میتی تورک و دەزگای پاراستن لە هەندێک شوێن دەزگاکانیان تێکەڵ بە یەکتر کردووە

Friday, 31/08/2018, 18:57

10193 بینراوە


دوای بەزاندنی سنوری هەرێم بەدرێژایی نزیکەی 50 کیلۆمەتر لەلایەن سوبای تورکیا لە دەڤەری سیدەکان، تورکیا بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان دەزگایەکی گەورەی میتی هێناوەتە دەڤەری قەزای سۆران.
ئەم دەزگایە لەناو فەرمادەی گشتی هەڵگۆردلە گوندی باپشتیان نیشتەجێ کراوە، لە لایەن پارتییەوە پاسەوانی لێدەکرێت و ئاڵای تورکیا بەسەر بارەگایەکەیان ئەشەکێتەوە.
کاری ئەم دەزگایە سیخوریکردنە بەسەر جموجۆڵەکانی پەکەکە لە بناری قەندیل، هەروەها ئامێر و جیهازی پێشکەوتی سەربازیان لەم شوێنە جێگیرکردووە.
هەر لەم شوێنە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی دانراوە بۆ چاودیچریکردن بە سەر بناری قەندیل ... هەرچەند پێشتر دەزگای میتی تورک لە سۆران بە ئاشکرا لە دوای ساڵی 1997 لە شەری ناوخۆدا بارەگایەکەیان لە بینایەکدا هەبوو لە ناو سەنتەری شاری سۆران، ئێستا ئەو شوێنە بۆتە دەزگای زاری کرمانجی، بەڵام دوای پرۆسەی ئازاد کردنی عێراق و روخاندنی رژێمی عێراق بە فشاری ئەمریکا، سەددام ئەم شوینەی چۆڵکرد...

کارمەندێکی پاراستن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە