داڕمانی بەهای لیرەی تورکی لە دوای داگیرکردنی (عەفرین)ەوە

Saturday, 11/08/2018, 11:23

4644 بینراوە


بەهیچ شێوەیەک کێشەی نێوان ئەمەریکا و تورکیا قەشە "ئەندرۆ برۆنسۆن" نییە، کە لە تورکیا بە تاوانی تیرۆر دەستبەسەرە، گوایا هاوکاری پەکەکە دەکات، بەڵكوو کێشەکە زۆر لەوە قوڵترە، لەوەی کە بە ڕووکەش نمایش دەکرێت.
چاو و هزری ترامپ زیاتر نەوت دەبینێت، هەرچەند پڕۆژەی "نابۆکۆ" نوێ نییە، نابۆکۆ واتا نەک تەنها "باکۆ"ی یایتەختی ئازەربایجان، بەڵکوو کۆکردنەوەی سەراتاپای نەوت و گازی ناوچەکە و لەوێشەوە "ڤێنا" لەوێشيوە دابەشکردنی، کە بناغەکەی لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی پێکردوە، بڕیاریشە کە ساڵی ٢٠٣٠ کۆتایی پێبهێندرێت، پارەیەکی زۆریشی تێدا خەرجکراوە، بە نەوتی بە سەرجەم چاڵە نەوتەکانی کوردستانیشەوە، تورکیا ئەوەی بۆ قووت نەدرا، چونکە ئایندەی کوردستانی تێدا دەبینێتەوە.
کاتێک ئەمەریکا بۆ کاتی ئێستا لەو پڕۆژەیەدا سەرکەووتنی بەدەست نەهێنا، پلان و ئەگەرەکان لە دوای ١١ سێپتامبەری ٢٠١١وە داڕێژراوە  لە ڕووخاندنی پێنج  ووڵاتەوە وەک دەبینرێت دەگٶڕدرێت بۆ ٧ ووڵات، ئەوەش لە گۆنگرە رۆژنامەوانەیەکەی "جەنەڕاڵ ویسلی کلارکدا دەردەکەوێت، کەبە ئاشکرا ویسلی ئەڵێ: بەڕێکەوت "ڕامسفێڵد" لەپەنتاگۆن دێت و پێی ووتم خۆت ئامادە بکە کە بەم زوانە پێنج ووڵات دەڕوخێنن، دوای هەفەتەیەک دیسان ڕامسفێڵدم دیتەوە و پرسیم ئایا دەسەڵاتدارانمان لەسەر بڕیارەکەی خۆیان ماوون؟ ووتی ئەرێ بەڵام بوو بە حەوت ووڵات: 
هۆکارێکی گرنگ ئابڵۆقە ئابورییەکەی سەر ئێران و شکاندنی لەلایەن تورکیاوە و بە هۆی بازرگانی زێڕ ڕەزا زەڕاب، پاشان ددانپیانانی خودی ڕەزا بە کارەکەدا بۆ ئەوەی سزای کەمتری بدرێت، واتا بەڵگە دەست ئەمەریکا کەوت کە ئەو ئابڵۆقە ئابورییەی ئەمریکا سەپاندنی بەسەر ئێراندا، تورکیا بە دزیەوە شکاندی و ڕەزاش پاشدەستگیرکردنی دانی پیادانا:
هۆکاری گرنگی دیکەی هەروەکوو دەیان جار نووسیومە نەک لەبەر خاتری چاوی کاڵ کورد، بەڵکوو بۆ بەرژەوەندی ئابووری ئەمەریکا و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل، کە  دەبێت کوردستانی گەورە دروست بکرێت، تا نەوتی کەرکووک حسکا ناوچە کوردییەکانی دیکە بگەیننە سەر دەریا، تورکیا بە داگیر کردنی عەفرین ئەمەشی پەک خست، تەنانەت هەوڵدان کە جێ پێی ئەمەریکا لەناوچەکە لەق بکرێت.
تەنانەت ڕیفڕاندۆمەکەی مەسعودی مچە، کە من بە ٢ ساڵ پێش ئەنجامدانی هاوارم کردووە، کە رێفڕاندۆم پلانی ئەردۆگانەوە و بۆ شێواندنی بارەکەیە، کوردستانپۆست و ئەرشیفەکەم بەڵگەیە.
لە بیریشمان نەچێت، کە کێشەی نێوان دیموکراتخوازەکانی ئەمریکا لەگەڵ کۆمارییەکان دوو دیدگای جیاوازیان هەیە، هەرچەند لە ڕووی چەوساندنەوەی گەلانی جیهان، چەند دیموکراتەکان دڕەندەن، لەگەڵ کۆماریەکان بەموو جیاوازیان نییە، ئەوەی بیل کلینتۆن و ئۆباما ئەنجامیاندا لە شەڕ و خوێنڕێژی، هیچی کەم نییە لەوەی جۆرج بۆشی کوڕ و باوک تا دەگاتە ترامپ.واتا هێڵی ملاملانێ کە لە کۆشکی سپییەوە دەست پێدەکات، دەگاتە نێوان زۆنی زەرد و سەوزی کوردستان کە دێگەڵە و کۆیەیە، واتە نێوان بنەماڵەی بلەی ئەحە ڕەش و بنەماڵەی مچە بارزانی.
تورکیا هەمیشە دەیەوێت لەسەر هەردوو پەتەکە گەمە بکات و بەرژەوەندی نەژادپەرستی تورکی بپارێزێت، هەروەک دەزانینن کە لە تورکیا وەک لاساییکردنەوەی ئەمەریکا دەسەڵات لەدەست کۆمەڵەیەکی نادیار و شاراوەدایە، ئەردۆغانیش هەمان دەستوور کەهەرگیز ناتوانێت ئەو سنورە ببەزێنێت، کە بۆ سەرۆکی دیاری دەکەن، واتا پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەپەرستی تورک، کێشەدروست کراوەکانی ناوچەکە لەسەردەمی جۆرج بۆشی کوڕدا فتیلەکەی داگیرسا، کەچی بناغەکەی لەلایەن کلینتۆنەوە داڕیژراوە، کاتی ئێستا ستێرنکە بەدەست کۆمارییەکانەوە، واتا ترامپ.
 ترامپیش دەیەوێت کە تەواوی دەستمایەی کێشەکان بەلای کۆمپانیاکانی کۆماریەکاندا ڕابکێشت تا دیموکراتخوازەکان، بۆیە لووتی تورکا دەمێکە تەقیوەتەوە بە ڕووی کۆمارییەکاندا، ئەمەش دەبینن تەنانەت لەکەنداویشدا، هەروەکوو دیتمان لە پڕ سەدام واتەنی (اهل عگاڵ) لە پڕدا بوون بە دوو بەرەوە، سعودیە و قەتەر کەهەمیشە لەسەر یەک مێز نانیان دەخوارد، ئێستا تیر و شیر لەیەکتری دەسوون, تورکیاش بنکەی سەربازی لەوێ داناوە، بەشێوەیەک لە شێوەکان سەرئێشە بۆ ئەمەریکا دروست دەکات، دەستی گەیشتۆتە سۆمالیش بنکەی سەربازی دروست کردووە، واتا لاسایی عوسمانییەکان دەکاتەوە، بە مانایەکی دیکە خۆی لە قەوارەی خۆی گەورەتر پیشان دەدات و تێناگات کە بەرگەی فوویەکی ئەمریکا ناگرێت.

دواجاریش کاتێک ئەردۆغان مەسعودی کوڕی مەلامچە گۆڕبەگۆڕی ناردە دیمەشق، تا جارێکی دیکە پلانە نوێیەی ئەمریکا کە ڕێکەووتنی کورد و سوریا تێک بدات، ڕۆژنامەی"مۆرنینگ ستار" یەکەم جار ئاشکرای کرد، هێندەی دیکە ترامپی شێت وهار کرد.
بۆ بیر هێنانەوەش لە دوای مەلا مچەوە، مەسعودی مەلامچە هەزاران لاوی کردە قوربانی کورسییەکەی، سەدان کارەساتی بۆ کورد دروست کرد، کەچی باکی نەبوو، مێش میوانی نەبوو، بۆیە گەوجییە ئەگەر باوەڕ نەکەیت، کە ئەوە چاوسوورکردنەوە ترامپ بوو، لەسەر کورسی هێنایە خوارەوە.
لەسەرووی هەموو ئەمانە، هێشتا سەدان ئەمەریکی لە زیندانەکانی تورکیادا کەچی کەس باسیان ناکات، کەواتە هەرگیز کێشەکە پەیوەندی بە قەشە دەستگیر کراوەکەوە نییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە