خۆپیشاندەرانی بەسرە, قونسلیەی ئێرانیان سوتاند و ناوچەی سەوزیش لە بەغداد موشەکباران کرا!

Saturday, 08/09/2018, 5:22

5700 بینراوە


لە میدیا جیهانییەکاندا هاتووە کە

خۆپیشاندەرانی شاری بەسرە جگە لە سوتاندنی بنەکە و بارەگای پارتە دەستڕۆیشتوەکانی عیراقی هێرشیان کردە سەر قونسلیەی ئیران و سوتاندیان و لە هەمان کاتدا لە شاری بغداد ناوچەی سەوز موشەکباران کرا.
تاکو ئێستا خۆپیشاندەرانی بەسرە ١١شەهید و ٣٠٠ برینداریان هەیە، وێرای ئەوەش خۆپیشاندانەکان بەردەوامە و بۆتە هۆکاری شڵەژانی بار و دۆخی شارەکە.

شایەنی باسە، خۆپیشاندانەکانی بەسرە لە چوارچێوەی خۆپیشاندان دەرچووە و دەتوانرێت بە ڕاپەرینیکی میللی پێناسە بکرێت و مەترسی هەڵگیرساندنی شەڕی مەدەنی لێ دەکرێت و ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرە بەردەوام بێت چاوەڕوانی ئەنجامی زۆر خراپتری لێ دەکرێت بۆ هەموو پارت و دەسەڵاتدارانی عیراق و ڕاپەرین سەرتاپای باکوور و باشووری عیراق دەگرێتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە