توند و تیژێکانی شاری کیمنتس پۆلیسی ئەڵمانیای تووشی ڕەخنەی توند کرد

Friday, 31/08/2018, 14:41

5558 بینراوە


لە چەند ڕۆژی رابردوودا بە ھۆی ئەو توند و تیژیانەی کە ڕوییاندا ، پۆلیسی ئەڵمانیا تووشی ڕەخەنەیەکی توند بونەوە ، لە سەر ئەو گرژییانەی لە شاری کیمنتسی ڕۆژھەڵاتی وڵاتەکەی گرتەوە و بووە ھۆی 
گیان لەدەستدانی کەسێک و بریندار بونی چەندین ھاوڵاتی دیکە ، ئەم گرژییانە لە شەوی شەمەوە دەستیان پێکرد ، کاتێک ژمارەیەک لەو ئەڵمانیانەی کە لە دژی زیادبوونی ڕێژەی کۆچبەران لە وڵاتەکەیان 
کاتێک بەشێک لە ھاوڵاتیانی شارەکە ناڕەزاییان دەربڕی و توند و تیژی لێکەوتەوە و لە ئاکامدا ھاوڵاتیەکی ئەڵمانی تەمەن 35 ساڵ بە چەقۆ کوژرا و دووی بریندار بوو ، 
ھەر لە گەڵ ڕوداوەکەدا پۆلیسی ئەڵمانیا کەسێکی سوری تەمەن 22 ساڵ و عێراقييەكي تەمەن 21 ساڵي بە تاواني كوشتنەكە دەستگير كردووە . 
دوا بە دواي ڕوداوەكە بە سەدان ھاولاتي ئەڵماني دژي كۆچبەران رژانە سەر شەقامەكان و گرژييەكان ھێندەي ديكە زياتر بوون ، وە شەوي دوو شەمە بە سەدان كەس لە چەپڕەوەكاني ئەڵمانيا لە نزيك پەيكەري ( كارڵ ماركس) گرد بوونەوە 
بۆ دەربڕيني نا ڕەزاي بەرامبەر ھێرشي سەر كۆچبەران و ئەوانەي بە ڕەچەڵەك ئەڵماني نين ، دواتر پێكدادان لە نێوان ھەردوو لادا ڕووي دا و لە ئاكامدا 6 كەس بريندار بوون . 
ئاژانسي دەنگوو باسي ئەڵماني دەڵێت پۆليسي شاري كيمنتس داني ناوە بەوەي كە وەكوو پێويست پۆليسي بۆ شوێني پێكدادانەكە ڕەوانە نەكردبوو ، بە مەش ڕەخنەي زۆري لێكەوتەوە 
ئەوەي جێگاي باسە ھەرێمي سەكسۆنيا كە شاري كيمنتسي لێيە ، زۆر لە مێژەووە ھەستي دژ بە كۆچبەران تێيدا زيادي كردووە ، لە ھەڵبژاردنەكاني ساڵي ڕابردوو پارتي ئەڵتەرناتيڤي توند ڕەوو يەك لە سەر چواري ئەو ھەرێمەي بە دەستھێناوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە