یەکێتی ئافرەتان تاوانبارە لە دەستدرێژیی بۆ سەر کچانی کورد بەدەستی کوڕەکانی بارزانی

Saturday, 08/09/2018, 0:51

21576 بینراوە


ڤیان سلێمان سکرتێری یەکیتی ئافرەتانی پارتی،  لە ڕێگەی چەند بەرپرسێکی ناو پارتی لە شوینی شیرین ئامێدی دەست نیشان کرا، وا ئیستا چەندین ساڵە ئەم پوستەی وەرگرتووە ، لەو روژە کە ئەم پوستەی وەرگرتووە پوستەکە بووە بە پوستێکی رەمزی! کە دەبیت بلیم لەسەردەمی شیرین ئامیدی ئەم پۆستە لەچاو ئەو ڤیانە باشتربوو.
 هۆکاری لابردنی شیرین ئامێدی هیچ نەبوو، تەنیا ئەوە نەبێت، کە بنەماڵەی مەسعودە دز و مافیا بەتایبەت نێچیرڤان دژی شیرین ئامیدی بوون و هیچ هۆکارێکی ئیداریی و بەڕێوەبردن نەبوو، تەنیا ئەوە نەبێت کە خۆشیان پێی نەدەهات، لە لایەکی تریشەوە هوشیار زێباری داوای گوڕینی شیرین ئامێدی کردبوو.
راستییەکی دیکە هەیە بۆ ئەمە کە دەمەوێت باسی بکەم، کە کوڕ و کوڕی براکانی مەسعود بارزانی لە ناوچەی بارزان دەستییان سورە بە خوێنی سەدان کچی بارزانی، کەس تا ئیستا ناوێرێ باسی بکات، کە بو کاری سکسی خویان بەکاریان هێنابوون، دواتر لە ترسی ئاشکرا بوون دەیان کۆشتن. ئەم رووداوانە بووبونە کەیسێک شیرین ئامێدی لێئاگادارکرایەوە، لەبەر ئەوە بە یەک تەلەفون شیرین ئامێدییان گۆڕی.
دواجار بۆ ئەم پۆستە کەسێکی گونجاو و نهێنی پارێزیان دەیویست، کە سەدا سەد کچ، یان ژنێک لە هەموو روویەکەوە کۆیلەیان بیت، لە کۆتاییدا ئەم ڤیانەیان پێشنیار کرد، کە چەند سالێک لە هەولێر قوتابی بوو لە کولێژی پزیشکی و ئەندامی یەکێتی ئافرەتان بوو.
پێشتر ڤیان سلێمان هەمیشە گلەیی دەکرد و دەیگوت: من باوکم پێشمەرگەی کونە ئاوارەی ئێران بووینە باری ئابوریمان باش نییە.  ئیستاش ببینە پاش وەرگرتنی پۆستەکە و بوونی بە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی پارتیی، ئیستا خاوەنی چەندین ملیون دولارە لە سەر بودجەی یەکیتی ئافرەتان، یاری بە پارە دەکات، چەند شوقەی لە دهوک و چەند خانووشی لە گوندی ئیتالی 2 هەروەها دەشتی بەهەشت کڕیوە، جگە لە چەندین سەیارە و حیمایەی وەهمی.
 ئەم ژنە کەسایەتییەکی لاوازی هەیە بو پارە شێت و شەیدایە، هەموو شتێک دەکات، ناسیاو و کەسوکارەکانی نزیک خۆی دەزانن و دەڵێن، کەوا  ژنێکی زۆر پول پەرەست و خاڵییە لە هەموو سیفاتێکی ئینسانی و ئەخلاقی، لە قسە و دەمپانکردنەوە و ماستاوکردن بۆ بنەماڵەی بارزانی هیچ بەرهەمی نییە. شایانی باسە ئەم ئافرەتە هەرچی پێشلکاری و زوڵم هەیە بەرامبەر بە ژنی کورد دەکرێت، بە چاوی خۆی ئەیان بێنیت، بەڵام لە جیاتی بەدواچوون بۆ کێشەکان و بەراپورتکردنی بۆ لایەنی پەیوەندیدار، کەچی فەرامۆش و پەردەپوشی دەکات، بە رێکخراوە و کومەلگای نێودەوڵەتییەکان دەڵێت، کە وانییە و هەمووی بوختانە بۆ حکومەتی هەرێم و پارتیی دروست کراوە، دەڵێ کچ و ژنی کورد هێچ کێشەیان نییە حکومەت پشتگیری تەواوی مافی ئافرەت دەکات !
تەنها لە ساڵی2018 چەندین حاڵەتی کوشتن و سوتاندنی ئافرەتان روی داوە ؟
ڤیان سلێمان هیچ روڵێکی نییە، ئینجا بزانن پیاو کە پارتیی بێت چی لەدەست دەدات و چی دەست دەکەوێت، داخۆ ژنە پارتییەکان لە پیاوە پارتییەکان باشترن؟
تا ئێستا ئەم ڤیان سلێمانە باوەشی بو یەک کێشەی ئافرەت نەکردۆتەوە، ئەگەر ئافرەتێک بچێتە لای و بڵێ من مەزلوم وغەدرلێکراوم، دەیکاتە دەرەوە و گاڵتەی پێ دێت! هاوکاری هیچ ئافرەتێکی هاورەگەزی خوی نییە، یارمەتی ژنە پێشمەرگە یان ژنە شەهیدێکی نەکردووە.
من ئامادەم کەیسی ئافرەتێک بە بەڵگەوە بنێرم، کە ئاموزایەکی مەسعود بارزانی بە ناوی (شێخ دلێر) دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەری و سکی پڕ کردووە، دوایی بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت، بە ئاگاداریی مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی یەکسەر کوشتویان، دوای ئەوە باوکیشیان بانگ کرد ئەویشان کوشت، دوایی وایان راگەیاند و کەوتنە پرۆپاگەندە کرد، کە باوکەکە چۆتە لای کچەکەی خوی و سکی پڕکردووە!
با خوێنەر سەرنجی ئەم وێنە و ڤیدیۆانە بدات، بزانە نرخی ئافرەت لای پارتیی و بارزانی چەندە، رەنگە لە رێگای وردبوونەوە لە ڤیدیۆکە و وێنەکە خۆتان مانای شتی زیاتر وەربگرن، تەنیا ئەوە دەڵێم ئایا ئەم کونفرانسە کە بۆ ئافرەتان و یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانە، چەند ئافرەتی تێدا دەبینرێت!؟ من تەنیا دوو سێ ئافرەت دەبینم کە لە رێزی پێشەوەن! ئەوانی تر هەموویان پیاوە پارتییە خوێڕییەکانن، کە بە ژنکوژ و دەستدریژیکەر بۆ سەر ناموسی ژنانی کورد ناسراون. هەموو ئەو پیاوانە نمونەی بێشەرەفیی و بەدڕەوشتی ئەندامە نێرینەکانی پارتییە لە پێش هەموویانەوە بنەماڵەی بارزانی.
 لە کۆتایشدا بەڤیان سلێمان دەڵێین واز لەو پۆستە بهینە و لەوە زیاتر مەبە بە کۆیلەی بارزانیی و پارتی بەشی خۆتت دزیوە و بوویت بە خاوەنی پارە و سەروەت و سامان، با لەوە میژووت رەشتر نەبێت، بەسە ژنانی کورد مەکە بە خۆراکی کوڕانی بنەماڵەی بارزانیی و سەرکردە بێنامووسەکانی پارتیی لە نمونەی زەعیم عەلی و فازل میرانییەکان. هەرچەندە تۆ پیاو نیت، ژنێکی پارتییت! بەڵام مێژوو رەحم بە رەگەزی مێینەی پارتیی وەکو تۆش ناکات.

کۆنگرەی ژنانی کورد لە باشوور

کۆنگرەی ژنانی کورد لە رۆژئاڤا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە