KURDISTANPOST
بەڵێن رەواندوزیی
گلکۆی شەهیدانی قەلەم
Friday, 17/08/2018, 7:36
6810
بینراوە
گلکۆی شەهیدانی قەلەم بەرزە !
بەرزترە لە مەزاری بەناو نەمران
گلکۆی قەلەم گوڵ ڕێژە
لە ناودڵی هەموومان
مۆمی ڕوحیان داگیرساوە
ناکوژێتەوە بەدەم ڕەشەباو زریان
لە گەڵمانن لە پێشمانن
لەسەر هەموو بستێكی خاك
لە نیشتمان
لەگەڵ ئێمە هاوار ئەکەن
بە ڕووی گەندەڵ
بەڕووی دزو خاك فرۆشان
بۆ ڕاونانی دزو چەتە
لێرەو لەوێ
لەدەڤەی سۆرانەوە
تا دەگاتە بادینان
بەڵێن رەواندوزیی
© 2019- Kurdistanpost