چەند تاوان وخیانەتی مەلامستەفای بارزانی و بنەماڵەکەی!

Friday, 14/09/2018, 0:04

8301 بینراوە


زۆربه‌ی ئێمه‌ی كورد ئاگاداری ورده‌كاریی تاوانه‌كانی مه‌لا مسته‌فای بارزانی به‌ تایبه‌تی و خێل و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ گشتیی نین، ته‌نیا لێروله‌وێ و تاك و تروك تاوانه‌كانیان ده‌بیستینه‌وه‌. ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ كه‌ رووبه‌ر و پانتایی تاوانه‌كانی مه‌لا مسته‌فا و بنه‌ماڵه‌كه‌ی لێمان روون و دیار نه‌بێت و به‌م هۆیه‌ نایكه‌ین به‌ بنه‌مایه‌كی پته‌و بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و داوه‌ریی له‌سه‌ر‌ سوودبه‌خش بوون یان زیانبه‌خش بوونی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ سیاسه‌تی كوردیدا.
نادیاریی و لێڵیی له‌ رێژه‌ و ئاستی تاوانه‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دا، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ خه‌ڵك له‌ڕاستیدا نه‌توانن دیمه‌نی ته‌واوی رۆڵی دژه‌ كوردی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یان لێ دیار بێت و نازانن كه‌ بۆ یه‌ك به‌دوای یه‌كدا قه‌یران و كاره‌ساتیان به‌سه‌ردا دێت. به‌ هۆی ئه‌و ناڕوونیانه‌، زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا ناكارامه‌یی و ”ساوابوونی ئه‌زمون“-ه‌كه‌ واتا كه‌م‌ئه‌زموونیی ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌ هۆكاری قه‌یرانه‌كان ده‌زانن به‌ بێ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ راستییه‌كی تاڵتر له‌وه‌ تێبگه‌ن كه‌ هۆكاری قه‌یران و كاره‌ساته‌كانی كوردستان نه‌ك ته‌نیا لاوازیی سیاسه‌تی كوردیی، به‌ڵكو ره‌گ و ریشه‌ی قووڵ و دوور و درێژی تاوان و پێشینه‌ی پته‌وی خیانه‌تكاریی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری بارزانییه‌.
له‌ وه‌ها حاله‌تێكدایه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگای ناوشیاری كوردیی بۆ ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ مه‌یدانی ده‌سه‌ڵاتداریی و سیاسه‌ت و بازرگانیی ده‌دات به‌ بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌ت و تاوان. بێگومان كۆمه‌ڵگایه‌ وشیار ئه‌گه‌ر ریزی دوور و درێژی تاوانه‌كان و خیانه‌ت و خۆفرۆشی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ی له‌به‌ر چاو بێت، ئاوا به‌ ئاسانی رێگه‌ و مه‌یدانیان بۆ چۆڵ ناكات و هه‌موو كات ناتوانن سواری شان و كۆڵی گه‌لێك ببن و خه‌باتی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌ رێگای ئه‌نه‌كه‌سه‌ و به‌كرێگیراوێكی وه‌ك عه‌لی جه‌وانمه‌ردی له‌ خشته‌ ببه‌ن.
له‌ ژێره‌وه‌ لیستی تاوانه‌كانی بارزانییه‌كان بخوێننه‌وه‌، با هه‌موو كوردستان بزانێت له‌ بارزانی چۆن له‌ رێگای عه‌لی جه‌وانمه‌ردی و ئه‌نه‌كه‌سه‌كانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات ده‌یانه‌وێت چنگی بنه‌ماڵی تاوان و خه‌یانه‌ت له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان قایم بكه‌ن.

١- لەساڵی ۱۹۵۹دا عبدولکەریم قاسم لە بارەگای تایبەتی خۆی لە وەزارەتی بەرگری بە مەبەستی ئاشتکردنەوەی مەلا مستەفا و ئەحمەد ئاغای زێباری گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات. ئەحمەد ئاغا بە عبدولکەریم قاسم دەڵێت، ئەگەر مەلا مستەفا راست دەکات و خاوەن عەشیرەتە، با پێنچ پشتی خۆی بڵێت، ئەمانە بێبنچینەن. من ئامادەم دوانزە پشتی خۆم بڵێم. لەسەر ئەم قسانە لە ساڵی ۱۹۶۰ دا لە موسڵ ئەحمەد ئاغای زێباری بە فەرمانی مەلا مستەفا تیرۆرکرا.
٢- بە فەرمانی مەلا مستەفا، هاوسەری کوڕەگەورەکەی“عوبێدوڵا" واتە بوکه‌كه‌ی خۆی بە منداڵەکەی ناو سکیەوە بەدەستی فارس باوە لە هەولێر کوژرا.
٣- مارگرێت تاقە پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلول بوو. بارزانی داوای پەیوەندی سیکسی لە مارگریت دەکات و ئەویش ڕازی نابیت بۆیە دوای ئەوەی بە زۆر دەستدرێژی دەکاتە سەر شەهیدی دەکات و تۆمەتی ئەوەی دەخەنە پاڵ کە ژنێکی بێ ناموس و بێ ئەخلاق بووە.
٤- ساڵی ١٩۶٧ ژمارەیەک پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران لە لایەن چەکدارانی مەلا مستەفا شەهیدکران. یەک لە وانە برایمە سوری محەمەدە لاوەی خەڵکی ناوچەی خانێ بو لە گوندی ئالانە شەهیدیان کرد و تەرمەکەیان دایەوە بە ڕژێمی ئێران.
٥- لە مانگی سیپتەمبەری ١٩۶٧ دامەلا ڕەحیمی وەرتێ، ناسراو بە میرزا ئەحمەد ئەندامی کومیتە ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە لایەن مەلا مستەفاوە دەگیرێ و دەیانەوێت بە زیندویی تەسلیمی بکەنەوە بە ساواک، ئەویش ناڕەزایەتیەکی زۆر دەردەبڕێت و هەر لەوێدا گولەبارانی دەکەن.
٦- دەستەی ساڵح لاجانی نۆ کەس بوون، لەپاش کوشتنی مەلا ئاوارە هاتبوونە ژێر دەسەڵاتی مەلا مستەفا، ئەوانیش گیران و درانەوە بە ئێران و هەمویان گولەباران کران.
٧- هەر لە هەمان مانگدا، سوارەی سەکری، ئەسکەندەر علی، محەمەد موئمینی، حەبیب ئەبابەکر، جەعفەر ئەبابەکر و مونتەقیمی قازی، لەگەڵ دەیان پێشمەرگەی تر درانەوە بە ئێران. جیا لە مونتەقیمی قازی، هەمویان ئیعدام کران.
٨- مانگی ئایاری ساڵی ١٩۶٨ هەردوو شۆڕشگێر سلێمان موعینی و خەلیل شەوباش لە دیلمان لەلایەن دەزگای پاراستنی بارزانی دەگیرێن، خەلیل شەوباش لە ڕیگا دەکوژن کاک سلێمان سجن دەکرێت و لە سەر داوای مەلامستەفا، هەژاری موکریانی لە سجن سەردانی سلێمان موعینی دەکات و سوکایەتی زۆری پێ دەکات کە لە چێشتی مجێوردا خۆی بەشێکی باس کردوە. دوایەش شەهیدی دەکرێ و تەرمەکەی درایەوە بە ساواکی ئێرانی.
٩- کوشتنی سه‌رکرده‌ی هه‌ردوو باڵی حیزبی دیموکراتی کوردستانی تورکیا سەعید یاڵچی، دکتۆر شڤان محەمەد بێگی، حەکۆ و بروسک لە ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کان.
١٠- لە ئاخرین کۆتاییەکانی ئاشبەتاڵدا، مەلا مستەفا فاخیر مێرگەسووری و خێڵەکەی قەتڵوعام کرد.
١١- تیرۆرکردنی ‌سه‌رکرده‌ پێشکەوتنخوازەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەوانە سەدیق ئەنجیری و ئەسعەد خودایاری.
١٢- گرتن و ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی ۵۵ ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئیعدام کردنیان له‌لایه‌ن ساواکه‌وه‌ ١٩۶٧- ١٩۶٨
١٣- سوتاندنی ئه‌وڕه‌حمانی ساڵحی خله‌ به‌ زیندووی لە کانی ماسی ١٩۶٣- ١٩۶۴
١٤- جینایەتی جەنگی ناسراو به‌کاره‌ساتی هه‌کاری و شه‌هید کردنی ٧٠٠ پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی ١٩٧٨
١٥- ئاشبه‌تاڵ پێکردنی شۆڕشێ ١۴ ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک/ ١٩٧۵.
١٦- دیارنه‌مانی سه‌روه‌ت و سامانی شۆڕشی ئه‌یلول/ ١٩٧۵.
١٧- کودەتای سەربازی بەسەر باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی دێموکراتی کوردستانی عیراق ١٩۶۴.
١٨- فایلی په‌یوه‌ندیی نێوان قیاده‌ی موه‌قه‌ت ‌و رژێمی پاشایه‌تی ئێران/ ١٩٧۵- ١٩٧٩
١٩- فایلی راونانی هه‌زاران خێزانی بارزانی، له ‌شێخانی بارزان بۆ باوه‌شی رژێمی بەعس

کۆمێنتاری چەند خوێنەرێک:
Danear Najad
ئەزبەنی 
شەنگال پارتی لە ناوی برد 
موچەی فەرمانبەران پارتی لە ناوی برد 
داھاتی ھەرێم پارتی لە ناوی برد 
شکۆی کوردستان پارتی لە ناوی برد 
کەرکوک خانەقین مخمور پارتی لە ناوی برد 
ئەزبەنی چیتر ماوە لە ناوی بەریت 
ئێستاش جەیشی تورک لە نزیک ماڵەکەی خۆتە وەکو میوانێک بە شاھانەی پێشوازیان لێ دەکەیت 
چی ترماوە
دڵنیابە تۆ و پارتەکەت ھەتا گەورەبن زیاتر لە ناو دەبرێین
--------------------------
Kurdistanakam Nina
جا کەوایە با ئەو پەرلەمانتارە بێقیمەتانە کە دەچنە پەرلەمان داوابکەن وێنەی ئەو خائینە لاببرێت کە بوە بە بەڵا بەسەر گەلێکەوە . ئینجا خۆیان هەڵبژێرن لەوێ دزی بکەن لەسەر لوقمی خەڵک

Akram Rashedbag
لێره‌دا فه‌یسبوک ئه‌وه‌ی له‌بیرچوه‌ که‌ چۆن ماڵی مه‌لا پێش پاسدارانی ئێرانی ده‌که‌وتن‌ بۆ قه‌تڵ و عامی کوردی ئێران و له‌ نه‌غه‌ده‌ سه‌ده‌ها سیڤیل و مناڵیای کوردیان سه‌ربڕی و سوتان .
ئێستاش کوردی ئێران به‌تایبه‌تی حیزبی دیمۆکرات بوون به‌ قۆنه‌ره‌ی ماڵی مه‌لا و وادیاره‌ ئه‌م تۆپه‌ڵه‌ خه‌ڵکه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ هه‌ڵئه‌گرێت و هه‌ر مسته‌حه‌قی ئه‌وه‌ن که سوکایه‌تی و قه‌تڵ و عام کرێن 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە