دادگای واشینگتۆن بڕیاری دا ئیران دەبێت بە بڕی ١٠٤،٧ میلیۆن دۆلار بدات

Wednesday, 12/09/2018, 11:48

7448 بینراوە


کورتە هەواڵ: لە میدیا جیهانیەکانەوە هاتووە
دادوەری دادگای فیدرالی واشینگتۆن، بڕیاری دا ئیران بە بڕی١٠٤.٧ میلیۆن دۆلار قەرەبووی قوربانیانی تەقینەوەی ٦/ ١٩٩٦ی شاری دەهەرانی سعودیە بکات.
شایەنی باسە لە ٦/١٩٩٦، دا  لۆریەکی بۆمبرێژکراو لە نزیک تاوەری کهۆبار لە سعودیە تەقیەوە، کە ئەو کات لێپرسراوانی هێزی هاوپەیمانان لەو تاوەرەدا چاودیێری ئەو ناوچانەیان دەکرد کە لەلایەن ئەمریکاوە بە ناوچەی نۆ فلای زۆن دەستنیشانکرابوون.  ڕۆژی دووشەمەی ڕابردوو، دادگای فیدرالی واشینگتۆن بڕیاری دا و ڕایگەیاند کە دەبێت ئیران قەرەبووی قوربانیاینی ئەو تەقینەوەیە بکات کە ١٩ کەسن لە سوپای ئەمریکی و  ١٥کەسی دیکەش کە تەقینەوەکە کاری لە باری دەروونیان کردوە، ٢٤کەسیش لە خیزان و خزم و کەسی قوربانییەکان کە دیویانە و زانیویانە کە چۆن تەقینەوەکە کاردانەوەی هەبووە لەسەر ئازیز و خۆشەویستانیان و بەهۆیەوە تووشی باری دەروونی ناهەموار هاتوون. بەمجۆرە دادوەر، ئیران بە لێپرسراو دەزانێت و دەبێت بری ١٠٤.٧ میلیۆن دۆلار بدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە