حکومەتی ئەمریکا بە چەند جۆر بوونەوەری هەسارەکانی تر ئاشنایە (بەشی 1)

Tuesday, 11/09/2018, 17:35

9383 بینراوە


هەندێ زیندەوەر لە بوونەوەرە زیرەکە دەرەکییەکانی کە مرۆڤ تا سەرەتای ساڵانی هەشتاکان پێیان ئاشنا بوو، ئەم زانیاریانە ئیستا زیادیان کردوە و ئەمە لە فایلی ڕاستەقینەی سی ئای ئەی و کەی جی بی وەرگیراوە. پاش نەمانی سۆڤیەت و بلۆکی شوعیەکان لە ڕوسیا کەی جی بی هەڵوەشایەوە و ئەمەش بووە هۆی بڵاو بوونەوەی چەند بەڵگەنامەیەک لەسەر بوونەوەری دەرەوەی زەوی، پاشان ئەمریکاش چەند زانیارییەکی بچوکی درکاند کە لەم نووسینەدا تیشکی دەخەمەسەر و ناوی سەرچاوەکان دەنوسم.
حکومەتی ئەمریکا توێکاری (ئۆتۆپسی) کردووە لەسەر (Auen Cadavers).
(فیزیۆلۆجی و ئەناتۆمی ڕەساسیەکان)
زۆرترین نموونەکانی بوونەوەرە دەرکییەکان، کە لەبەردەستدابوون بۆ توێکاری بریتی بووە لە "جۆری ڕەساسی". 
بەرزی زۆربەی نموونەکان بە نزیکەی لە نێوان 3.5 بۆ 4.5 پێیە. سەریان، لە ستانداردی مرۆڤ، گەورەترە بە بەراورد لە جەستەیان. شێوەی دەم و چاویان دوو چاوی گەورە پیشان دەدات، لە قوڵیدان، زۆر لە یەکەوە دوورن یان گەورە کراون جودا لە چاوی مرۆڤ، و تۆزێک لارە وەکو خۆڕهەڵاتییەکان یان مەغۆلەکان. هیچ پلێکی گوێ یان کونێکیان نییە لە لاکانی سەریان کە دەربکەوێت. لوتیان نادیارە، یەک یان دوو کون وەکو کونە لوت دەستنیشان کراون. شوێنی دەمیان وەکو تڵیشێکی بچووک یان قڵیش پێناس دەکرێت. لە هەندێ حاڵەتدا، دەمیان هەر نییە. وا دەردەکەوێت کە بۆ مەبەستی پەیوەندی کردن یان خواردن دانەنرابێت. ملیان باریکە، هەندێ جاریش، هیچ دیار نابێت لەبەر تووند بەستنی پۆشاک. زۆربەی چاودێرەکان ئەو لە مرۆڤ چووانە بە بێ موو پێناس دەکەن. هەندێ لەو جەستانەی چاک کراونەوە پەڵەیەکی بچووکی موویان هەیە لەسەرەوەی سەریان. ئەوانی تریش دەردەکەون وەکو ئەوەی ئێسکە سەرێکی زیوی بێت.
هیچ شتێکی هەناسەدان یان ئامێری پەیوەندی کردن نەبوو. ئەوەش پێشنیاری تێلەپاثی لەگەڵ ژیریەکی بەرزتر دەکات. لە یەک حاڵەتدا، یەک کردنەوە هەبوو لە لای ڕاستی ناوچەی پلی پێشەوە، کە تۆڕێکی کڕیستاڵی دەردەخات. ئەم تۆڕە گەشەسەندنی شتێکی وەکو مێشکی سێیەم دەردەخات. هەرەوەها تەنێکی گۆییشمان دۆزیەوە کە لە 1 سانتیمەتر زیاتر یان کەمتر دەبوو لە قەبارەدا و بە تۆڕە کڕیستاڵیەکەوە بەسترابوو. واماندانا کە ئەمە ئامێرێکە بۆ گەورەکردنی شەپۆلەکانی مێشکیان، کە واتای ئەوەیە ناتوانن چالاکی دەروونی بکەن بەبێ ئەو ئامێرە گۆییە. ئەم زانیاریە هەروەها لە “YELLOW BOOK”یشدا دانراوە.
دەستەکانیان درێژ و باریکە، دەگات بە ئەژنۆکانیان. پلی دەستیشیان هەریەکەی چوار پەنجەی هەبوو، بەبێ پەنجە گەورە. سێ پەنجەیان گەورەترن لەوەی تر. هەندێکیان زۆر درێژن، وهەندێکی تریان زۆر کورتن. هیچ پێناسێک بۆ قاچەکان و پێیەکانیان لەبەردەستدا نییە. هەندێ لە پاثۆلۆگیستەکان نیشانی دەدەن کەوا جەستەیان بەوشێوەیە گەشەی نەسەندووە کە ئێمە مەزەندەمان دەکرد، ئەوەش دەریدەخات کە هەندێ لەم بوونەوەرانە لە ئاودا بە ژیان ڕاهاتوون.
بە پێی هەندێ لە چاودێران، پێستیان ڕەساسیە. هەندێکیان دەڵێن بیابانییە، یان هەتاوبردوویە یان ڕەساسیەکی پەمەییە. هیچ ئەندامێکی زاوزێ یان شیاوی وەکو زاوزێ نەدۆزرایەوە، بێ فاڵۆس و بێ منداڵدان. ئەوەش پێشنیاری ئەوە دەکات کە لەبەرگرتنەوە (کلۆن) ڕێگای ئێستایان بێت بۆ زۆربوون، کە ئاماژەی پێکراوە لە سەرچاوەکاندا.

لە مرۆڤ چووە باڵا بەرزانە وادەردەکەون کە کەڕوو بن، بەوەی کە ڕەگەزی هاویەک و کەسایەتی بایۆلۆژی وەکو یەکیان هەیە. ئەوەندەی بزانین هیچ خوێنێک نییە ، بەڵام شلەیەک هەیە کە ڕەنگی ڕەساسییە.


UNI-TERRESTRIAL – CODE: UNA
بوونەوەری-یەک ڕەنگ – کۆد: UNA
(حەوت ڕەگەزی بوونەوەری دەرەکی باو و باپیران کە شارستانێتی ئێمەیان لێرە دەست پێکردوە)
هەندێ لە پرسیارە وەڵام نەدراوەکانی گەشەکردن، چەند سەدەیەک پێش ئێستا
دەستیان پێکرد، دەست پێکردنی ژیانی زیرەک لەسەر زەوی لەوکاتەوەیە کە حەوت ڕەگەزی جیاوازی جۆری بوونەوەری دەرەکی هێنراوە بۆ سەر زەوی.
ئەم زانیارییانە وەرگیراوەتەوە لە فایلە نهێنیەکان:
 PROJECT GENESIS III (G-111) – ADN6.2 – CR-7/26TSW-3 and CLR-25/M6-722-CLAS.ATR26/AC#672/B25,
 بە هەمان شێوە ناوچەی کەوتنەکانیش.
کۆتایی بەشی یەکەم

حکومەتی ئەمریکا بە چەند جۆر بوونەوەری هەسارەکانی تر ئاشنایە: (12,11,10,9,8,7,6,5,4,3,2,1)

چاوەڕوانبن هەفتەی بەشێک بڵاودەکرێتەوە تا کۆتایی هەموو بەشەکان کە دەکاتە 12 بەش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە