کوردستانی باشوور له‌ساڵی (۱۹۹۱)ه‌وه له ژێر حوکمی کۆمه‌ڵێک چه‌ته و مافیاکانی دوو بنه‌ماڵه‌ی خائیین و به‌کرێگیراوی ئێران و تورکیا و چه‌ند حیزێکی کارتۆنی و ئیسلامه تێرۆریسته‌کانی یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی و داعشی نووستوودا به‌رێوه‌ده‌بڕێت .
وه‌ک ئاشکرایه چ کاره‌ساتێک له باشووردا بوونی هه‌یه ، خه‌ڵک ده‌ناڵێنێت به ده‌ست بێ کاری و بێ مووچه‌یی و بێ ئاو و کاره‌بای و خراپترین باری ته‌ندروستی و بواری په‌روه‌رده و خوێندن و هیچ شتێک له جێی خۆیدا نیه و ژیان بریتیه له دۆزه‌خێک بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵک وله‌هه‌مان کاتدا کۆمه‌ڵێک چه‌ته و سه‌رسه‌ری هه‌ر دوو بنه‌ماڵه و ئه‌ندامانه وورگ زل و خوێڕیه‌کانی یه‌کێتی و پارتی و حیزبه‌کانی تری به‌ناو ئۆپۆزیسیۆن و نووسه‌ر وبه‌ناو ئه‌کادیمیست و به‌ناو ڕۆشنبیری ده‌رباری حیزبه‌کان به‌هه‌شتێکیان بۆ خۆیان و که‌سوکارو هه‌ڤاڵانی خۆیان دروستکردوه.