رۆژانە بە تەلەفون لەگەڵ ئوم زەینەبدا ئەمانە باس دەکەین

Monday, 13/08/2018, 22:32

6655 بینراوە


ام زینب و خەیارو ناسا
ام زینب: باشی گیان
_شلونچ گلبی
ام زینب:دەنگوباسی دونیا؟
_ئەمڕۆ ناسا کەشتیەکی رەوانەی ئاسمان کرد
ام زینب: برا ڕۆ کاکە حمە فەردەیەک خەیاری رەوانەی ئاسمان کرد؟
_هههها نا نا (ناسا) کەشتیەکی رەوانەی ئاسمان کرد
زیبب:تۆ لەوەگەڕێ زەینەبی کچم ترساوە دەڵێن جن چۆتە لەشی ،لەاقلیم کەسێکی باش نییە دوعایەکی بۆ بکات
_بەڵێ بەڵێ هەیە بیبەرە لای دکتۆر عەلی قەرەداغی ،ئەو دوعا بۆ بەرزبوونەوەی لیرەش دەکات
ام زینب:ئەی چیتر هەیە؟
_وەزیری خوێندنی باڵای اقلیم دەڵێ خوێندنی کۆلیژی ئێوارانمان داخست
ام زینب: ئێ دیارە مسؤلەکان هەموو شهادەیان هێناوە
بۆ ئیشیان پێ نەما
_هههها
ام زینب: سبەی 13ی ئابە وابزانم رۆژێکە بێ خیانەت تێپەڕدەبێت لەو مانگەدا 
_نەواللا حەیفت نەکرد،لەو رۆژەدا وەداتی رۆژنامەنوس تێیدا تیرۆرکرا
ام زینب:برا ڕۆ خۆ ئەم مانگە رۆژێکی نییە بێ خیانەت
----------------------
ام زینب و گۆڕان وعەردی روکن
ام زینب :باشی گیان
_شلونچ گلبی
ام زینب: دەنگوباسی شمال الحبیب؟
_واللا نرخی زەوی روکن گران بووە
ام زینب:زەوی تیجاری؟
_نەواللا
ام زینب:ئەی زەوی خانوو بەرە؟
_نەواللا
ام زینب:ئەی چ زەویەک؟
_زەوی گۆڕستان بوو بە70گەڵا
ام زینب: ههها کورە ئێوە چ قەومێکن ، باشە ئەو زەویانە سبلیتشی تێدایە؟
_هههها
ام زینب:ئەی چیتر هەیە؟
_واللا گۆڕی ؟
ام زینب: کولووووووووولی گۆڕان چی گۆڕی؟
_ ناوەکەی گۆڕی
ام زینب: ناوی چی؟
_وەحیدی گۆرانی بێژ رەگەزەکەی بۆ کچ گۆڕی و ناوی خۆشی ناوە (ئەلیسا)
ام زینب: ههههها
-------------------
ام زینب و دەستگیر کردنی شەلاتی
ام زینب: باشی گیان
_شلونچ گلبی
ام زینب: ببورە درەنگیشە رەنگە لای ئێوە کاتەکە درەنگ بێت
_نا نا یەک کاتە لەگەڵ بەغداکەی لای ئێوە
ام زینب:ئەدی جەنابی محافظ نەیوت هەرێم ئەوروپای ناوچەکەیە وتم رەنگە کاتەکەشتان گۆڕی بێت
_ههههها
ام زینب: ئەی چی هەیە ؟
_واللا سبەی چوار لایەنە دەنگ دزراوەکە کۆ دەبنەوە
ام زینب: دیسان بەیاننامە دەردەکەن 
_هههها ئەی ئاگاداری مدیری دائیرەی ئەمنی هەولێر دەڵێ 150 شەلاتیمان دەستگیر کردووە
ام زینب:چەند مسؤلی تێدایە؟
_بەخوا هیچ،بەڵام دەڵێ چەندین قومارخانەشمان داخستووە
ام زینب:ئەی قومارخانە گەورەکەیان داخستووە؟
_کامە؟
ام زینب:ئەوەی لەسەر مێزەکە قومار بەمیللەتەوە دەکەن
_ئەلوو ئەلوو بەخوا دەنگت نایە 
هێمن مامەند
10/8/2018
-----------------------
ام زینب وڤیزای شنگنی اقلیم کردستان
ام زینب: باشی گیان
_شلونچ گلبی
ام زینب: دەمەوێ هەفتەی داهاتوو بێم بۆ اقلیمی کوردستان
_جا ڤیزەت هەیە؟
ام زینب:فشەکەر ڤیزەی بۆچییە؟
_ژنەکە اقلیم بۆتە ئەوروپای ناوچەکە،بەبێ ڤیزە ناتوانیت داخیل بیت 
ام زینب:ئەم قسە بێ مانایە هەر لەمسؤلێکی حزبی دیمقراط دەچێ
_ناواللا ئەمە قسەی محافظەکەی حزبی تغییرە
ام زینب:کام محافظ ئەوەی دەیوت باخەڵک لەهاویندا نەوت بکڕن بۆ زستان؟
_بەڵێ بەڵێ ئەوەی لەناو فڕۆکە جێگری سەرۆکی اقلیمی لەباوەش کرد و هێینایە خوارەوە
ام زینب:ئەوە نەبوو شیعری بۆ بەعس نووسی بوو؟
_بەڵێ بەڵێ خۆیەتی
ام زینب: بەخوا تەڕ گۆڕیمان
_چیت گۆڕی
ام زینب: ستیانە مۆرەکەم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە