رۆژنامەی هەولیر زمانحاڵی دەزگای پاراستن پەنجەرەکان خاوێندەکاتەوە

Friday, 08.17.2018, 7:21

1536 بینراوە


یاسین سەنگاوی
هەمو دەسەلاتێکی زاڵم و ستەمکار چەند جۆرە ماستاوچی و مەسینەهەڵگری هەیە دەبنە هۆی درێژکردنەوەی دەسەڵاتی ستەم و چەواشەکردنی خەڵکی، هەروها بانگەوازکردن بۆ دەزگاو پیلانە گڵاوەکانی دەزگا سیخوڕیەکانی ئەو حیزب و دەسەڵات و مەسئولانەی خەڵکی هەژار ئازاردەدەن و لە پاروەنانی رۆژانەیان بێبەشیان دەکەن. رێکلامکردن بۆ سەروەریەکانی حیزبی دەسەڵات و سەرانی دزو گەندەڵ تاکە ئامانجیانە، لەبەرامبەردا هەنێک ئێسقان بۆ مەسیەنەهەڵگران فڕێ دەدەن و دەمیان چەور دەکەن.
رۆژنامەی هەولیر کە بە ملیۆنەها دۆلاری مانگانە ی بۆ سەرف دەکرێت لە پێناوی سوکردن و جنێودان بە حیزب و لایەنە ئۆپۆزۆسیۆنەکان و کەسایەتیە ناڕازیەکان، جگە لە ئەوانەی تیایدا دەنوسن و کۆلکەی هاوبەشیان هەیە، باوەڕناکەم کەسی تر بیخوێنێتەوە و قەناعەت بە ناوەرۆکەکەی بکات، ئەو ٢٦ هەزار نوسخەیەی رۆژانە بە خۆرایی بڵاوی دەکەنەوە، ٢٥ هەزار نوسخەیان دەکرێتە سفرە و پاکردنەوەی مێزو پەنجەرەو پێڵاو سڕین و بۆیاخکردنی سەیارەو هەروەها فڕیدانیان و پیسکردنی کۆڵان و بازاڕەکان، ئەگەر ئەو دەسەڵاتە دزە لە بیری خەمی هاوڵاتیانی کورددا ببوایە ئەو پارەیەی کە لە داهاتی نەوتی هاوڵاتیان دەیدزێت و دەیدا بە دەرکردنی ئەو رۆژنامەیە بیدایە بە موچەی مامۆستایان هەمو مانگێك بێ پاشەکەوت بەشی دەکردو لێشی زیاد دەبو، بەڵام هەر مەبەستی درێژکردنەوەی عومری ستەمکاری دەسەڵاتەکەیەتی نەك چارەسەرکردنی گیروگرفتی هاوڵاتیان، چونکە بەس خۆیان بە بەرپرسیاری حیزبی بنەماڵە دەزانن، نەك حوکمرانی میللەتی کورد بکەن بە دادپەورەری.
یەکێکی ترلەو دەزگا ئیعلامیانەی پاراستن کە ملیۆنەها دۆلاری مانگانە بۆ سەرفدەکرێت تەلەفزیۆنی بیست و جوارە ، کە س بروا بە درۆکانیان ناکات و کاتیان بە تەماشاکردنی درۆ بەسەر نابەن، خەڵك پێویستی بە و کەناڵانە نیە، ئەوانە بەڵای سەری هاوڵاتین و سەبەبی سەریەشەن، خەڵك برسیەتی و موچەی نیەو ئاو وکارەباو سوتەمەنی نیە، چ پێویستی بەو هەمو کەناڵە درۆزنانە هەیە؟

گوریسی ستەم لە ئەستوریدا دەپچڕێت، عومری ئەم دەسەڵاتی ملهوڕی و نادادپەروەریەش زۆری نەماوە بگاتە کۆتای ، ئەوسا هەمو ئەو مەسیەنهەڵگرانە ئێکسپایەرو رورەشی هەمولایەك دەبن.




(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 5/5)