سەربازگە کردنى شار بۆ؟

Monday, 10/09/2018, 0:07

2456 بینراوە


دیمەنى دروستکردنى سەربازگەى میحوەرى گەرمەسێر لە لایەن بەرپرسێکى باڵاى سەربازى حیزبیەوە لە دەروازەى قەزاى کەلارى ناوەندى ئیدارەى گەرمیان جێى گومان و تێبینیە ، چونکە ئاشکرایە لە هەموو جیهاندا سەربازگەى دەبێت قەڵغان بێت بۆ شار و خەڵکى نەوەک شار و خەڵکى ببنە قەڵغان بۆ سەربازگە ئەمە لە لایەک و لەلایەکى تریشەوە دەروازەى شار ڕەمز و سیماى ناوچەکە دەردەخات بۆیە پێویستە بکرێتە شوێنێکى گەشتیارى و ناشتنى دار و درەخت نەوەک سەربازگەى لێ بچێندرێت ، هەر ئەمەش وایکرد تووڕەیى چالاکوانى مەدەنى و رێکخراوە ناحکومیەکان و ڕەۆژنامەنووسان و خەڵکى ناوچەکەى بەدواى خۆیدا هێنا بەجۆرێک گردبوونەوەیان لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان ئەنجامدا تا گەیشتە ئەوەى ڕابگیرێت ، ڕاگرتنێک لەسەر فشارى مەدەنیانە واتا دەرخستنى ئیرادەى بەهێز و حەق بێژى جەماوەر .
لێرەدا پێویستە بووترێت بۆ تاوەکو قشار دروست نەکرا و بەیاننامەى ناڕەزایەتى نەخۆێندرایەوە و گردبوونەوە ئەنجام نەدرا دروستکردنى سەربازگەى میحوەرى گەرمەسێر ڕانەگیرا ؟
یاخود بۆ تەختایەک و پانتایەکى بەرفراوانى دەروەزاەى شار کە بە ملەى بەردەسوور ناسراوە لە هەوڵى ناشتنى دار و بە دارستانکردنى جێگاکە بوون کەچى بە دروستکردنى سەربازگەیەک زەربى سفر کرا ؟
یان چۆن دەبێت لە تەنیشت شوێنێکى ئەکادیمى و زانستى وەک زانکۆى گەرمیان کە ساڵانە سەدەها دەرچووى هەیە سەربازگەیەک دروست بکرێت ؟
ئەوەى لە هەمووى سەیرتر پێش ماوەیەک و بە فشارى مەدەنیانە جارێکى تر دروستکردنى ئەو سەربازگەیە ڕاگیرا ، کەچى لەدواى سەردانى قوباد تاڵەبانى بۆ سنوورى گەرمیان جارێکى تر دەستکرایەوە بە دروستکردنى سەربازگەکە ؟
ئەمانە و چەندین پرسیارى تر لە چاوەڕێى وەڵامدانەوەن .....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە