ئۆجەلان لە دیدی منەوە

Thursday, 16/08/2018, 0:01

14699 بینراوە


پ1/ بۆچی دوای ده‌ستگیرکردنی عه‌بدولا ئۆجالان شۆرشه‌که‌ی گه‌شه‌ی کردووه‌ و به‌ره‌وه‌ گه‌شه‌ی گرنکتر ده‌روات نه‌ک بچووک بوونه‌وه‌ ؟
وەلام/
عەبدولا ئۆجەلان بۆ گەلی کورد بە تایبەت بۆ باکور و رۆژئاوای کوردستان ئەو سەرکردە شۆرشگیرەیە کە خاوەن ریبازو فکریکی سیاسیشە. زۆرێک هەن وا بیریان دەکردەوە کە دوای دەستگیر کردنی ئۆجەلان شۆرشی باکور بەرەو فەوتان دەروات بەلام پێچەوانەکەی ڕاست دەرچوو چونکە گەلەکەی خۆی ئەو سەرکردەیەی قبولەو هەروەها فکرە سیاسیەکەی بۆتە رێباز بۆ شۆرشگێرانی حیزب و گەلەکەشی. تەواوی روداوە سیاسی و جەماوەریەکانی گەلی کورد بە تایبەت لە باکور رۆحی سیاسی ئۆجەلانیان بە زیندویی هیشتەوە. ئەو ڕاستیە لە لایەن دۆست و دوژمنانی کوردەوە بە ئاشکرا دەبینیریت و بۆتە سمبولێکی شۆڕش و ئازادی.
پ2/تا چه‌ند پیویسته‌ کورد یه‌ک ده‌نگ بیت بۆ ئازادکردنی ئۆجالان، ئازاد بوونی ئۆجالان تاجه‌ند کاریکه‌ری ده‌بی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ کوردستاندا؟
وەلام/
کاریگەریی ئۆجەلان بۆ سەر پرۆسەی ئاشتی زۆرترە ئەگەر لە دەرەوەی بەندیخانە بە ئازادی کاری سیاسی خۆی بکردایە ، بەلام ئەوە لە سایەی رژێمی تورکیا مەحالە چونکە نەک هەر لەو دەولەتە ئازادی نیە بەلکو دوژمنێکی سەرسەختی ئازادی و دیموکراسیشە بە تایبەت دژ بە گەلی کورد. بەند کردنی بەرپرسە سیاسیەکانی هەدەپەش نمونەیەکی بەرچاوە. ئۆجەلان لە ئازادیدا کاریگەریی زۆری دەبوو بۆ پرۆسەی یەکیتی نەتەوەییش. یەک دەنگی بۆ ئازاد بوونی عبداللە ئۆجەلان لە بەندیخانەی دەولەتی تورک ئەرکیکی نەتەوەیی هەموانە. ئازاد نەکردنی ئۆجەلان تەحەدایە بۆ سەر تەواوی گەلی کورد و تەحەدایە بۆ سەر ئازادی و مافی مرۆڤ.        


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە