەتەوە؟ بۆچی ئەم بە گران دەتوانیت مندالەکانی بنیریتە زانکۆو خویندنی بەرز، ئەم دوو جۆرە سیستەمە چینایەتیە جیاوازە لە پیناوی چیدا؟ ئایا سەرمایەدار چەندی پیویستە بۆ ژیان؟ ئایا کرێکارو ڕەنجدەر نیە کە زۆینەی کۆمەلگایان پیکهیناوەو دەڕوتیندرینەوە.کی قوربانیەو کی لەسەر ڕەنجی کاری ئەوی دی خۆشگوزەرانە؟ بەبی، هیزو ڕەنجی کرێکارو زەحمەتکیش چ سەرمایەداریک دەتوانیت بەرهەم بهینیت و سەرمایەکەی کەڵەکە بکات؟ 

جیاوازی نیوان کۆیلەو کری (کار)
کۆیلە
کۆیلە هیزی کارەکەی نافرۆشیت بە خاوەنەکەی، هەروەک گاجوتیک بەرهەمی کارەکەی نافرۆشیت بە جوتیارەکە چونکە بۆتە مولکی جوتیارەکە، کۆیلەکە بە خۆی و هیزی کارەکەیەوە بۆ هەمیشەو بە تەواوی فرۆشراوە بە خاوەنەکەی و کراوەتە مولکی (خاوەن کۆیلەکە).کۆیلە شمەکیکە لە دەستی خاوەنیکەوە دەچیتە دەستی ئەویتر.کۆیلەکە خۆی بۆتە شمەک و هیزی کارەکەی شمەکی خۆی نیە.کەواتە کۆیلایەتی یەکسانە یان بریتیە لە حوکم کردنی موتلەقی مرۆڤیک بەسەر مرۆڤیکی ترداو وەک مولکیکی شەخسیی خۆی لیی دەڕوانیت و مامەلەی کرین و فرۆشتنی پیوە دەکات، ئەوەی کراوەتە کۆیلە وەک شتومەکیک لیی دەڕوانریت.
کرێکار 
پرۆلیتاریا "کرێکاری سەربەست" بە پیچەوانەوە دەبیت ڕۆژانەو بە کاتژمیر خۆی بفرۆشیت.8 ــ 12 خاوەنکاتژمیری ژیانی هەموو ڕۆژیکی خۆی مەزات دەکات بە خاوەن ئامرازی بەرهەمهینەرو خاوەن کەرەسە خاوەکە بەواتا بەسەرمایەدارەکە.فرۆشتنی بەو کەسەی پارە زیاتر دەدات.لە کاری کریدا سەرجەم کارەکە وەک کاری دەفع کراو دەردەکەوی.لەو کارگەیە بۆ هەشت کاتژمیر کار 80 مارکمان وەردەگرت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی دەدرا نرخی هەشت کاتژمیری کارەکەمان نەبوو.کرێکار بە پیچەوانەی کۆیلە "مرۆڤیکی سەربەستە" کە دەتوانیت خاوەنی کەلوپەل و سامانی (پارەی خڕکراوەی) خۆی بیت و وەک ئەندامیکی کۆمەلگا لیی دەڕوانریت.

 کرێکار لە سی لایەنەوە سەربەستە :
• سەربەستە لەوەی دەتوانیت ببیتە خاوەن ئامرازی بەرهەمهینان و زەوی و زارو سەبەستیشە لەوەی لە ڕووی یاساییەوە مولکی سەرمایەدار نیە.
• سەربەستە لە جیهیشتن و گۆرینی شوینی کارەکەی لە کارگەیەکەوە بۆ یەکیکی تر، ئەم یان ئەو کارگەیەی تر هیچ لە ڕوتاندنەوەو چەوساندنەوەی کرێکارەکە ناگۆڕی.
• کرێکارەکە دەتوانیت ئەو سەرمایەدارە جیبهیلیت کە خۆی پیداوە بە کری ئەوەندەی کە دەیەوی.
سەرمایەدار ئەوەندە کرێکارەکە بەکار دەهینیت کە خیری لی ببینیت و بەکەلک بیت.لەگەل پیر بوون یان نەخۆش کەوتنی کرێکار، دۆزینەوەی کاری نوی قورستر دەبیت و نەبوونی گەرەنتی شوینی کار بۆ کرێکارە بیکارەکە زیاتر دەکات و ڕوبەڕووی چەوساندنەوەی زیاتر دەبیتەوە، ئەوە لە سیستەمی سەرمایەداریدا بەم جۆرەیە.

شمەک (البضاعة) 
پیش هەموو شت شمەک بەرهەمی کاری بە کەلکی مرۆڤە.هەر بەرهەمیکی بەرهەمهینراو کە بۆ مەبەستی ئالوگۆڕ کردن یان فرۆشتن لە بازاڕدا دروست بکریت پیی دەوتری شمەک.وەک ئەو قاسەی پارانەی ئیمە بەرهەممان دەهینا.شمەک دوو جۆر خەسلەتی هەیە: بەهای بەکارهینان بۆ چارەسەر کردنی پیویستیەک لە پیویستیەکانی مرۆڤ وە بەهای ئالوگۆڕ کردن (شتیک کە بگونجیت بۆ ئالوگۆڕ کردن لەگەڵ شتیکی تردا).
بوونی (دابەش کردنی کاری کۆمەلایەتی) : هەر بەرهەمهینەریک هەستیت بە بەهەمهینانی شمەکیکی دیاریکراو.بۆنمونە جوتیاریک دانەویلە بەهەم بینیت.قۆنەرەدروو پیلاو یان جل درو جل و بەرگ.بەڵام بەهۆی ئەوەی هەر یەکەیان شارەزاییان لە بەرهەمهینانی شمەکیکی دیاریکراودا هەیە، ئەو کاتە هەریەکەو بە ناچاری بەرهەمەکەی دەباتە بازاڕ بۆ فرۆشتن و ساغ کردنەوەی تاکو ئەوەی پی بکریت کە پیویستیەتی.
لیرەدا دەبینری کە هەر یەکیک بۆ هەمووان کار دەکات و هەموانیش لە پیناوی یەکتردا.کەواتە شمەک وەک شتیکی ئامادەکراوی ئالۆگۆڕ کردن بەرهەم نەهینرا بۆ سەد کردنی پیویستی تەنیا بەرهەمهینەرەکە خۆی بەڵکو بۆ سەد کردنی پیویستیی کۆمەل، بەواتایەکی تر بەهایەکی بەکارهینانی کۆمەلایەتی هەیە.
لیرەدا پیویستە جیاوازی بکریت لە نیوان بەرهەمی شمەکی سادەو بەرهەمی شمەکی سەرمایەدارو هەروەها ئەوەی کارل مارکس لە سیستەمی سۆسیالیزمدا باسی دەکات.
میژوو سیستەمی ناسیوە کە شتومەک تییدا بەهەرم دەهینرا نە بۆ سەد کردنی پیویستی بەهەمهینەرەکە خۆی بەلکو بۆ پیویستی کەسی تر.جوتیار دانەویلەی بەرهەم دەهینا بۆ سەد کردنی پیویستی دەرەبەگ و دەوربەرەکەی نەک لە پیناوی پیویستی خۆیدا.بەواتا ئەم جۆرە بەرهەمانە شمەک نەبوون و پییان ناوتریت شمەک.بەرهەمەکە ئەو کاتە دەبیتە شمەک ئەگەر بە ریگای گۆرینەوە (ئالوگۆڕ) کردن بگاتە دەست بەرخۆر (مستهلک) وەک ئەو قاسەی پارانەی ئیمە بەرهەممان دەهینا لە کارگەکە بۆ مەبەستی قازانج و فرۆشتنی لە بازاڕدا.
بەرهەمی شمەک هەزاران سالە هەیە، جگە لە کۆمەڵگای سەرەتایی گەرنا بەرهەمی شمەک لە سەرجەم کۆمەلگاکانی کۆیلەو دەرەبەگایەتی و سەرمایەداریدا هەبووە تەنانەت لە کۆمەلگای سۆسیالیزمیشدا.بەڵام خەسلەتەکانی بەرهەمی شمەک لە هەموو سیستەمەکاندا هاوشیوە نیە.بە بۆچوونی ئابوریە سیاسیەکەی مارکس هەروەک لە کۆمەلگای سەرەتاییدا دەبیت لە قۆناغە بەرزەکانی کۆمەلگای سۆسیالیزمیشدا بەرهەمی شمەک نەمینیت.بەواتا بەرهەمهینانی شمەک بەم شیوەیە هەمیشەیی (ئەزەلی) نیە وەک ئەوەی شارەزا ئابوریە بۆرجوازیەکان دەیلین.ئەم جۆرە بەرهەمهینانە دەبیت بۆ مەبەستی سەد کردنی پیویستیەکانی مرۆڤ و کۆمەل بیت نەک بۆ دەوڵەمەند بوون و کەڵەکە کردنی سەرمایە بی لەسەر ڕوتاندنەوەی کاری کرێکارو زەحمەتکیش.ئەو کات گەڕان بە شوین بازاڕداو پیشبڕکی کردنی یەکترو لەم پیناوەشدا خوڵقاندنی قەیران و ناکۆکی و جەنگ، جەنگ لە پیناو بازاڕو چاوچنۆکیدا.چین و سیستەمی سەرمایەداریی پیچەوانەی چینی کرێکاران خۆیان لەسەر ئاستی جیهان ئۆرگانیزە کردوەو خاوەن دامودەزگای سیاسی و ئیداری و ئابورین.هاوکات دەوڵەتە سەرمایەدارەکان شەڕو جەنگی یەکتریش دەکەن لەپیناوی بازاڕو دەست گرتن بەسەر بازارو کەرەسەی خاودا، هەردوو جەنگە جیهانیەکە نمونەیەکی بەرچاوە.
مەرجە گرنگەکانی بەرهەمهینانی شمەکی سادە
1) دابەشکردنی کار لە نیوان بەرهەمینەرەکاندا.
2) بوونی خاوەندیتی (فەردیی) بچووکی ئامرازی بەرهەمەهینان.
3) نەبوونی بەکارهینانی کاری مرۆڤی تر، چونکە بە رهەمهینانی شمەکەکان وەستاوون لەسەر کاری فەردیی بەرهەمهینەرەکەو کاری خیزانەکەی.
لەگەل کۆتایی کۆمەلگای سەرەتایی شمەکی سادە پەیدا بوو، و بەهۆی دەرکەوتنی دابەشبوونی کاری کۆمەلایەتی بۆ کار دەرکەوتنی خاوەنداریتی تایبەت (الملکیە الخاێە) و جیابوونەوەی بەرهەمهینەرەکان لە یەکتر هاتە کایەوە.بەرهەمی شمەکی سادە لە قۆناغەکانی کۆمەلگای کۆیلەو دەرەبەگایەتیدا بە شیوەی بەرهەمی جوتیاری بچووک و ێەنعاتچی بچکۆلە بوو.ئەم جۆری بەرهەمهینانە شیوەی زال و بلاوبۆوە نەبوو لە ئابوریدا چونکە شیوەی زال و بلاوبۆوە ئابوری سروشتی بوو (الاقتێاد التبیعی).ئەو بەرهەمەی کە بۆ مەبەستی بەکار هینانی ڕاستەوخۆی کەسیی بەکار دەهینریت نەک بۆ ئامانجی ئالوگۆڕ کردن و فرۆشتن.
بەرهەمی شمەکی سادە لە سیستەمی سەرمایەداریشدا دەمینیتەوە چونکە لە پال بوونی هەردوو چینە سەرەکیەکەی ئەم سیستەمە کە بریتیە لە چینی کرێکار و چینی بۆرژوازی، کۆمەلیک لە ێەنعاتچی بچووک و بەرهەمهینەری بچکۆلەش هەن، کۆمەلگایەکی سەرمایەداری موتلەق نەبووە و نابیت.
بەرهەمی شمەکی سەرمایەداریی بلندترین شیوەیە لە شیوەکانی بەرهەمی شمەک.ئەم بەرهەمهینانە کە بۆ مەبەستی ئالوگۆڕ کردن و فرۆشتن و قازانجە لە بازاڕدا شیوەیەکی بلاو و وزالە لە بەرهەمی سیستەمی سەرمایەداریدا.پیچەوانەی قۆناغی ئابوری سیستەمی کۆیلایەتی و دەرەبەگیدا.لە سیستەمی سەرمایەداریدا بەرهەمەکانی کار شیوەی شمەک وەردەگریت بۆ مەبەستی فرۆشتن.بەواتا 
• هیزی کارەکە لیرەدا دەبیتە شمەک چونکە کرێکارەکە هیچ بەشداربوونیکی نیە لە ئامرازی بەرهەمهینان و ناچار دەبیت بۆ ئەوەی نەمریت لە برسا هیزی کارەکەی بفرۆشیت.
• بەرهەمی کار، کە کرێکارەکە بەرهەم هینەریەتی دەبیتە هی کەسیکی تر و هیچی بەر کرێکارەکە ناکەوی.
بەراوردی نیوان هەردوو بەرهەمی شمەکی سادەو بەرهەمی شمەکی سەرمایەداریی
بەرهەمی شمەکی سادە
• دابەشبوونی کاری کۆمەلایەتی.
• خاوەنداریتی ئامرازەکانی بەرهەمهینان.
• بەهەمهینانی شمەک.
• بەرهەمی کارەکە ڕاستەوخۆ بۆ بەرهەمهینەرەکە دەبیت.
• هیزی کار نابیتە شمەک.
• شیوازی زال و باو نیە لە ئابوریدا.
بەرهەمی شمەکی سەرمایەداریی
• دابەشبوونی کاری کۆمەلایەتی.
• خاوەنداریتی ئامرازەکانی بەرهەمهینان.
• بەهەمهینانی شمەک.
• بەرهەمی کارەکە دەبیتە هی سەرمایەدارەکە.
• هیزی کار دەبیتە شمەک.
• شیوازی زال و بەربلاوە لە ئابوریدا.
شیکردنەوەی بەرهەمی شمەک مەرجیکی بنەڕەتیە بۆ تیگەیشتن لە سیستەمی سەرمایەداری.ئەوەش بۆ ئەوەیە :
1) چونکە سەرمایەدار لە بەرهەمی شمەکی سادەوە لە باوەشی سیستەمی دەرەبەگایەتیەوە گەشەی کرد.
2) چونکە بەرهەمی شمەک خەسلەتیکی گشتیە بۆ بەرهەمهینانی سەرمایەداری.
3) چونکە گۆرینەوەی شمەک لە سیستەمی سەرمایەداریدا سیفەتیکی سەرمایەدارییە.
شمەک بریتیە لە سادەترین شانەی ئابوری کۆمەلگای بۆرجوازی و لە شمەکدا بە شیوەیەکی دیار هەموو ناکۆکیەکانی سیستەمی سەرمایەداری بەدەر دەکەویت، هەربۆیە لیکۆلینەوەی ڕاستەقینەی شمەک پیویستە بۆ مەبەستی گەیشتن بە واقعی سەرمایەدارو یاساکانی.پەیوەندی بەرهەم هینان لە کۆمەلگای سەرمایەداردا ناتوانیت دەربکەویت ئەگەر بە ریگای گۆرینەوەو ئالوگۆڕکردنی شمەک نەبیت.
دواتر لە زانکۆ لە وانەیەکی ئابوری سیاسی ئەم تیزەیەم بۆ خویندکارەگان بە ژمارەو داتا سەلماندو ستایش کرام؟
لە کۆتایدا لە کارگەکە دەربان کردم چونکە قسەم بۆ کرێکارەکان دەکرد سەبارەت بە مافی خۆیان و شۆڕشی کرێکاران، هەندیک لە کرێکارەکان ئیتر لەبەر هەر هۆیەک بیت گەیاندبویانەوە بە سەرەوە...
ـــــــــــــــــــــــ
تیبینی / 
سەبارەت بە سەرچاوە کاتی خۆی سوودم لە کتیبەکەی کارل مارکس بینیوە (سەرمایە، کتیبی 1) بەڵام لاپەڕەم نەنوسیوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە