حەمەی حاجی محمود بوو لیسی شمیتی ڕۆژنامەنوسی ئەلمانیی تیرۆر کرد

Tuesday, 14/08/2018, 9:37

17253 بینراوە


بەرامبەر 35 هەزار دۆلاری ڕژێمی سەدام حسێن ، حەمەی حاجی محمود لە 3/4/1994 ڕۆژنامەنوسی ئینتەرناسیۆنالیست و دۆستێکی بەوەفاو خەمخۆری گەلی کورد ، بە ڕەگەز ئەڵمانی ، لیسی شمیت لە نزیک عەربەت تیرۆر کرد.  لیسی کورتەی ناوی (ئێلیزابێت  Elisabeth Schmidt) ە، و بە ناوی (میلێنا ئێرگن) یشەوە بابەتی دەنوسی. 
کاک قادر عزیز ، ئەندامی (م.س) ی یەکێتی لە ئالای ئازادی ، زمانحاڵی ئەو کاتەی حیزبی زەحمەتکێشان لە ( 20.12.99، ژمارە 323 ) ئەم ڕاستیەی خستۆتە ڕوو. بەدەر لەوەش بەندە وتارێکی لەسەر ئەم تیرۆر کردنە بە هەردوو زمانی کوردی و ئەڵمانی نوسیوە ( بڕوانە لینکی دانراو بە کوردی: 
کاری تیرۆر کردنەکە درابوە 3 چەتەی بەکرێگیراو ، دووان لەوانە زەکی و ئیسماعیل دەستگیر کران و لە سێدارە دران لە سلێمانی ، لە سەرچاوەی باوەرپێکراوەوە باس دەکرێ کە عەتا سەراویش ، کە ئێستە ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیە بەشدار بووە لە پلانی ئەو ئۆپەڕاسیۆنەدا ، ناوی ئەم و حەمە لە راپۆرتێکی ئەلمانیشدا هەیە. حەمەی حاجی محمود کە خۆی بە پێشمەرگەی دێرین ناو دەبات و کوردایەتی بە خەلکیی دەفرۆشێتەوە جارێک لەگەل بەعس ، جارێک لە خزمەتی ئیتلاعاتی ئێرانی و جارێک خزمەتکاری پارتی یە بەواتا هی تورکیاشەو شتێکی رێکەوتیش نەبوو پاش ڕاپەرینیش بە حەمەی شۆڤل ناو دەبرا... پرسیارەکە لێرەدا ئەوەشە بۆچی یەکێتی بەتایبەت جەلال تالەبانیش ئەو کاتە هیچ هەڵوێستێکی بەرامبەر بە حەمە نەبوە؟ کە زانیاریشی دەربارەی هەبوە؟ 
لێرەوە بە کاکە حەمە دەلێم ئەو بەلگەنامانە بخەرە ڕوو کە دوای ڕاپەرین بەردەستت کەوتوەو لای خۆت هێشتوتەتەوە کە زانیاری زۆری تێدایە لەسەر بەرپرسە سیاسی و عەسکەریە کوردەکانی عێراق بۆ جۆری پەیوەندیەکانیان لەگەل رژێمی بەعس بە خۆشتەوە کە دوور نیە دۆسیەی ئەم تیرۆر کردنەشی تێدا بێت. دەزگای زانیاری دۆسییەیەکی لەسەر لیسی شمیت هەبوە کە لە 31. ئاب بەردەستی پارتی کەوتوە ، ئاخۆ چی لەو دۆسیە نهێنیەدا هەبێت؟ 
چەندین شایەتحالی ئەو دۆسیەیە هەن بەلام لەبەر سەلامەتی خۆیان ناوێرن لەم قۆناغەدا زانیاریەکان بە ئاشکرا بدرکێنن.
ئەم ولاتەی ئێمە پڕە لە خەلکانی موجریم و بێڕەوشت و مرۆڤکووژ ، کە خاوەن بەرپرسیارێتیشن ... ئاوات بەو ڕۆژانە دەخوازم لە ناو قەفەسی دادگادا بیانبینمەوەو حوکمی گەلیان بەسەردا بسەپێنرێت بۆ هەموو ئەو کارە قێزەونانەی ئەنجامیانداوە.   
لەسەر داخوازی دایکی ، لیسی لە تەنیشت گۆڕی باوکیەوە Helmut Schmidt) بە خاک سپێردرا. ئەو کاتەی باوکی مرد لیسی تەمەنی 10 سالان بووەو تەنیا یەک برای هەیە بەناوی یۆخیم. من لە شاری فرانکفورت سەردانی گۆرەکەیم کرد و لەسەری نوسراوە "من هەقیقەتم کردە ئەرک بۆ خۆم، بۆ عەدالەت خەباتم کرد بەلام بوومە قوربانیی دەستی تیرۆر ".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە